محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود هۆكاری گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ بزاڤـ پرێس ئاشكرا ده‌كات.
پاش ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌س ده‌ستوور بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه گۆڕیوه، ناوبراو به‌بزاڤی راگه‌یاند كه له‌به‌ر خۆشه‌ویستی بۆ هه‌ڵه‌بجه ئه‌و كاره‌ی كردووه.
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیستی دیموكراتی كوردستان به بزاڤ پرێسی ووت،" له‌به‌ر هه‌ڵه‌بجه‌و خۆشه‌ویستی بۆ پارێزگاكه ئه‌و كاره‌ی كردووه".
ناوبراو داوای له‌حكومه‌تی هه‌رێم كرد كار بۆ گۆڕینی تابلۆكان بكات‌و ئه‌و پرسه په‌راوێز نه‌خات.
پێشتر‌و له‌گاتی روخانی رژێمی سه‌دان له‌ساڵی 2003 محمه‌دی حاجی مه‌حمود داوای گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێله‌كانی كوردستانی كرد تا ببێته یه‌كه‌م هه‌نگاو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی.
د.ع