ئه‌فسه‌رێكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان باس لههێرشهكی دوێنێ ده‌كات بۆ جه‌له‌ولا و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، 15 كه‌سیان شه‌هید بووه وخوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش له گه‌ردنی ئه‌و فه‌رماندانه‌یه كه شكستیان به هێرشهكههێناوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كه نه‌يويستووه ناوى بڵاو بكرێته‌وه، به"خه‌ندان"ى ڕایگه‌یاندووه، "دوێنێ نزیكه‌ی كاتژمێر 2:30 ده‌ستیان بههێرشهكهیان كردووه له‌چه‌ند قۆڵێكهوهو توانیویانه پێشڕه‌وی بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره كورده، ده‌ڵێت،" ئێمه گه‌یشتینه نزیك ناوچه‌ی مه‌رجانه، كه ده‌كه‌وێته نێوان سه‌عدییه و جه‌له‌ولا، له‌وێ له یه‌ك دوو ماڵه‌وه ته‌قه‌مان لێده‌كرا، هاوكات له ناو گه‌ڕه‌كی تهجنیدیش، دوو قه‌ناس به‌ده‌ست كه خۆیان حه‌شاردابوو، ده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن".
وتیشی،"هێزه‌كه لیوا حسێن مه‌نسوور سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد، نه ئاوی سارد و نه خواردن و نه فیشه‌كی پێنه‌مابوو، ته‌واو ماندوو ببوون، بۆیه داوایان كرد هێزی تر بخرێته شوێنه‌كه‌یان، به‌ڵام دوو لیوای تر كه له‌وێ بوون به ده‌م داواكه‌مانه‌وه نه‌هاتن".
ئاشكراشیكرد، كه مه‌حمود سه‌نگاوی، سه‌رپه‌رشتیاری هێزی پێشمه‌رگه له خانه‌قین تا دوزخورماتوو، داوای له دوو فه‌رمانده‌ی لیوا كردووه هێزه‌كانیان بنێرن بۆ گۆڕانكاریكردن، به‌ڵام ئه‌وان به‌ده‌م فه‌رمانه‌كه‌وه نه‌چوون، ئه‌فسه‌ره‌كه وتی
"به‌پێی زانیارییه‌كانمان، مه‌حمود سه‌نگاوی ویستوویه‌تی دوو فه‌رمانده‌ی لیواكه له پۆسته‌كانیان دوور بخاته‌وه، به‌ڵام جێگرهكانیشیان هه‌مان بۆچوونی فه‌رمانده‌كانیان هه‌بووه، بۆیه ئه‌و فه‌رمانه‌ی ده‌رنه‌كردووه و له‌و هه‌وڵدابووه هێزیان پێبنێرێت بۆ شوێنه‌كه‌ی ئێمه"
ئه‌و ئهفیهره ڕایشی گه‌یاندووه، "فه‌رمانده‌ی فه‌وجێك خۆی و هێزێكی به هانامانه‌وه هاتن، به‌ڵام له دووری نزیك 100 مه‌تر هێزه‌كه‌ی راگرت وخۆی و چه‌ند پاسه‌وانێكی نزیكمان بوونه‌وه وده‌ستیان كرد به ته‌قه‌كردن، له پڕ زۆر به‌خێرایی كشانه‌وه و هێزه‌كه‌شی له‌گه‌ڵیدا كشایه‌وه، ئه‌مه‌ش وره‌ی پێشمه‌رگه‌كانی رووخاند، كه ئێمه گومانمان له‌و فه‌رمانده‌یه هه‌یه، چونكه سه‌ر به حزبێكی تره و هه‌ست ده‌كه‌ین مه‌به‌ستی شكاندنی ئێمه بووه".
ئه‌و ئه‌فسه‌ره ژماره‌ی قوربانیانی هێرشه‌كه ئاشكرا ده‌كات و ڕایده‌گه‌یه‌نێت،"له‌و هێرشه‌دا ئێمه نزیكه‌ی 15 شه‌هیدمان داوه، خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش له گه‌ردنی ئه‌و فه‌رماندانه‌یه كه شكستیان به هێرشهكهماندا، ته‌رمی سێ شه‌هید له ناوچه‌یه‌كی نێوان ئێمه و چه‌كداره‌كاندا به‌جێ ماوه، ئه‌وه‌شمان بیستووه كه ئه‌فسه‌رێك به برینداری كه‌وتووه‌ته ده‌ست داعش، به‌ڵام به‌نیازین هێرش بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان بهێنینه‌وه".
له‌ئێستادا هه‌ریه‌كه له‌وه‌زیری پێشمه‌رگه، مسته‌فای سه‌ید قادر
وڕاوێژكاری سه‌رۆكی هه‌رێم بۆ كار‌و باری پێشمه‌رگه، شێخ جه‌عفه‌ر له خانه قینن بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخه‌كه.