ئه‌نجومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا هاوكارى ماددى ئيسرائيل ده‌كات وئيسرائيل به‌هاوبه‌شى ئه‌مريكا ناوده‌بات، هاوكات به‌مافى خۆيشى ده‌زانێت
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر به‌خشینی 225 ملیۆن دۆلار وه‌ك هاوكاری بۆ قه‌واره‌ی جووله‌كه نیشاندا، تا ئه‌و قه‌واره‌یه بتوانێت په‌ره به توانای سه‌كۆ مووشه‌كییه‌كانی بدات و ئیسرائیل له مووشه‌كی لایه‌نه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بپارێزێت.
هه‌روه‌ها باربارا ميكۆلسكى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پيران، ڕايگه‌ياند،" ئيسرائيل هاوبه‌شى سه‌ره‌كى ئه‌مريكايه، وهپێويسته به‌وشێوه‌يه به‌رگرى له‌خۆى بكات".
شه‌ڕوپێكدادانه‌كانى نێوان حه‌ماس وسوپاى ئيسرائيلى به‌رده‌وامه وتائێستاش ژماره‌يه‌كى زۆر هاوڵاتى فه‌ڵه‌ستينى له‌كه‌رتى غه‌ززه بوونه‌ته قوربانى.
به‌گوێره‌ى دوا ئامارهكانيش ژماره‌ى قوربانيان گه‌يشتوه‌ته 652 و بريندارانيش له‌سه‌روو 2400 كه‌س.
ئاژانهكانى ههواڵيش بڵاويان كرده‌وه، فڕۆكه جه‌نگييه‌كانى ئيسرائيل بۆردومانى ناوچهمهدهنييهكان ده‌كرێت.