سه‌رۆك كۆمارى عێراق و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى كۆبوونه‌وه.
هه‌ريه‌كه له فوئاد معصوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق و عه‌مار حه‌كيم سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى ئيسلامى كۆبوونه‌وه وتاو توێى پرسى پێكهێنانى حكومه‌تى نوێيان كرد.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان فوئاد مه‌عصوم به‌گرنگييه‌وه باسى له‌بارودۆخى ئێستاى عێراقى كردووه و سه‌رنج و بيرۆكه‌كانى خۆى بۆ حه‌كيم باس كردووه.
به‌پێى ئه‌و به‌ياننامه‌يه‌يى له‌نوسينگه‌ى عه‌مار حه‌كيمه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، حه‌كيم به‌سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراقى ڕاگه‌ياندووه، وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته له‌و كاته‌ناله‌باره‌ى وڵاتى پێدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، زۆرترين به‌رپرسيارێتى له‌سه‌ره.