25/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌یڤێك بۆپهپولهكانی كه‌رتی غه‌ززه‌ی فه‌له‌ستین
خونچه خه‌زان
منداڵ ئه‌وخه‌ڵاته به‌نرخه‌ی په‌روه‌ردگاره كه گشت خێزان وماڵێكی پێ ئاوه‌دان ده‌بێته‌وه ,ئه‌و دروستكراوه مهعسومانهن كه‌به‌ده‌م لای لایه‌ی فریشته‌وه خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێت ولهخهویشدا به‌ده‌م ئه‌وانه‌وه پێ ده‌كه‌نن , ئه‌وبه‌نده پهپولانهن كه تاوانیان نیه وڕقیان له‌سته‌م وخوێن رشتن ده‌بێته‌وه , ئه‌و كه‌م ته‌مه‌ن ترین ئه‌ندامانه‌ن كهفراوانترین تۆڕی په‌یوه‌ندی خواكردی نێوده‌وڵه‌تیان هه‌یه وبه بته‌وترین بازنه‌ی سۆزومیهروخۆشهویستیهوه پێكه‌وه گرێدراون .
منداڵ ئه‌و توێژه بێگهردهن كه داهاتوی مرۆیی گشت كۆمه‌ڵگایه‌ك دابین ده‌كه‌ن بۆیه ده‌بێت له‌سه‌ر سروشتی پاكی خۆیان بهباربێن چونكه ئهوهباوك ودایك ودهوروبهریانه بهلاڕیانادهبهن وتۆوی ڕق وقین وتۆڵه سه‌ندنه‌وه‌یان لهدیدوبیروبۆچونیاندا ده‌ڕوێنن ,
كۆرپهوساواكان له‌هه‌ركوێ بن مایه‌ی به‌زه‌یی په‌روه‌ردگارن وبه‌شێكی زۆرلهبهرئهوانه باران ده‌بارێت وزه‌وی دهڕازێتهوهوڕزق وڕۆزی فه‌راهه‌م دێت , له‌وه‌ش زیاترقۆناخێكی سه‌ره‌تاییه كه هه‌مو مرۆڤێك پێیدا تێده‌په‌ڕێت بۆیه له گشت كۆمه‌ڵگا باوهڕداروپێشكهوتوهكاندا منداڵان جێگای ڕێز‌و بایه‌خ وسه‌رپه‌رشتی تایبه‌تن وگشت دام وده‌زگاكان ده‌بێت لهخزمهتیاندابن .
گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تیه‌كانی جه‌نگ وترسناك ترین شێوازه‌كانی ئه‌و كوشتاره بهكۆمهڵهیه كه‌به جینوساید له سه‌رئاستی نێوده‌وڵه‌تی پێناسه‌كراوه ومێژوی جیهان پڕه له‌م كاره‌ساته خوێناویانه , دیاره كوشتن و به‌ركه‌وتنی بێتاوانان هۆكاری سه‌ره‌كی زیاتر قیزه‌ون كردنی كۆمهڵكوژیهولهمێژوی نوێیشدا كوشتاری كورده‌كان وبۆسنهییهكان وبۆرما وخه‌ڵكی سوریا وفهلهستینیهكان دیارترین كاره‌ساته‌كانی كۆمه‌ڵكوژین .
له‌كوردستاندا وبهدیاریكراولهباشوری كوردستان كه زۆرترین كاره‌ساتی كۆمه‌ڵكوژی تێدا ئه‌نجام دراوه له چه‌ند سه‌رده‌م وجێگای جیاوازدا به‌تایبه‌تی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌و كۆمه‌ڵكوژی بهناوئهنفال وكوشتاری بارزانیه‌كان لاپه‌ڕه‌كانی پڕه له تراژیدیای ترسناك ودڵته‌زێن كهتابلۆیهكانی به بیره‌وه‌ری ته‌واوی خه‌ڵكه‌كه‌یدا داكوتراوه , ئهوهتهوێنهی عومه‌ری خاوهركه باوه‌شی كردوه به‌كۆرپه كه‌یدا وههردوكیان گیانیان سپارد ئه‌م تابلۆیه جیهانی هه‌ژاندو بوبه وێنه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ساڵ جگه له‌وه‌ی ئێمه بۆخۆمان شایتحاڵی ئه‌و مهرگهساتهبوین وچه‌ندین وێنه‌مان لێ گرت وده‌توانم بڵێم تا ڕاده‌یه‌كی باش كاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه ڕوماڵ كرا ودیمهنهكانی به‌جیهاندا بڵاوبویه‌وه به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵكوژی به‌ناو ئه‌نفال وبهرزانیهكان دورله زومی كامێراولهقوڵایی خاك وژێردهسهڵاتی ڕژێمی به‌عسدا ئه‌نجام درا ومهگهردهقی كاره‌ساته‌كان ته‌نها له‌ڕۆژی دواییدا لێبدرێته‌وه .
