ئەمڕۆ نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوەکان جاکڵی بادکۆد سەردانی قەزای چەمچەماڵی کردو لەگەڵ ئامانج محمد قایمقامی چەمچەماڵدا کۆبویەوە سەردانی ئاوارەکانی سنوری چەمچەماڵیان کرد.
لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتوە کان پشتیوانی نەتەوە یەکگرتوەکانی بۆ کردنەوەی کەمپێک نیشاندا و ڕایگەیاند،" ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتوە کان هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی ئیدارەی قەزاکە دەکەین لە کردنەوەی ئەو کەمپە و هاوکاریکردن و دابینکردنی هەموو جۆرە پێداویستیەکی ژیانی و پەروەردەیی و تەندروستی دەکەین".
لە سنوری قەزای چەمچەماڵدا نزیکەی ١٥٠٠ هەزار و پێنج سەرد خێزانی ئاوارە هەن و لە ئێستادا بەهۆی ئەو قەیرانە داراییەی ڕوی لە هەرێم کردوە وەک پێویست ئیدارەی قەزاکە ناتوانێت هاوکاریان بکات.