29
(ڕۆژوو به كوردیی)
(ئه‌وان به دووری ده‌بینن، ئێمه‌ش به نزیكی ده‌بینین)
ئه‌وان!، ئه‌وان كێن!؟، كێن ئه‌وانه‌ی پێیان وایه، كۆتایی ئه‌م ژیانه شتێكی مارتهریالیی و سروشتییه، ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه كه ژیان یه‌ك ژیانه و ژیانێكی تر بوونی له پشتی ئه‌م ژیانه‌وه، ئه‌وانه‌ی له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی ماریالیی و ئابوورییه‌وه ژیان شتێكه و له خاڵێكدا كۆتایی دێیت، به‌ڵام ئه‌وسه‌ری نییه، ئهوسهرێك كه پشت و سه‌ری ئه‌و ژیانه‌یه و ژیانێكی هه‌میشه‌یی تێدایه و گشتشتی تێدا كۆیه، ئه‌وانه‌ی پێیان وایه ئه‌م ژیانه پشته‌وه‌ی نییه وه‌ك چۆن پێشه‌وه‌ی نه‌بووه، یه‌عنی نه بڕوایان به قۆناغی پێش ئه‌م ژیانه هه‌یه و نه بڕوایان به قۆناغی پاش ئه‌م ژیانه هه‌یه، هیچ باوه‌ڕێكیان نییه، ئه‌ویش له‌به‌ر هه‌ندێ هۆكاری بێ بنه‌ما و خۆخه‌ڵه‌تێنه‌ر، كه یان كینه‌یه، یان تهمهڵهییه، یان ئینكاریكردنه!، هه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌یانكاته كائینێكی هه‌ره خراپه‌كار و ده‌غه‌زار و كینه له دڵ سه‌ركێش و بێ بڕوا به هه‌موو نیشانه‌كانی خودا.
(هه‌ر كه‌سێك كاری چاكه بكات بۆ خۆی ده‌كات و كه‌سێكیش خراپه ده‌كات له دژی خۆی كردوویه‌تی، خوداوه‌ند غه‌در له‌كه‌س ناكات)، سوره‌تی فوسیله‌ت، ئایه‌تی (46)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ئه‌وانه‌ی نازانن ئه‌و ڕۆژه نزیكه و دێت و كۆتایی ئه‌و قۆناغه‌ی ژیانیان هه‌روا ئاسان نییه و لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدایه و لێده‌رچوونی نییه، چاكه‌یه‌ك كه هه‌یان بێت ئه‌ویشیان له خۆیاندا خهفهقاندویانه له‌به‌ر هۆكاری ته‌مه‌ڵیی و دهغهزیی و كینهداریی و ئینكاریكردن، چونكه نه‌بره‌ی خۆبه‌زلزانین و غرورهكهیان دڵ و چاو و گوێیانی له كار خستووه، نه‌یانزانی هه‌ر بڕوایه‌كی ڕاسته‌قینه به درووستكه‌ری ئه‌رز و ئاسمانه‌كان و نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی به‌ره‌و چاكه‌كاریی و به‌خته‌وه‌ریان ده‌بات و سه‌رفراز ده‌بن له هه‌ر دوو دنیا، (ئاخۆ ئه‌وانه‌ی غه‌ره‌زیان له دڵدایه، لایان وایه خودا ڕك و كینه‌یان ئاشكرا ناكات!؟)، سوره‌تی محه‌ممه‌د، ئایه‌تی (29)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
بۆیه ژیانی دهغهزیی و كینهداریی به‌رامبه‌ر نیشانه‌كانی خودا و ڕێگه‌ی لارهڕێگرتن و دوورگرتن و به دوور زانین و نه‌بینینی ڕۆژی كۆتایی و سه‌رئه‌نجام و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌ی باش نابێت بۆ هیچ كه‌س و تێدا خودی شه‌یتانی په‌شیمان و ڕسوایه له‌سه‌ر زمانی خۆی، هه‌ر وه‌ك ئه‌م ئایه‌ته پیرۆزه ئه‌فه‌رمووێت: (شه‌یتان به بهنیئادهمی گوت: خودا مه‌ناسه!، وه‌ختێ له خودا ته‌كییه‌وه، گوتی: لێم نزیك مه‌به‌وه!، من له‌و خودا ده‌ترسم، په‌روه‌رێنی گشت دنیایه)، سوره‌تی حه‌شر، ئایه‌تی (16)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
شه‌یتان بزانێت خودا خاوه‌نی گشت جیهانه و ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌ی هه‌یه و ئه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی نه‌كات سه‌رئه‌نجامی خراپ و په‌شیمانی ڕووی تێده‌كات، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌بن له‌و ڕاستییه ئینكاری ده‌كه‌ن و باوه‌ڕیان به خودا نییه، ئاخۆ چ ڕۆژیك چاوه‌ڕێیان ده‌كات.
