25/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خەڵێك دەپرسێێت ئایا فەڵەستێن خاکی عەرەبە یان خاکی یەهودە ..
فەڵەستین خاکی موسڵمانانە جولەکە داگیریکردوە..
بەشی یەکەم
سەرەتا دەبێت ئەوە باس بکەم عەرەب لە سێ هۆزی سەرەکی پێکهاتوون
یەکەم : کەنعانی لە ناوچەی کەنعان دا ژیاون کە فەڵەستینو ئەردەن ئێستا دەکات..
دووەم : عەدنانیەکان لە ناوچەکانی یەمەن و سەبەئدا ژیاون ..
سێیەم: قەحطانیەکان لەناوچەکانی جزیرە عەرەبی واتا لە نەجد ئیستادا ژیان بردۆتە سەر..
کە دەوترێت یەهود بنەڕەتیان دەگرێتەوە سەر ئەسباط کوڕانی یعقوب سەلامی
خوایان لێبێت.. بنەڕەتی ئەم خەڵکە کە لەنەوەی ئیبراهیمن باوکیان
ئیبراهیم لە ناوچەیەکی ژیاوە لە نزیك ئەردەنو عێراق ناوچەکە ناوی
عیبرانە.. ئەم گەل و هۆزە ناوی عیبرانیان هەڵگرتوە..
خوای گەورە
لە قورئاندا باسمان بۆ دەکات کە ئەمانە کۆچەرو هاوشێوەی قەرج بوون لە
سورەتی یوسفدا ئایەتی ١٠٠ خوای گەورە بە بدەوی باسیان دەکات مِن قَبْلُ
قَدْ جَعَلَهَا رَبِّي حَقًّا وَقَدْ أَحْسَنَ بَي إِذْ أَخْرَجَنِي مِنَ
السِّجْنِ وَجَاء بِكُم مِّنَ الْبَدْوِ مِن بَعْدِ أَن نَّزغَ
الشَّيْطَانُ بَيْنِي وَبَيْنَ إِخْوَتِي إِنَّ رَبِّي لَطِيفٌ لِّمَا
يَشَاءُ إِنَّهُ هُوَ الْعَلِيمُ الْحَكِيمُ ..
واتا بیابان نشین
،چونکە هەمیشە خەریکی کۆچ بوون لە بەخێوکردنی مەرو ماڵات .. کاتێك
یەعقوب چۆتە ناوچەی کەنعان واتا فەڵەستینی ئێستا تەنها ٣٥ بۆ ٤٠ ساڵ
لەوێدا ماوەنەتەوە، تەنانەت سەیدنا ئیبراهیم لەو ناوچەیە بۆ بانگەواز
دەڵێن ٧٠ بۆ ١٠٠ ساڵ لەو ناوچانە ماوەتەوە.. پاشان خەریکی گەڕان بووە بە
ناوچەکاندا بۆ بانگەوازکردن دینداریو دینی حەنیف.
بەم پێیە
ئەوان خاوەنی ئەو جێگایە نین .. کە ناوی ئۆرشلیمو ناوی هەندیك ناوچەی تر
دروستکراوە هەمووی کلاواتی یەهودە بۆ چەواشەکاریە لەم ساڵانەی دوایدا
خۆیان گەڕان بە شوێن ووڵاتیکدا کە تێدا نیشتە بن سەرەتا وویستیان لە
مۆزەمبیق دەوڵەت دروست بکەن پاشایی پرتوغال قوبوڵی نەکرد ئەو دەمە ئەو
داگیر کردبوو ئینجا ئۆغندە قوبوڵنەکراو دوای ئەوە روویان کردە سیبریا
قەیسەری رووس دەریکردن .. ئینجا روویان کردە قوبرس زانیان بچوکە وازیان
لێهینا.. دوای روە ئەرجەنتین وویستیان بڕۆن دوور بوو نەیگشتنێ، تا لە
کۆتایدا لە کۆنگرەی بال بەسەرکردایەتی تیرۆ هرتزل بریاریاندا کۆچ بکەنە
فەڵەستین بەهاوکاری ئەمریکا و بەرتانیا.
کەواتە جولەکە یاخود
یەهودیەکان خاوەنی خاك نین لەبەر ئەوە نەتەوەنیە تا خاکی هەبێت، بەڵکو
دینە .. دینیش خاك نانسێت، بەڵکو مرۆڤ دەناسێت،
بەڵگەیەکی تر بۆ
سەلماندی ئەم قسەیە جولەکەیەك نابینی خەڵکی ئەو جێگایە بێت کە ناوەی
فەڵەستینە بەڵکو هەموو لە رووسیاو ئەوروپا و ئەمریکا و ئەفریقا و جێگاکانی
تر روویان کردۆتە ئەوە جێگایە ..
بۆ نمونە:
ئیسحاق شارۆن.. خەڵکی رووسایە
بنیامین ناتانیهۆ خەڵکی پۆڵەندایە
هیچ سەرکردەیەکی ئیسرائیلی نابین خەڵکی فەڵەستین بێت.