منداڵێکی ناو فڕۆکه مالیزیه‌که به دایکی گوتوه که مردنم ڕوحم چی لێدێت .
مایکل ته‌مه‌ن 11 ساڵ له‌گه‌ڵ برا گه‌وره‌که‌یدا که خه‌ڵکی هۆله‌ندان و له‌ناو فرۆکه مالیزیه‌که‌دا تێچون ، 3 شه‌و پێش گه‌شته‌که‌یان بۆ مالیزیا که یه‌که‌م جاره گه‌شت بکه‌ن سه‌ردانی داپیره‌یان بکه‌ن .
سه‌میرا دایکی مایکل ده‌ڵێت من له چێشتخانه بوم که مایکلی 11 ساڵ هات بۆ لام و گوتی دایه ئه‌گه‌ر ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی من گه‌شتی له‌گه‌ڵ ده‌که‌م توشی که‌وتنه خواره‌وه ببێت ڕوحی من بۆ کوێ ده‌چێت ، لاشه‌که‌ی من چۆن ده‌نێژن . من که مردم چیم لێبه‌سه‌ر دێت .
دایکی ده‌ڵێت چوم توند گرتم به باوه‌شمه‌وه و پێم گوت مه‌ترسه هیچ ڕوونادات و تۆش سه‌لامه‌ت ده‌بی ، به‌ڵام که ئێمه ده‌مرین ڕوحه‌که‌مان بۆ لای خوای گه‌وره ده‌گه‌ڕێته‌وه .
خوشکه‌که‌ی ده‌یه‌ویست له‌گه‌ڵ مایکل و شاکای 19 ساڵ برا گه‌وره‌یان دا سه‌فه‌ر بکات به‌ڵام له‌و فرۆکه‌یه‌دا جێگا نه‌بوو که تکتی بۆ ببڕم بۆیه کچه‌که‌م باوشی لێدام و گوتی من هه‌رگیز دایکم جێناهێڵم به‌ڵام من تکتی(بلیت) ڕۆژێکی ترم بۆ کچه‌که‌م بڕی که سه‌ردانی دورگه‌ی بالی بکات له مالیزیا و به دیده‌نی داپیره‌یان شادبن له‌و هاوینه‌دا .
سه‌میرا ده‌ڵێت که مایکل له کۆتایدا باوشی لێدام له فرۆکه‌خانه‌و گوتی دایه ئیتر خوات له‌گه‌ڵ ، له ئه‌وروپادا زۆر که‌م به‌م شێوه‌یه یه‌کتر جێ‌دێڵن ته‌نها ده‌ڵێن به هیوای دیدار به‌ڵام که ده‌ڵێن خوات له‌گه‌ڵ ئیدی ئومێدی بینینه‌وه که‌تر ده‌بێته‌وه .
دایکی ده‌ڵێت خۆزگه گوێم له کوڕه‌که‌م بگرتایه‌و نه‌م هێشتایه که ئه‌و گه‌شته بکات که خۆی باسی که‌وتنه خواره‌وه‌ی فرۆکه‌که کرد .
ئه‌و فرۆکه‌یه‌ی مالیزیه‌ی که له ئۆکرانیا خرایه خواره‌وه 295 که‌س تێدا مردن .