الحمد لله وحده، و الصلاه والسلام علی من لا نبی بعده....
و بعد:
سه‌ره‌تا وه‌ک بیر خستنه‌وه‌یه‌ک ؛ موسڵمانانی به‌رێزو سه‌نگین وه‌ک ئه‌زانین ئەم شەوە فەزڵی گەورەیە، چونكە شەوی هاتنە خوارەوەی قورئانی پیرۆزە، ئەو قورئانەی که رووناکی گیانمان ڕێگەی سەربەرزی و سەرفەرازیه بۆمان ، له‌خۆمان پرسیوه چه‌ند شه‌رمه‌زارین به‌رامبه‌ر به‌خودای په‌روه‌ردگار که‌خودای پەروەردگار چەند بەسۆز و بەبەزەیی یە بەرامبەر بە بەندەكانی پاداشتی زیاتر لەهەشتاو سێ ساڵ لەیەك شەو پەرستن توخوا باشە ئێمە شەرم ناكەین له‌تاوان و لەكردەوە خراپه‌کانمان که ئه‌یکه‌ین ؟ به‌ڕاستی شەرمەزاری یە بۆ مان ئای که‌چه‌ند بێ وه‌فاو سپڵه‌و دڵ ڕه‌قین،باشه كە كاتێك میوانێكمان دێت بۆ تا نیوە شەو ڵه‌گه‌ڵی دائه‌نیشین و ناخەوین غەیبەتی ئەم و ئەو دەكەین ،باشه بۆ له‌کاتێک خه‌ریکی فه‌یسبووک وچات و ته‌له‌فۆن کاری تا به‌یانی ناخه‌وی ؟! باشه بۆ بۆ مسه‌لسه‌لاتی دۆبلاج کراو و سه‌ته‌لایت تابه‌یانی ئه‌توانی دانیشی ؟! بێ ئه‌وه‌ی هیچمان ده‌ست که‌وێت ده‌ی فه‌رموو چیمان ده‌ست که‌وت ؟! لەكاتێكدا لە شەوی قەدردا هەزاران فریشتە میوانمانه كەچی بێ گوێدانە ئەم میوانە بەڕێزانە فه‌رامۆشیان ئه‌که‌ین خەوتن هەڵئەبژێرین به‌راستی شه‌رمه‌زاریه !! ده‌سا که ئێستا ئه‌زانیت وا ئه‌م میوانه به‌رزو به‌رێزه ئه‌بێته میوانمان، ئه‌ته‌وێت گوێرایەڵی خودای پەروەردگاربیت په‌یمان تازه‌که‌یته‌وه .. ئه‌ته‌وێت ئەم شەوە زیندوو بكه‌یته‌وه بە باوەڕەوە بۆ بەدەست هێنانی پاداشتی گەورەی خودای پەروەردگار!!! دڵنیامه ئێستا ئه ڵێی به‌ڵێ به شانازیه‌وه .ئێستادڵنیام ئه‌ڵێی چی مرۆڤێکی ژیر‌و هۆشمه‌ندوخاون فه‌هم قازانچی خۆی ناوێت !! که‌وابوو فه‌رموو با لەشه‌وی قه‌دردا پاداشتی هەزار مانگت دەست كەوێ ، ئه‌ته‌وێ فه‌زڵی ئه‌مشه‌وه بزانی ؟! ئه‌توێ بزانی ئه‌م شه‌وه چۆن ئه‌دۆزیته‌وه ؟! ئه‌ته‌وێ نیشانه کانی ئه‌م شه‌وه بزانی ؟! ئه‌ته‌وێت پاداشتی زیاتر لە هەشتا و سێ ساڵ پەرستنت ده‌ست که‌وێت له‌م شەودا ؟! دڵنیام ئه‌ڵێی به‌ڵێ ده‌سا فه‌رموو با پێکه‌وه بچینه خزمه‌ت قورئانی پیرۆز‌و فه‌رمووده جوان و شیرینه کانی پێغه‌مبه‌ری خۆشه‌ویستمان ( صلی الله علیه وسلم) كە لێی وە دەیگێڕنەوە و دەربارەی ئەم شه‌وه ،
یه‌که‌م فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه : خودای پەروەردگار سورەتێكی لە فەزڵی ئەم شەوە ناردۆتە خوارەوە كە تا قیامەت ئەخوێنرێتەوە ،خودای په‌روه‌ردگار ئه‌فه‌رموێ (إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی ڵیْڵه‌ِ الْقَدْڕ وَ مَا أَدْرَاكَ مَا ڵیْڵه‌ُ الْقَدْڕ ڵیڵه‌ُ القَدْڕ خَیْرٌ مِنْ أَلْفِ شَهْرٍ تَنَزَّلُ الْمَلائِكَه‌ُ وَالرُّوحُ فِیهَا بِإِژْنِ رَبِّهِمْ مِنْ كُلِّ أَمْرٍ سَلامٌ هِێ حَتَّی مَگْڵعِ الْفَجْڕ) (القدر: 1 ـ 5) واته؛ ئێمه به‌ڕاستی قورئانمان دابه‌زاندۆته خواره‌وه له شه‌وێکی به‌فه‌ڕو ڕێزداردا.
