بارزانی، ڕايدهگهيهنێت، هەرچی لە تواناماندابێت دەیكەن بۆ هاوكاریكردنی برایانمان لە عێراق، بەڵام هاوكات بەردەوامدەبین بۆ ئەوەی میللەتی كورد بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و ناتوانین چاوەڕێی ئایندەیەكی نادیار بكەین.
مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و بان كی مۆن، سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان دوای كۆبوونەوەیان لە شاری هەولێر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی هاوبەشیان ئەنجامدا.
لە كۆنگرەكەدا بارزانی رایگەیاند، دووەمجارە بان كی مۆن لەمساڵدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات، كە لەدوای سەردانی یەكەمی گۆڕانكاری زۆر بەسەر ناوچەكەدا هاتوون و دەرفەتێكی باشبوو گۆڕانكارییەكان تاوتوێ بكەین.
بارزانی وتی،"بۆ بانكی مۆن جەختمكردەوە كە هەرچی لە تواناماندابێت دەیكەن بۆ هاوكاریكردنی برایانمان لە عێراق، بەڵام هاوكات بەردەوامدەبین بۆ ئەوەی میللەتی كورد بڕیار لەسەر چارەنووسی خۆی بدات و ناتوانین چاوەڕێی ئایندەیەكی نادیار بكەین".
بارزانى ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە هاتنی بان كی مۆن هاندەردەبێت بۆ ئەوەی لایەنەكان رێگەچارەیەكی گونجاو بۆ كێشەكان بدۆزنەوە كە ئومێد دەكەن بە زووترین كات رێگەچارەكە بدۆزرێتەوە.
لە كۆنگرەكەدا سكرتێری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كۆبوونەوەیەكی بەرهەمداریان لەگەڵ بارزانیدا هەبووە. نیگەرانی خۆشی لە دۆخی ئەمنی عێراق دەربڕی و ڕايگهياندووه، رێكخراوی "داعش" یاسا نیودەوڵەتییەكانی پێشێلكردوون.