كۆمه‌ڵێك له مامۆستایانی ئایینی و مامۆستایانی زانكۆ و روشنبیران و كه‌سایه‌تیه كوردستانیه‌كان ناڕه‌زایی و بێزاری خۆمان به توندی ده‌رده‌بڕین و سه‌رزه‌نشتی ئه‌و تاوانه كۆمه‌ڵكوژیه‌ی "ئیسڕائیل" ده‌كه‌ین به‌رامبه‌ر به هاولاَتیان له‌كه‌رتی غه‌زه.
له بهياننامهيهكياندا كهكۆپيهكى ده‌ست، بزاڤـ پرێس كه‌وتووه، ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن،" گه‌لی كوردستان ساڵانێكی زۆره به ده‌ست سته‌می هه‌مه جۆره‌ی تۆپ باران و وناپاڵم و كیمیاباران و وێرانكردنی گوند و شاره‌كانمانه‌وه ده‌ناڵێنین، جگه له ئاواره‌یی و وهدهرنانمان له خاك و نیشتمانی خۆمان بۆ ده‌یان جار و له‌سه‌رده‌ستی داگیركه‌رانی كوردستان, هه‌تا ئه‌مرۆش به‌شێك له‌و زوڵم و ناره‌واییه به‌رده‌وامه وه‌كو بودجه و نانبڕین و هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆر له‌سه‌ر چاره‌نووسمان,ئه‌مانه‌ش هه‌موویان پێچه‌وانه‌ی یاسا و نه‌ریته مرۆڤایه‌تی و شهرعیهكانن".
هه‌روه‌ها ڕايدهگهيهنن،" ئێستا كه ده‌بینین ژن و منداڵ و خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و بێ گوناهی فه‌ڵه‌ستین له كه‌رتی غه‌ززه ئاگرباران ده‌كرێن و به‌هه‌مان ده‌ردی ڕابروودوی ئێمه ده‌بردرێن و هه‌موو ده‌وڵه‌ته زلهێزه‌كان و هاوپێچه‌كانیان له‌به‌رامبه‌ریاندا بێده‌نگن, ئێمه‌ش هه‌ست و ده‌رونمان جارێكی تر بریندار ده‌بێته‌وه".
ئه‌و به‌ياننامه‌يه، هاوپێچى ناو وناونيشانى 105 كه‌سايه‌تى له‌سه‌ر و داواكارن، كه:
1- داوا له به‌رێزان له‌هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌ت و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین و پاشان هیوامانه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی و كۆنگره‌ی هاریكاری جیهانی ئیسلامی و یه‌كێتی زانایانی جیهانی ئیسلامی و ڕێكخراو و كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كه هه‌وڵی جدی بده‌ن بۆ ڕاگرتنی ئه‌و جه‌نگه كاولكاریه.
2- داوا له ڕێكخراوه جیهانی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كه‌ین فشار دروستبكات بو هه‌لگرتنی گه‌مارۆی ئابوری سه‌ر فه‌ڵه‌ستین .
3- ئێمه وه‌ك گه‌لی سته‌م لێكراوی كورستان تائیستا بێ ده‌وڵه‌تین بۆیه داوا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و ته‌واوی ده‌زگا په‌یوه‌ندی داره‌كان ده‌كه‌ین دان به‌مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی كوردستان و ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستیندا بنێن به‌وشێوه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گهلهكهیانه .
4- پاڵنه‌ری ئه‌م داواكاریانه‌ی ئێمه‌ش لهوهوهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و فه‌له‌ستین بێ ده‌وڵه‌ت و بێ كیانی نه‌ته‌وه‌ین. ئه‌مه‌ش وای كردووه باش له‌ژانی یه‌كتر حاڵی ببین و جگه‌له‌وه‌ی هاودینی و هاوستهمی كۆی كردینه‌ته‌وه.