23/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئۆجه‌لان بۆ تاڵه‌بانى: خه‌باتى ديبلۆماسى تۆ بۆ كورد پێويسته
به مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی و گه‌یاندنی په‌یامی ئۆجه‌لان لەیلا زانا و سڕی سوورەییا ئۆندەر سه‌ردانی تاڵه‌بانیان كرد.
به پێی هه‌واڵێكی كوردسات نیوز، ئۆجه‌لان له نامه‌كه‌یدا بۆ تاڵه‌بانی ده‌ڵێ: "نەخۆشکەوتنی جەنابتان زۆر خەمباری کردبووم دوایین جاریش لەگەڵ پەرلەمانتاری ئامەد لەیلا زانا‌و پەرلەمانتاری HDP سڕی سوورەییا ئۆندەر چاوپێکەوتنم ئەنجامدا ئاگاداری بەرەو باش چوونی رەوشی تەندروستی بەڕێزتان بووم."
عەبدوڵا ئۆجەڵان لە درێژەی پەیمەکەیدا ڕايگه‌ياندووه، ئەو خەباتە دیپلۆماسییەی کە بەڕێزتان تائێستا لەنێوان ئێمەو دراوسێیەکانماندا بەڕێوەتان بردووە ئەمڕۆ بۆ نێو خۆی ئێمەی کورد پێویستە و مێژوو جوڵانەوە سیاسییەکانی ھەر چوار پارچەی کوردستان ھاندەدات بۆ ئەوەی لەپێناو داھاتوویەکی ئازاد بۆ گەلەکەمان پێکەوە کار‌و خەبات بکەن، ھیواو ئارەزووم ئەوەیە کە لەپێناو دیاریکردنی ستراتیژ‌و ھەڵوێستێکی ھاوبەش کۆنگرەی نەتەوەیی کورد ھەرچی زووتر ببەسترێت.
له‌به‌شێكى تر‌ى په‌يامه‌كه‌ئۆجه‌لان دا هاتووه، سوپاسی ئەو خەڵاتە دەکەم کە لەبیرەوەری مامۆستا ئیبراھیم ئەحمەددا پێشکەشی منتان کردبوو ، بەردەوام گرێدراوی یادو بیرەوەری ئەو دەمێنمەوە.