نورى ماليكى سه‌رۆكى كاربه‌ڕێكه‌رى حكومه‌تى عێراق، گه‌يشته سلێمانى.
به‌مه‌به‌ستى ديدارى له‌گه‌ڵ جه‌لال تاڵه‌بانى پاش گه‌ڕانه‌وه‌ى له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات نورى ماليكى سه‌رۆك وه‌زيرانى ماوه به‌سه‌رچووى عێراق، ئه‌مڕۆ گه‌يشته سلێمانى.
ئه‌مه له‌كاتێكدايه دوێنێ سه‌رچاوه‌يه‌كى نزيك له‌يه‌كێتى نيشتيمانى ڕايگه‌ياند ماليكى سه‌ردانى سلێمانى ناكات وئه‌و هه‌واڵانه‌ى له‌وباره‌يه‌وه بڵاو كراونه‌ته‌وه به ده‌نگۆ ناوى بردن