پاش بڵاو كردنه‌وه‌ى ده‌نگۆى نه‌خۆشى سه‌رۆك كۆمارى نوێى عێراق وچونى بۆ ده‌ره‌وه‌ى وڵات له‌لايه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنه‌وه، بنه‌ماڵه‌ى فوئاد معصوم ئه‌و ده‌نگۆيه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌و بهچهواشهكارى ناوده‌بات.
خرد معصوم براى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، ڕايگه‌ياندووه،"د.فوئاد هیچ نەخۆشی و عەیبێکی نییە، ئەو هەواڵانە بۆ چەواشەکردن و شێواندنی رای گشتیی کوردستان و عێراق بڵاودەکرێنەوە".
له‌درێژه‌ى ڕونكردنهوهكهيدا له‌باره‌ى ته‌ندروستى سه‌رۆك كۆماره‌وه، خدر معصوم ڕايگه‌ياند،"لە کۆبوونەوەدایە لەگەڵ لایەنە سیاسییە عێراقییەکان، سەردانی دەرەوەی وڵاتیشی نەکردووە".
خدر مه‌عصوم بۆ ڕووداو ڕايشى گه‌ياندووه،"لەماوەی ئەم چوار ساڵەدا لە بەغدا هیچ رۆژێک مۆڵەتی نەخۆشی وەرنەگرتووە، ئەمەش مانای تەندروستییەکی باش دەگەیەنێ".
دوێنێ به‌زۆرينه‌ى ده‌نگى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، فوئاد معصوم وه‌ك سه‌رۆك كمارى نوێى عێراق، هه‌ڵبژێردرا، هه‌ر پاش ههڵبژاردنيشى ده‌نگۆى نه‌خۆش كه‌وتن و چونه‌ده‌ره‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌ر، له‌لايه‌ن ده‌زگاكانى ڕاگه‌ياندنه‌وه بڵاو كرايه‌وه.