جا تۆ چووزانی شه‌وی به‌فه‌ڕ کامه‌یه‌و چ خێر‌و به‌ره‌که‌تێکه. شه‌وی قه‌دری به‌ڕێز له هه‌زار مانگ ڕێزدارو خێردارتره (واته پاداشتی عیباده‌ت و خواپه‌رستی ئه‌و شه‌وه بێ سنووره). له‌و شه‌وه‌دا فریشته‌کان که جوبره‌ئیلیشیان له‌گه‌ڵدایه، داده‌به‌زن له‌سه‌ر ڕووخسه‌ت و مۆڵه‌تی په‌روه‌ردگاریان، به‌جۆره‌ها فرمان و کار (به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ردانی خوداپه‌رستان، بۆ سه‌ردانی مزگه‌وته‌کان، بۆ گوێگرتن له قورئان .ئه‌و شه‌وه ئاسووده‌یی و ئاشتی و هێمنی و ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیه، هه‌تا کاتی به‌ره‌به‌یان. وه‌هه‌روه‌ها ئه‌فه‌رموێ( إِنَّا أَنْزَلْنَاهُ فِی ڵیْڵه‌ٍ مُبَارَكَه‌ٍ ۚ إِنَّا كُنَّا مُنْژِڕینَ فِیهَا یُفْرَقُ كُلُّ أَمْرٍ حَكِیمٍ ) (الدخان :3) سوێند به‌م قورئانه ڕوون و ئاشکرایه . به‌ڕاستی ئێمه له شه‌وێکی به فه‌ڕو پیرۆزدا (که شه‌وی قه‌دره) دامانبه‌زاندووه‌ته خواره‌وه، بێگومان ئێمه هه‌میشه بێدارکه‌ره‌ره‌ی به‌نده‌کانمانین.له‌و شه‌وه‌دا هه‌موو کار‌و کرده‌وه و به‌رنامه‌یه‌کی پڕ له حیکمه‌ت و دانایی له یه‌ك جیا ده‌کرێته‌وه، وه‌هه‌روه‌ها پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی: (أتاكم شهر رمچان شهر مبارك... وفیه لیله هی خیر من ألف شهر من حرم خیرها فقد حرم ) (صحیح الجامع الصغیر ) واتە: ئەوا مانگی ڕەمەزانتان بەسەردا داهات، كە مانگێكی پیرۆز و بە بەرەكەتە،...، وە شەوێكی تێدایە خێر وچاكەی لە هەزار مانگ چاكترە، ئەو كەسەی لە خێر وچاكەكەی بێبەش بێت ئەوا بێبەش بووه،پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم )فەرموویەتی:( مَنْ قَامَ ڵیْڵه‌َ القَدْڕ إیمَانَاً وَاحْتِسَابَاً غُفِرَ ڵهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ژَنبِهِ )(متفق علیه) واتە: هەر كەسێ شەوی قەدر زیندو بكاتەوە و باوەڕی پێ هەبێ و چاوەڕێی پاداشتی خوا بێ، خوا لە تاوانەكانی پێشووی خۆش دەبێ. پاکی و بێگه‌ردی بۆخودای په‌وره‌ردگار له‌پاداشتی یه‌ک شه‌ودا له‌هه‌ڵه‌و تاوانه‌کانمان خۆش ئه‌بێت ،
دووه‌م؛ ئه‌م شه‌وه چۆن بدۆزینه‌وه ؛ئەوەمان پێ گەیشتووە لە پێغەمبەری خوداوە( صلی الله علیه وسلم )كە ئەو شەوە شەوی بیست و یەك، و شەوی بیست سێ، و شەوی بیست و پێنج، و شەوی بیست و حەوت، و شەوی بیست و نۆ، وە شەوی كۆتایی مانگی ڕەمەزانه.لە سوننەتەوە كە زانینی ئەو شەوە هەڵگیراوە، چونكە خەڵكی دوو بەرەكییان كرد لە سەر ئەو شەوە و بە هۆیەوە هەڵگیرا، لە (عباده بن الصامت) (ره‌زای خودای لێبێت ) دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا( صلی الله علیه وسلم) لە شەوی قەدردا دەرچوو دوو پیاو لە موسوڵمانان دوو بەرەكییان دەكرد لە سەر شەوی قەدر، فەرمووی:(إِنّی خَرَجْتُ ڵ‌ُخْبِرَكُم بِڵیْڵه‌ِ القَدْڕ فَتَلاحَی فُلانٌ وَفُلان فَرُفِعَتْ، وَعَسَی أَنْ ێكُونَ خَیْرَاً ڵكُمْ، فَالْتَمِسُوهَا فِی التَّاسِعَه‌ِ وَالسَّابِعَه‌ِ وَالخَامِسَه‌ِ (وفی روایه‌ٍ: فی السَّبْعِ وَالتّسْعِ وَالخَمْسِ )اخرجه البخاری واتە: من هاتم بۆ ئەوەی هەواڵی ئەو شەوەتان پێ بدەم، بەڵام لە بەر ئەوەی فڵان و فڵان دووبەرەكییان كرد، هەڵگیرا، هیوام وایە ئەو كارە خێر بێ بۆتان، جا بە دوایدا بگەرین لە نۆیەم، و حەوتەم، و پێنجەم (وە لە ریوایەتێكی تردا: لە حەوت، و نۆ، و پێنج دا). ئیمامی (الشافعی) فەرموویەتی: (ئەمە لە لای من وەكو ئەوەیە ـ خودا‌ش زاناترە ـ كە پێغەمبەر( صلی الله علیه وسلم) وەڵامی دەدایەوە بەو پێیەی كە پرسیاری لێ دەكرا لە سەر ئەو شەوە، پێیان دەفەرموو: ئایا بە دوایدا بگەرێین لە شەوی ئەوەدا، دەیفەرموو: بەدوایدا بگەرێن لە شەوی ئەوەدا)ووتەی هەڵبژاردەش ئەوەیە كە له (10) دە شەوە تاكەكانی كۆتایی ڕەمەزاندا بێ، بەڵگەش لە سەر ئەمە فەرموودەی (عائشە) یە (ڕەزای خوای لێبێت) كە فەرموویەتی( كَانَ رَسُولُ( اللهِ صلی الله علیه وسلم) یُجَاوِرُ فی العَشْڕ اڵ‌َوَاخِڕ مِنْ رَمَچَان وَێقُولُ: تَحَرَّوا (وفی روایه‌ٍ: الْتَمِسُوا) ڵیْڵه‌َ القَدْڕ فی (الوتڕ مِن) العَشْڕ اڵ‌َوَاخِڕ مِنْ رَمَچَان ) واتە: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم )لە دە ڕۆژی كۆتایی ڕەمەزاندا لە مزگەوت دەمایەوە بۆ خودا پەرستی (الإعتكاف)، و دەیفەرموو: لە تاكەكان لە دە شەوی كۆتایی ڕەمەزان دا بگەرێن بەدوای شەوی قەدر دا.هەروەها لە (عائشە) وە دەگێڕنەوە (ره‌زای خودای لێبێت) فەرموویەتی: (كَانَ رَسُولُ اللهِ صلی الله علیه وسلم ێجْتَهِدُ فی العَشْڕ اڵ‌َوَاخِڕ مَا لا ێجْتَهِدُ فی غَیْڕهَا )اخرجه مسلم واتە: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) لە دە ڕۆژی كۆتایدا زیاتر هەوڵی خواپەرستی دەدا بە شێوەیەك ئەو هەوڵەی لە ڕۆژانی تردا نەدەدا(عائشە)وە ( ڕەزای خوای لێبێت )دەگێڕنەوە، فەرموویەتی: "كَانَ النبی إژَا دَخَڵ العَشْرُ شَدَّ مِئْزَرَه)،وأَحْیی ڵیْلُهُ، وَأَیْقَڤَ أَهْڵهُ)اخرجه البخاری واتە: پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) ئەگەر دە شەوی كۆتای بهابتایە پشتی لێ دەبەست (واتە: دوور ئەكەوتەوە لە جووت بوون لە گەڵ خێزانەكانیدا) و شەوەكانی زیندو دەكردەوە خێزانەكانیشی بە خەبەر دەهێنا.لە فەرموودیە کی تر كە لە (ابن عمر) ەوە دەیگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) فەرموویەتی:( التَمِسُوهَا فی العَّشْڕ اڵ‌وَاخِڕ، فإِنْ چَعُفَ أَحَدُكُم أَوْ عَجَزَ فَلا یغْلبَنَّ عَڵی السَّبْعِ البَوَاقی ) واتە: بەدوایدا بگەرێن لە دە شەوی كۆتایی دا، ئەگەر یەكێكان لاواز بوو یان توانای نەبوو، با لە دەستی نەڕوات لەو حەوتەی كە ماون. له ژێر رۆسنای ئه‌م فه‌رموودانه بۆمان روون ئه‌بێته‌وه لە تاکه‌کانی دەی كۆتایی، شەوی بیست و یەك، و بیست و سێ، و بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ، وە ئەگەر لاواز بوو یان توانای نەبوو ئەوا با لە تاكەكانی ئەو حەوتەی كە ماوە بە دوایدا بگەرێت: (شەوی بیست و پێنج، و بیست و حەوت، و بیست و نۆ)، خودا‌ش زاناترە.
سێیه‌م؛ نیشانه‌کانی چۆنن؛ پێغەمبەری خودا (صلی الله علیه وسلم) بۆی وه‌سف کردووین لە (أبو هریره) وە( ره‌زای خودای لیبێت ) دەگێڕنەوە فەموویەتی: باسی شەوی قەدرمان دەكرد لە لای پێغەمبەری خودا( صلی الله علیه وسلم) فەرمووی( أَیُّكُم ێژْكُرُ حِیْنَ گَڵعَ الْقَمَرُ، وَهُوَ مِپْلُ شِقّ جَفْنَه‌ٍ)اخرجه مسلم واتە: كامەتان لە یادێتی كاتێ مانگ دەركەوت وەكو نیوەی قاپێك بوو-(القاچی عیاچ) دەفەرمووێ: (لەم فەرموودەیەدا ئاماژەكراوە بۆ ئەوەی كە لە كۆتای مانگدا ئاوا دەبێت، چونكە مانگ بەو شێوەیە نابێت لە كاتی دەركەوتنیدا جگە لە كۆتای مانگ نەبێت) وە لە (ابن عباس)ەوە ـ ڕەزای خودا لە خۆی و باوكی بێت ـ دەگێڕنەوە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی( ڵیْڵه‌ُ الْقَدْڕ سَمْحَه‌ٌ، گَلِقَه‌ٌ، لا حَارَّه، وَلا بَاڕدَه، تُصْبِحُ الشَّمْسُ صَبِیْحَتَهَا چَعِیْفَه‌ً حَمْرَا‌و ) اخرجه مسلم واتە: شەوی قەدر شەوێكی بێ دەنگ و ڕوونە، نە گەرمە و نەسارد، خۆری بەیانیەكەی لاواز و سور دەبێ.وه‌هه‌روه‌ها لە (أُبَیّ بن كعب) (ره‌زای خودای لێبێت )دەگێڕنەوە كە فەرموویەتی: پێغەمبەر صلی الله علیه وسلم فەرموویەتی(صَبِیحَه‌ُ ڵیْڵه‌ِ القَدْڕ تَگْلُعُ الشَّمسُ لا شُعَاعَ ڵهَا، كَأَنَّهَا گَسْتٌ حَتَی تَرْتَفِعَ )اخرجه مسلم واتە: بەرە بەیانی شەوی قەدر خۆر هەڵدێت و تیشكی نیە، هەروەكو تەشتێك تا ئەو كاتەی بەرز دەبێتەوە،ئه‌مچا موسلمانانی به‌رێزو سه‌نگین ئێستا زانیمان فه‌زڵی ئه‌م شه‌وه پیرۆزه ،ده‌ی با به‌ئیخلاصه