(هه‌رچی ژیانی دنیایه، هه‌موو هه‌ر گاڵته و گهپێكه، ئه‌گه‌ر ئێوه بڕواتان – به خودا- هه‌بێت و خۆپارێزبن، پاداشتی خۆتان ده‌داتێ و هیچ مالێكیشتان لێ ناخوازێ)، سوره‌تی محه‌ممه‌د، ئایه‌تی (36)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ئه‌وانه‌ی نه‌یانزانی ژیانی ئه‌م دینا هه‌موو هه‌ر هه‌وایه‌كه و له گیانیان ده‌رده‌چێت و وه‌ك ئه‌وه‌یه هه‌ناسه‌یه‌كی نهكورت نه درێژ هه‌ڵمژیت و كۆتایی بێت، ئاوه‌هایه، ئه‌م ژیانه، به‌ڵام كه‌سانێك ده‌یبه‌نه‌وه، كه له ڕاستیی و درووستی په‌یام و نه‌خشه‌ی ڕێكوپێكی قورئانی تێگهیستوون و به‌رنامه‌ی ژیانیانه و چاوڕێیی ژیانی ئه‌وبه‌ری سه‌ربه‌رزیی و سهرفرازیین.
ئه‌وانه‌ی كه خوداناس و له په‌یڕه‌وانی حه‌قانیه‌ت و چاكه‌كاریی و بڕوادارن به نیشانه‌كانی خودا و دڵنیان كه ڕۆژی دوایی هه‌ر دێت و به نزیكی ده‌زانن و له‌سه‌ر واده و به‌ڵێنی خودایی خۆڕاگرن و ترسیان له هیچ شتیك نییه و خۆیان یه‌كلاكردووه‌ته‌وه بۆ خوداپه‌رستیی و هه‌میشه دوعا ده‌كه‌ن: (ئه‌ی په‌روه‌رنده‌ی هه‌موومان!، مه‌مانخه به‌ر تیروتانه‌ی ئه‌وانه‌ی كه تۆ ناناسن، له گوناهیشمان ببووره، په‌روه‌رێنمان!، هه‌ر خۆت خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی له كارزانی) سوره‌تی مومته‌حینه، ئایه‌تی (5)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به ڕۆژی دوایی نییه و وای ده‌بینن كه ئه‌و ڕۆژه دووره و بگره هه‌ر بوونی نییه و به گولمانن لێی، یان له‌به‌ر دهغهزییان نایانه‌وێت باوه‌ڕی پێبكه‌ن، یان نایانه‌وێت سه‌رله‌به‌ری خودا بن و بێنه سه‌ر خه‌تی ڕاستیی و غرووریان هه‌یه، یان نایانه‌وێت و به‌رده‌وامی به ئینكاریكردنی خۆیان ده‌ده‌ن و دوورن له هیدایه‌تی خودا و نایانه‌وێت سوپاسكراوی خودابن و په‌یڕه‌وی له هه‌ڵه و په‌شیمانیی شه‌یتان ده‌كه‌ن، خودا پێیان ده‌فه‌رمووێت: (ئه‌وان به دووری ده‌بینن، ئێمه‌ش به نزیكی ده‌بینین) سوره‌تی مه‌عاریج، ئایه‌تی (6بۆ7)، وه‌ڕگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
بێگومان قهرمایشتی خودا درووسته و هه‌ر خۆی نهخهشهدانهری گشت جیهانه و ئێمه عه‌بدێكی بچووك و بێ ده‌سه‌ڵاتی خوداین و هه‌میشه په‌سن و سوپاسگوزاری ئه‌وین.
بێگومان ئه‌و ڕۆژه دێت و هاكا ئه‌م ژیانه كۆتایی هات.