ئه‌م وه‌زيرانه‌ سامانى خۆيان ئاشكراكرد
23/07/2014 نوسەر: bzavpress

ئه‌م وه‌زيرانه‌ سامانى خۆيان ئاشكراكرد


11 وه‌زیری‌  حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان سه‌روه‌ت‌و سامانی‌ خۆیان بۆ ده‌سته‌ی‌ گشتی‌ ده‌سپاكی‌ ئاشكراده‌كه‌ن.

به‌پێى ڕاگه‌يه‌نراوێك له‌فەرمانگەی خۆپاراستن و شەفافیەت لە دەستەی گشتی دەسپاكی لە هەرێمی كوردستان، يازده‌ وه‌زير تائێستا فۆڕمى ئاشكراكردنی بەرژەوەندییە داراییەكانيانيان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه‌ بۆ ده‌سته‌كه‌.

ئه‌مانه‌ش وه‌زيره‌كانن.

1. وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان.  
2. وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.  
3. وەزیری تەندروستی. 
4. وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
5. وەزیری دارایی و ئابوری.
6. وەزیری بازرگانی و پیشەسازی.
7. وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
8. وەزیری كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوەكان.
9. وەزیری ئەوقاف و كاروباری ئایینی.
10.   وەزیری كارەبا.
11.   وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار.