26/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ڕیزه‌كانی سوپای ئیسرائیل
گۆڤاری (The Daily Beast)ی ئه‌مریكی ئه‌ڵێ: هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌ڕیزی سوپای ئیسرائیل‌دا به‌شداری شه‌ڕی سه‌ر غه‌ززه‌ن كه له‌ئیسرائیلیشدا له‌دایك نه‌بوونه‌و ده‌وڵه‌تی جوله‌كه رێگه‌ی داون شان به‌شانی سوپاكه‌ی دژ به‌خه‌ڵكی غه‌ززه بجه‌نگن،له‌كاتێكدا سه‌ربازانی وڵاتانی تر كه له‌ڕیزه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا ده‌جه‌نگن نزیكه‌ی(4000)سه‌ربازن،ئه‌مه‌ش ئه‌وه ئه‌گه‌یه‌نێ ده‌وڵه‌تی جوله‌كه،جگه سه‌ربازانی ئه‌مریكی،ده‌وڵه‌تی جوله‌كه رێگه به‌و جوله‌كانی تر ده‌دات كه له‌وڵاتانی تردا له‌دایك بوون خزمه‌تی سه‌ربازیی له‌ئیسرائیلدا بكه‌ن
هه‌روه‌ها سێ ده‌وڵه‌تی تر رێگه ده‌ده‌ن سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌سوپاكانیاندا خزمه‌ت بكه‌ن: ئوسترالیا‌و نیوزله‌نداو فه‌یله‌قی بیانیی فه‌ره‌نسا. هه‌روه‌ها گۆڤاره‌كه رایده‌گه‌یه‌نێ كه سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌وڵاتان ئه‌گه‌ری زۆرتره تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام بده‌ن،روویداوه له‌ئه‌فغان و عێراق و وڵاتانی تریش تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداوه.