شه‌وى ڕابردوو، چه‌كدارانى "داعش" هێرشيان كرده‌سه‌ر پێشمه‌رگه وسێ پێشمه‌رگه‌ش چارهنوسيان نادياره، هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ش بهچهكى قورسه‌وه بۆ دۆزينه‌وه‌ى ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌يه كێوماڵى ناوچه‌كه‌ده‌كات.
شه‌وى ڕابردوو، چه‌كدارانى "داعش" ێرشيان كردووه‌ته‌سه‌ر پێشمه‌رگه له‌ناوچه‌ى تلكێفى سه‌ر بهموسڵ وبهوهۆيهوه پێكدادان له‌نێوان پێشمه‌رگه و"داعش" ڕويداوه.
به‌گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان، چوار پێشمه‌رگه لهڕوبهڕوبونهوهكهدا برينداربوون و چاره‌نوس سيانى تريش نادياره.
په‌يام نێرى NRT له‌و ناوچه‌يه، ڕايگه‌ياندووه، پێده‌چێت ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌يه له‌لايه‌ن چه‌كدارانى "داعش" وه ڕفێنرابين.
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان يه‌كێك له‌و پێشمه‌رگانه پله‌ى ڕائيدى له‌ناو پێشمه‌رگه‌دا هه‌يه.
په‌يامنێره‌كه‌ى NRT، ڕ‌ونى كردووه‌ته‌وه هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەچەکی قورسەوە چووه‌تە، ناوچه‌كه بۆ كێوماڵكردن و سۆراغكردنی3 پێشمه‌رگه‌كه.