05/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
ئایە خۆپیشاندان حەرام نەبوو لە سەرکردەی هەڵبژێردراوی ووڵات ؟
بەڕاستی سەیرە کە پێشتر لەکاتی خۆپیشاندانەکەی میسر دژی سەرۆکی تاغوت وزاڵم وکافرو فەسادبڵاوکەری میسر حوسنی ناموبارەك بەعەرام دادەنرا لەلایەن کۆمەڵێکی گێلی نەزان لەدیندا، بەڵام ئێستا لە دژی محمد مورسی کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی گەلی میسرە هەڵگەڕانەوەی سەربازی دژی دەکرێت و ئەو کۆمەڵە گێلە هیچ نقەیەکیان نیەو بۆجارێکیش ناڵێن حەرامە !
ئایە ئەم هەڵسوکەوتە ( بانێك ودوو هەوایە ) ؟
ئەگەر کارێك لە ئیسلامدا حەرام بێت ئەوا بۆ هەموو کەسێك حەرامە ولەهەرجێگاو بەهەر شێوەیەك بێت هەر حەرامە مەگەر ناچاری لەدەستی مردن ئەو شتە حەڵاڵ بکات تاوەکو لەمردن ئەوکەسە ڕزگاری دەبێت، ئەوەی ڕاستیە ئەم کارو هەڵسوکەوتەی کە لە میسر دەگوزەرێت ئەو زەرورەیەش ناگەیەنێت و تەنها ئەوەمان تێدەگەیەنێت ئەوانەی کە وایان دەوت ئەڵقە لەگوێی تاغوتانن و گوێڕایەڵی تەواویان هەیە بۆ گەورەو سەرکردەکانیان، بەتایبەتیش سەرکردەی سعودیە، کە لەپێش هەموو کەسێكەوە ووڵاتیکەوە خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەوەی کە سەرۆك محمد مورسی ئینقلاب کرابەسەریدا، پاشتر هەر ئەمڕۆ بڕی ٨ هەشت ملیار دۆلاری داوە بە سەرۆکی تازەی کاتی میسر تاوەکو هەموو پرۆژەکانی بخاتەگڕ و بتوانن بیانویەك بدۆزنەوە بۆ خۆڵکردنە چاوی خەڵکی یەوە و بڵێن ئەوەتا مورسی ماوەی ساڵێك نەیتوانی ئەو شتانەبکات کە ئەم سەرۆکە تازەیە کردی .
ئایە ئەو کۆمەڵە گێڵ وگەڵۆرانەی کە دەیانووت خۆپیشاندان حەرامە، ئێستا بۆ نایڵێن ؟
بۆ ناتوانن دەم هەبکەنەوەو بڵێن بەشار ئەسەدی مەلعون تاغوتەو کابرایەکی خوێنڕێژەو دژی میللەتەکی دەجەنگێت ؟
ئایە ئەگەر قسەی هەق بکەن خوا دەیانگرێت ؟ یان سەرکردەکانیان لێێان توڕەدەبن و دەیانگرن ؟
ئایە خۆپیشاندان تەنها بۆ موسڵمانان کە دژی تاغوت ئەنجامی بدەن حەرامە یان هەر خۆی حوکمێکی حەرامە ؟
ئەگەر حەرامە فەرموو بەڵگەکانتان بهێننە دەرەوەو بیخەنە ڕوو دژی ئەوانەی کە خروجیان کردوە دژی محمد مورسی و حوکمی خەوارجیان بەسەردا بدەن .
بۆ دەمتان گۆناکات و ناڵێن ئەوکردەوانە بیدعەیە ؟
شێخ معمد حسانیان بە بیدعەچی دانەنا کاتێك کە خپۆپیشاندانی کرد دژی حوسنی موبارەك ، ئێستا بە عەلمانیەکان بۆ نالێن خەوارج وبیدعەچی و ضال و مضل ئەو حوکمانەی کە گڕوگاڵیان پێوەگرتبوو !
ئەوەی ڕاستیە دەرکەوت کە ئەو گێلە کەسانە کە هیچ لەدین تێنەگەیشتبون و لەگەڵ ئەوەشدا عەقڵیشیان نەبوو بیخەنەکار و بە باشی بیری لێبکەنەوە، تەنها ئەوەی کە پێیان دەوترا وەکو بەبەغا دەیانوتەوە .
وەکو خوای گەورە دەفەرموێت: { ألم يأن للذين آمنوا أن تخشع قلوبهم لذكر الله وما نزل من الحق ولا يكونوا كالذين أوتوا الكتاب من قبل فطال عليهم الأمد فقست قلوبهم وكثير منهم فاسقون 1 } .
کاتی ئەوە هاتووە کە بیربکەنەوەو تێبگەن لەو هەقەی کە خوای گەورە دایبەزاندوەو بەخۆیاندابچنەوە، ئەگەر قسە دەکەن قسەی خێروهەق بکەن وئەگەر قسەی خێروهەقیان پێناکرێت ئەوا دەم دابخەن و لەهەموو چێشتێکدا نەبن بە کەوچك و ئەوەندە قسە بە موسڵمانان نەکەن و دژیان بوەستەوە .