ئێمه‌ی كوردی مارانگه‌سته‌ی بێ پشتیوان لهڕابوردوی خۆمانه‌وه هه‌ست ده‌كه‌ین به ئێش وئازاری گشت سته‌ملێكراوان وماف خوراوان لهههرڕهنگوزمانێك بن , ڕاسته زۆرێك له به‌رپرسانی نێوده‌وڵه‌تی وده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌كان وبه‌تایبه‌تی عهرهبیهكانیان هاوكاروپشتیوانی ڕژێمی به‌عس بون وئه‌وانی تریش بێده‌نگ بون وجگه له‌هه‌ندێك ده‌نگی بڕوادارنهبێت هیچ كه‌س ولایه‌نێك دڵیان به‌حاڵی ئێمه نه‌سوتا به‌ڵام ئێمه‌ی كورد به‌حوكمی مێژووپێشینهی خۆمان نامانه‌وێت ئه‌و حاڵه‌ته‌ی ئه‌وان به بێده‌نگی وه‌ڵام بده‌ینه‌وه به‌ڵكو ئه‌وه ئێمه‌بوین بۆ كوشتاری بۆسنهوههرزهگۆڤین كۆڕی پرسه‌مان بهڕێوهبردوبهو دڵه زامداریهی خۆمان تێرتێر بۆقوربانیه بێ تاوانه‌كانی شام گریاین وهه‌میشه كێشه‌ی بێ خاوه‌نی فهلهستینیشمان لهیادنهكردوهولهههرڕوكردنه قیبلهیهكدا قیبله‌ی داگیركراوی یه‌كه‌میشمان لهیادهولهههرجێیهك كۆمه‌ڵكوژی ڕویدابێت وبێتاوانانی تێدا سزادرابێت خۆمان به خاوه‌ن ماڵ زانیوه وهابهشی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵگری خه‌م وسۆزیان بویین له‌به‌رئه‌وه‌ی گه‌لێكی ڕه‌سه‌نین وهه‌ڵگری په‌یامین وبهرهوكامڵ بون هه‌نگاوده‌نێین وههرگیزلهودهنگهنابهرپرسانهش ئاوهڕنادهینهوه كه ده‌ڵێن كێ بۆ ئێمه گریاوهوكێ هاوسۆزی بۆدهربڕیون تاكو ئێمه بۆیان بگرین , ئێمه‌ی كورد لهسوَنگهی به‌رپرسیارێتی خۆمان لهبهرانبهركۆمهڵگای مرۆڤایه‌تیدا هه‌نگاوده‌نێین نه‌ك له سۆزوعاتیفهیهكی سنوردار .
ئه‌وه‌ی له‌م ڕۆژانه‌دا سه‌رنجی هه‌موانی ڕاكێشاوهوگشت میدیاكانی به‌خۆیه‌وه ته‌رخان كردوه هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل وفه‌له‌ستینه كه به‌داخه‌وه دانیشتوانی بێ تاوانی فه‌له‌ستینی تێدا به دڕندانه ترین شێوه قه‌تڵ وعام ده‌كرێن وله‌نێو ئه‌وانه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆرمنداڵ ودانیشتوانی بێ پشتیوانی فه‌له‌ستینی تێدایه وئه‌وه‌ی زیاتركاریگهربو دیمه‌نی ئه‌وچه‌ند منداڵانهبو كه له‌كه‌ناره‌كانی غه‌ززه‌دا یاری تۆپی پێیان دهكردوجولهكه دڕنده‌كان تۆپێكیان بۆناردن تاكو به‌وشێوه‌ی دڵی ئه‌هریمه‌نیان پێی خۆشه یاریهكهگهرم بكه‌ن وئهوهبولهچهندچركهیهكدا ئهوخونچانهیان هه‌ڵوه‌راند وبۆههمیشهیی ده‌نگیان كپ كردن , دیمه‌نی دایكی قوربانیان بابوه‌ستێت كه‌سۆزی بینه‌رانی هێنایهجۆش وئهوهاواروفریادهی مهگهرلهتابلۆیهكی تری باوكی منداڵێكی شامدا به‌دیم كردبێت كاتێك ئه‌ویش به‌ده‌ست نوسهیریهكانی ئامۆزای جوله‌كه‌وه سه‌ری په‌ڕی بو باوكی هه‌ژاری حاڵه‌تی ده‌رونی وه‌ها شێواو بو نه‌یده‌زانی باوه‌ش بهكوێی دابكات .
