فه‌رمانده‌كانى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، يه‌كترى تۆمه‌تبارده‌كه‌ن، بهههڵهاتنيان له‌به‌ره‌كانى جه‌نگ.
لیوا صلاح دیلمانی فه‌رمانده له‌یه‌كه‌ی 118ی باڵه‌ك له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا لیوا حسێن مه‌نسور تۆمه‌تبارده‌كات به‌وه‌ی "به‌ره‌ی شه‌ڕی به‌جێهێشتووه‌و هه‌ڵهاتووه".
راشیگه‌یاندووه "ئێمه وه‌ك یه‌كه‌ی ١١٨ ی باڵه‌ك داوای یاسایی له هێزه‌كانی 70 له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین ماوه‌ی دوو رۆژه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كاك مه‌حمود سه‌نگاویم به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌بووه بۆیه ئه‌م روونكردنه‌وه ده‌خه‌مه به‌رچاوی هه‌موتان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تا چیتر ئه‌م هه‌ڵانه دووباره نه‌بنه‌وه و كوڕی خه‌ڵك به‌كوشتن نه‌چێت".
ليوا حسێن مهنسوريش ڕايگه‌ياندووه،" سه‌ڵاح ديلمان ده‌يه‌وێت شكسته‌كه‌ى خۆى بشارێته‌وه".
له‌وباره‌يه‌وه سه‌ڵاح ديلمان له‌سه‌ر شه‌ڕه‌كه‌ى جه‌له‌ولا ئه‌م ڕونكردنهوهيهى بڵاو كرده‌وه.
ده‌قی رونكردنهوهكه:
له‌رۆژی 23-7/2014 دوای نیوه‌رۆ هیزهكهمان واتا لیوای 118 ی باڵه‌ك گواسته‌وه بۆ ناو ناحیه‌ی جه‌له‌ولا كه هێزه‌كه بریتی بوو له 200 فه‌رمانده و ئه‌فسه‌ر و پێشمه‌رگه، له‌باره‌گای فه‌وجی سێی لیوای 5ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت چاوه‌ڕوانی كاتژمێری سفرمان ده‌كر، تا سه‌عات 1 ی شه‌و ماینه‌وه دوای ئه‌وه هێزه‌كانمان جوڵاند بۆ ده‌ورو و به‌ری ناوچه‌ی پارتی و نه‌خۆشخانه‌كان به‌ره‌و ئیتیجاهی سه‌عدیه بهپانای یه‌ك كیلۆمه‌تر بهرجادهو پشت جاده .
له شه‌وی 24-7-2014 كاتژمیێر 2:30 شه‌و په‌لاماری بنكه‌و باره‌گاكانی (داعش)مان دا له‌ناحیه‌ی جه‌له‌ولا به پشتیوانی هێزی 2 كه لیوا حسێن مه‌نسور سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد و هه‌ندی هێزی موته‌فه‌ریقه، له‌هه‌مان كاتدا به پشتیوانی ده‌بابه‌و دۆشكه‌و 106 و راجیمه، بۆ كاتژمێر 8ی به‌یانی هه‌مان رۆژ ئاخیر خاڵی نێوان سه‌عدیه و جه‌له‌ولا پاك كرایه‌وه خۆشبه‌ختانه ده‌سكه‌وتمان هه‌بوو وه‌ك سه‌یاره و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی.
به فه‌رمانی كاك مه‌حمود سه‌نگاوی كه مهسوئولی میحوهرهكهیه له‌و ناوچه‌یه‌دا ماینه‌وه له ماوه‌ی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌دا چوار بریندارمان هه‌بوو له‌ناویاندا كاك (خالید حاجی عوسمان) كه فه‌رمانده‌ی فه‌وجه‌كه بوو، كوره شههیدیكی تریش به‌ناوی (شه‌ماڵ ئه‌حمد كه‌ركوكی) قه‌سرێ یه‌كێك بوون له برینداره‌كان.
ناوه‌ناوه دوژمن به هاوه‌ن و دۆشكه و قه‌ناس و بیكه‌یسی ته‌قه‌یان له ئێمه ده‌كرد تا ئه‌و كاته وره‌ی پێشمه‌رگه زۆر به‌رز و خۆڕاگر بوو تا كاتژمێر 11 پێش نیوه‌رۆ، له‌م كاته به‌دواوه شه‌ڕه‌كه به‌ره به‌ره به‌ره‌و قورسی رۆیشت، ئێمه وه‌ك لیوای 118ی باڵه‌ك به‌ر جاده‌و پشت جاده له دوو خانودا جێگیر ببوین له كاتژمێر 11:30 فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای 6ی پیاده‌ی سه‌ر به‌وه‌زاره‌ت له‌م سنووره‌دا په‌یوه‌ندی پێوه كردم وتی زۆر وریابن هه‌ندێك هێزی داعش بۆلای ئێوه هاتن، قسه‌كه‌ی راست بوو ئه‌وه بوو له سیێ لاوه په‌لاماریان داین شه‌ڕه‌كه زۆر قورس بوو، منیش په‌یوه‌ندیم به‌كاك مه‌حمود سه‌نگاویه‌وه كرد پێم وت كاك حسێن مه‌نسور ئاگادار بكه‌وه شوێنه‌كه‌ی خۆی به‌جێنه‌هێلێت وتی، به‌سه‌ر چاو ئاگاداری ده‌كه‌مه‌وه دواتر له‌ده‌سته راستی خۆمان له‌گوندی تبج كاك لیوا مه‌ردان خۆی و لیوای كاك حاجی عوسمان جێگیر ببون پشتیوانی ئێمه‌یان ده‌كرد و لهدوژمنیان ده‌دا به راجیمه‌و دۆشكه بۆئه‌وه‌ی نه‌توانن بێنه پێشه‌وه، خۆشیان شاهیدی راستیهكهن.
ئه‌وه بوو تا ده‌هات دوژمن نزیكتر ده‌بویه‌وه ده‌مه‌وێت راستیه‌ك بخه‌مه به‌رچاوی پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان و كه‌س و كاری شه‌هیدان و كه‌مئه‌ندامانی سه‌نگه‌ر و ئه‌و هێزانه‌ی له ناوچه‌ی میحوه‌ری خانه‌قین جه‌له‌ولادان ئه‌م شوێنانه‌ی سه‌ركه‌وتنمان تێدا به‌ده‌ستهێنا چۆن كه‌وته‌وه ده‌ستی دوژمن .
1- لیوا حسێن مه‌نسور كه مه‌سئولی هێزی پشتیوانی 2 وه ئه‌م هێزه بریتیه له ده‌بابه و تۆپی گه‌وره‌و راجیمه و 106 و دۆشكه و هاوه‌ن، كاتژمێر 12:30 ئاگادار كرامه‌وه له‌لایه‌ن جێگری لیوا كاك ره‌سوڵ قه‌نده كه ته‌نیا ئێمه ماوینه‌ته‌وه‌و لیوا حسێن مه‌نسور هه‌ڵاتووه ئه‌م چه‌كانه‌شی لابووه كاتی هه‌ڵاتن 3 ده‌بابه و 3 هه‌مه‌ر و 106 و 6 دۆشكای سه‌ر مێكزهمین و ده‌یان بیكه‌یسی و قه‌ناس و زیاتر له 100 سه‌رباز.
2- كاتێ ئهمهمزانی په‌یوه‌ندیم به كاك مه‌حمود سه‌نگاویه‌وه كرد كه ناوبراو هه‌ڵاتوه وه كاك محمود بۆ دڵنه‌وای من ئه‌ی وت له‌لاتان ماوه، به‌ڵام من به‌چاوی خۆم و به‌شاهێدی 30 پێشمه‌رگه‌ی خۆمان بینیمان كه‌سی لێ نه‌ماوه‌و شه‌هیدێكی لیوای 5 جێماوبوو كه پێشمه‌رگه‌كانمان بینیبویان.
3- له كاتژمێر 1:30 شه‌ڕه‌كه زۆر قورس بوو به‌رده‌وام بووین تا كاتژمێر 2 ده‌یان له دوژمنانمان كوشت له‌كاتژمێر 2 هه‌واڵی شه‌هید بوونی كاكه عه‌مید (سه‌رباز گراوی ) و بریندار بوونی دوو پێشمه‌رگه‌ی تریان بۆ هێنام له‌م كاته‌شدا هیچ ته‌قه‌مه‌نیمان پێنه‌مابوو كه چه‌كه‌كانمان بریتی بوون له بیكه‌یسی و قه‌ناس و ئارپیجی و كلاشینكۆف.
4- ئێمه بۆیه شوێنه‌كه‌مان به جێ هێشت نه هێزمان بۆ هات و نه تهقهمهنیشمان بۆهات دواتر دڵنیا بووم كه نه هێز نه تهقهمهنیشمان بۆ نایه‌ت منیش گیانی پێشمه‌رگه‌م به‌لاوه گرینگتر بوو.
5- به‌و هێزه‌ی مابویه‌وه ده‌مانتوانی ته‌نها شه‌هید و برینداره‌كانمان ده‌رباز بكه‌ین و نه‌كه‌وینه به‌ر ده‌ستی دووژمن.
6- ئه‌و كاته‌ی شه‌هیدو و برینداره‌كانمان گه‌یانده نه‌خۆشخانه‌ی جه‌له‌ولا كه ماوه‌ی یه‌ك كاتژمَیر به پێ رێگامان بڕی، به‌رده‌وام دوژمن ته‌قه‌ی لێ ده‌كردین.
دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیم به كاك محمود سه‌نگاوییه‌وه كرد كه لێپرسینهوهك بكرێت له‌گه‌ڵ من و حسێن مه‌نسور دا بۆچی ئێمه‌ی ئاگادار نه‌كرده‌وه له هه‌ڵاتنه‌كه‌ی.
ئێمه وه‌ك یه‌كه‌ی ١١٨ ی باڵه‌ك داوای یاسایی له هێزه‌كانی 70 له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ین ماوه‌ی دوو رۆژه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی كاك مه‌حمود سه‌نگاویم به‌ڵام تا ئێستا وه‌ڵامی نه‌بووه بۆیه ئه‌م روونكردنه‌وه ده‌خه‌مه به‌رچاوی هه‌موتان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان تا چیتر ئه‌م هه‌ڵانه دووباره نه‌بنه‌وه و كوڕی خه‌ڵك به‌كوشتن نه‌چێت.
له‌كۆتایدا هه‌زاران سلاو له گیانی برا شه‌هیده‌كانمان داواكارم خوای گه‌وره به‌به‌هه‌شتیان شاد بكات و برینداره‌كانمان زوو چاك ببنه‌وه.
لیوا صلاح دیلمانی فه‌رمانده له‌یه‌كه‌ی 118ی باڵه‌ك