فوئاد مه‌عصوم سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق، ئه‌ندامى حيزبى شيوعى عێراقى بووه و يههۆى هه‌ڵوێستى سكرتێرى ئه‌و حيزبهشهوه وازى لهشيوعى هێناوه.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانيارانهى له‌سه‌ر ژيانى ناو براو بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌ندامى حيزبى شيوعى عێراقى بووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ده‌چێته سووریا و چاوی به خالید به‌گداش-ی سكرتێری حزبی شیوعی سووریا ده‌كه‌وێت و هه‌ڵوێستیان له‌باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه ده‌زانێت ، واز له شیوعیایه‌تی ده‌هێنێت و له‌دوایدا له ساڵی 1964 ده‌بێته ئه‌ندامی پارتی دیموكراتی كوردستان.
فوئاد معصوم ئه‌ندامى دامه‌زرێنه‌رى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستانه‌و تائێستاش له‌و حيزبه درێژه به‌كارى سياسى خۆى ده‌دات.