وه بۆخودای گه‌وره ئه‌م شه‌وه پڕ خێر‌و به‌ره‌که‌ته زیندووبکه‌یه‌نه‌وه به زیکرو یادی خودای په‌روه‌ردگار، خاکمان به‌سه‌ر له‌و خودایه گه‌وره کێ زیاتر به‌هاناو هاوارمان دێت، ئەی ئەو كەسەی منداڵت نابێ و پەنا ئەبەیتە بەر شێخ و ساحیر ونوشته ؟! ئەی ئەو كەسەی نەخۆشیت و خۆت له‌خۆڵ و په‌ڕۆی سەرقەبران ئه‌گه‌وزێنی ؟! ئەی ئەو كەسەی هەژار و دەستكورتیت و داوای ڕۆزی لە قه‌بر ئەكەی ؟! ئەی ئەو كەسەی سه‌رت لێشێواوه وه‌ره بگه‌ڕێوه بۆ لای خودایه‌ك که په‌روه‌ردگاری هه‌موو جیهانیانه که خاوه‌نی زه‌ویی و ئاسمانه‌کانه ، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تۆ داوایان لێ ئه‌که‌ی دروستکراوی ئه‌ون و بێ ده‌سه‌لاتن له‌ئاستی ئه‌و خودایه پاك و میهره‌بانه وه‌ره له‌م شه‌وه داوای لێبکه بۆئه‌وه‌ی هه‌موو کێشه‌کانت چاره‌سه‌ر بێت ته‌نها له‌و خودایه چاوه‌روانی خێر‌و ره‌حمه‌ت و به‌زه‌یی به ، پاکی وبێگه‌ردی بۆ ئه‌وخودایه ،بینه پێش چاوی خۆت هاوه‌ڵه به‌رێزه‌کانی پێغه‌مبه‌ری خودا (صلی الله علیه وسلم) که مژدەی بەهەشتیان پێدرا بوو ئه‌مچا دەگریان و بەگریانەوە شەوی قەردیان زیندوو ئەكردەوە، ئێمەش هێشتا نازانین ئەنجاممان بۆ كوێ یە كەچی یانزە مانگ و بیست شەو بۆ خۆمان ئەخەوین ئه‌خۆینه‌وه كەچی ناتوانین تەنها ده شەو لە پێناو لێخۆشبوونی پەروەردگار ، که‌بۆ قه‌برو قیامه‌تی خۆمانه، بۆیە موسڵمانی بەڕێزوسه‌نگین خوشک و برا عه‌زیزه‌کانم تەنها له‌به‌ر خودا ئاگادارتان ئه‌که‌مه‌وه له‌به‌ر ئەوەی خۆشتانم ئه‌وێت،به‌ر له‌وه‌ی مردن یەخەمان بگرێت با هه‌وڵ بده‌ین چاکه پێش خه‌ین عه‌زیزانم بە تەنها ده شەو پەرستن گۆڕی تاریكت ڕووناك بكەرەوە بترسه له مردن و قه‌بری ته‌نگ و تاریك بێنه یادی خۆت ئه‌م ڕۆژه سه‌خته که خودای پەروەردگار لەبارەیەوە ئەفەرموێ: ( ێوْمَ لا ێنْفَعُ مَالٌ وَلا بَنُونَ إِلاَّ مَنْ أَتَی اللَّهَ بِقَلْبٍ سَلِیمٍ ) (الشعرا‌و: 88 ـ 89)، واتە: ئه‌و ڕۆژه‌ی نه ماڵ سوود ده‌به‌خشێت و (فریای ئاده‌میزاد ده‌که‌وێت) نه منداڵ و نه‌وه. مه‌گه‌ر که‌سێک به دڵ و ده‌روونی پاک و بێگه‌ردو پڕ له ئیمان، به خزمه‌ت په‌روه‌ردگار گه‌یشتبێت، باچاکه پێش خه‌ین بۆ ئه‌م رۆژه به‌نده‌ی چاکبن ،خودای گه‌وره له‌خێرو پاداشتی ئه‌م شه‌وه بێبه‌شمان نه‌کات یاخودا به‌نسیبی هه‌موولایه‌کمان بێت تو خودا به‌نده‌ی برابچوکی داماو هه‌ژاری خۆتان له دوعای خێر بێبه‌ش مه‌که‌ن له‌م شه‌وه پیرۆزه‌دا ،
وَێ‌خِرُ دَعْوَانا أَنِ الْحَمْدُ لِلّهِ رَبِّ الْعَاڵمِینَ