تاوان هه‌ر تاوانه هه‌ركه‌س ولایه‌نێك پێی هه‌ستێت , وبیانۆكهش هه‌رچی بێت وتاوان لێكراوان وقوربانیهكانیش دیسان وه‌ك یه‌كن ئه‌گه‌رچی چهندوچۆنیهتهكه ڕێژه‌ییه , ڕاسته زاێونیهكان نه‌وه‌ی بكوژانی پێغه‌مبه‌رانن وئه‌هلی خیانه‌ت وغهدرن به‌ڵام هه‌ندێ سه‌ران وڕژێمی بهناوئیسلامی تاوانه‌كه‌یان له‌وان زیاتره , ئه‌وه‌ته گه‌مارۆی براعهرهبهكانیان لهگهمارۆكهی ئیسرائیل سه‌خت تره ! ئه‌وه‌ی له‌زیندانه‌كانی به‌عسی سوری وتایفی عێراقدا ڕوده‌دات له تاوانی ده‌ستدرێژی بۆسهرناموسی زیندانیان وكه‌س وكاریان له‌به‌رچاویان له‌زیندانه‌كانی ئیسرائیل دا ڕوی نه‌داوه , ئه‌وه‌نده‌ی ڕژێمی ئێسته‌ی میسر دژایه‌تی ئه‌هلی غهززهدهكات به‌وشێوه‌یه ئیسرائیل نایكات , ئایا ئهوخۆگێل كردنهوگوێ پێنه‌دان وكهمتهرخهمییهی جیهانی عه‌ره‌بی وئیسلامیه به‌چی تهعبیردهكرێت ؟ .
له‌كۆتاییدا پێویسته ئه‌وه بڵێین كه ئه‌م ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی به‌رگریكارانی فه‌له‌ستین وئیسرائیل ده‌بێته هۆی گوَڕانكاری جۆری له جوگرافیای سیاسی ناوچه‌كه‌دا وبه بۆچونی من كاتی ئه‌وه‌دێت كه كۆمڵگای نێوده‌وڵه‌تی وڕژێمی جیهانی نوێ وله‌سه‌روی هه‌مویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا ده‌بێت سنورێك بۆ ئیسرائیل دابنێن چونكه ئه‌و ملهوڕیه له‌جیهاندا ته‌حه‌مول ناكرێت وله‌هه‌مان كاتیش‌دا هێزی به‌رگری بڵێسه دارتر ده‌كات كه ڕه‌نگه ئامانجه‌كانی تریش بسوتێنێت بۆیه ده‌بێت بهوقهوارهیه بسه‌لمێنن كه له‌نیل تاكوفورات سنوری ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان نابێت وخه‌ون وخهیاڵێكی بێ مانایهوپێكهاتنی كامب د‌یڤید ئێكسپایهربوهوباشترهبگۆڕدرێت بهباخچهیهكی مێژویی ئه‌سته‌مبوڵ وهیچ كاتێك داروده‌سته‌كه‌ی بهناودهسهڵاتی فه‌له‌ستینی ناتوانن ببنه خاوه‌نی ڕاسته‌قینه فه‌له‌ستین و هه‌رگیز به‌رگری فه‌له‌ستینیان پێ كپ ناكرێت بۆیه ده‌بێت له‌گه‌ڵ خاوه‌ن وكاراكتهری سه‌ره‌كیدا مامه‌ڵه بكه‌ن و له‌هه‌مان كاتیش‌دا پێویسته بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس وجیهادی ئیسلامیش ئه‌و ڕاستیه تاڵه وه‌ربگرن كه له‌كاتی ئه‌نجامدانی ههرڕێكهوتن یان پێك هاتن وئاگربهستێك ڕاسته‌وخۆله‌گه‌ڵ جوله‌كه‌كاندا بكرێت باشتره له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بهكرێگیراوهكانیاندا ئه‌نجام بدرێت ,ئهڵبهتهبهچاودێری وڵاتانی ئیسلامی ونێوده‌وڵه‌تی , نه‌وه‌ك ڕژێمی ئێسته‌ی میسركهلهدوژمنكاریدا هیچی له ئیسرائیل كه‌متر نیه .