په‌رله‌مانتارانى كورد له‌په‌رله‌مانى به‌غداد، كۆبونه‌وه و كانديدى پۆستى سه‌رۆك كۆماريان دياريكرد.
له‌نێوان، فوئاد معصوم و به‌رهه‌م ساڵح نوێنه‌رانى كورد، به‌شێوه‌ى هه‌ڵبژاردن، كانديدى ديارى كرد.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌كه‌دا 55 په‌رله‌مانتارى ئاماده‌بوو ده‌نگى خۆيان دا، به‌ڵام دوو ده‌نگ پوچه‌ڵ كرايه‌وه.
فوئاد معصوم، به 30 ده‌نگى به‌ده‌ست هێناو به‌رهه‌م صاڵخيش، 23 به‌و ئه‌نجامه‌ش، نوێنه‌رانى كورد فوئاد معصوميان وه‌ك نوێنه‌رى كورد بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار هه‌ڵبژارد.
به‌پێى لێدوانى په‌رله‌مانتارێك، سه‌رجه‌م فراكسيۆنه‌كان به‌شدارى كۆبونه‌وه‌كه‌بوون.