به‌مه‌به‌ستى گه‌ياندنى هاوكارى مرۆيى، بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس و سوپى ئيسرائيلى ئاگربه‌ستيان ڕاگه‌ياند.
ئاگربه‌سته‌كه‌ى نێوان ئيسرائيل و حه‌ماس بۆ ماوه‌ى 12 كاتژمێره وسه‌عات هه‌شتى ئێواره كۆتايى پێدێت.
دانيشتوانى ئه‌و كه‌رته‌ش به‌په‌رۆشه‌وه بۆ دابينكردنى پێداويستييه‌كانيان ماڵه‌كانيان جێهێشت و ڕويان له‌بازاڕه‌كانكرد.
ماوه‌ى زياتر له دوو هه‌فته‌يه جه‌نگ له‌نێ,ان ئيسرائل و حه‌ماسدا هه‌ڵگيرساوه و به‌وهۆيه‌شه‌وه قوربانى زۆرى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێى دوا ئاماره‌كان ژماره‌ى كوژراوانى غه‌ززه به 953 كه‌س ده‌خه‌مڵێنرێت كه 181 له‌قوربانييه‌كان منداڵن، هه‌رچى له‌بريندارانيشه ژماره‌يه‌كى زۆر زياترى تۆكار كردووه و5400 كه‌سى تێپه‌ڕاندووه.
به‌پێى ئاماره فه‌رمييه‌كان زۆرێك له‌قوربانيانى غه‌ززه هاوڵاتى سڤيلن. ئه‌مه جگه له‌ڕوخان و حاپوربوونى زۆرێك له‌ماڵ و حاڵى هاوڵاتيانى كه‌رته‌كه.
هه‌رچى له‌سوپاى ئيسرائيليشه ژماره‌ى كوژراوانى گه‌يشتووه‌ته‌وه‌ته 33 سه‌رباز، و تائێستا ئامارى بريندارانى سوپاى ئيسرائيل ڕانه‌گه‌يه‌نراوه.