21/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1)
پێشه‌كیه‌ك:
له‌ڕوانگه‌ی "هنری كیسنجه‌ر" ه‌وه: " باشترین كات بۆ ئاشتی،ئه‌وكاته‌یه كه له‌ڕووی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه، هاوسه‌نگی هێز ڕووئه‌دات".ئاشكراشه، ئه‌وه‌ی كه جڵه‌وی ئاڕاسته‌كردنی په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان دیاریده‌كات، ڕێكخه‌ری ئه‌و بالاَنسی هێزه‌یه له نێوان ده‌وڵه‌تاندا،بریتی له دووشت،یه‌كه‌میان: "به‌رژه‌وه‌ندیی ". دووه‌میان : دیدگایه‌كی ستراتیژیی .
ئێران و ئه‌مریكا،دوو ده‌وڵه‌تن،نه‌ك ته‌نها له‌جۆری به‌رژه‌وه‌ندیی و به‌رنامه‌ی سیاسیی دا جیاوازن،به‌ڵكو له‌خودا پهرستیشدا جیاوازییه‌كی گه‌وره‌یان هه‌یه.مێژووی (ململانێ) و (ناكۆكی) یه‌كانی ئه‌م دوو یه‌كه نێوده‌وڵه‌تیه،ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای ( 11ی شوباتی 1979) سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئێرانی و ڕوخانی شا . ڕونتریش له‌دوای جه‌نگی ( ئێران- عێراق) ه‌وه.ئێران قورسایی خۆی خسته سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی چه‌كی ناوه‌كی (قمبله ژری) و بۆمبی ناوه‌كی ستراتیژیی و هه‌روه‌ها چه‌كی نه‌وه‌وی ته‌كتیكی ناوه‌ند مه‌داو.....تاد..له‌به‌رامبه‌ردا خۆرئاوا‌و ئیسرائیل نزیكه‌ی نیوسه‌ده‌یه،له‌گه‌ڵ ئێران زۆرانبازییه‌كی سارد ده‌كه‌ن،ئێرانیه‌كان زیاتر له چل ساڵه هاوارئه‌كه‌ن (مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا،،،مه‌رگ بۆ خۆرئاوا،،،مه‌رگ بۆ ئیسرائیل) .
وێڕای ئابلوقه ئابوریی و سیاسیی و هه‌واڵگرییه‌كانی سه‌ر ئێران ،په‌راوێزخستنی بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌حفه‌لی ده‌ولیدا،هێشتا ئێران (ستراتیژێكی ئابوریی خۆڕاگرانه) ی نیشانی جیهان ئه‌دا.
ڕه‌نگه هیچ شتێك لهڕۆژههلاَتدا،به‌قه‌د ئه‌وه ئه‌مریكا ئازار نه‌دات ،كههێزێكی گه‌وره‌ی وه‌ك ئێران ده‌ستوه‌ربدات لهولاَتانی كه‌نداو و ڕێره‌وه ئاوییه‌كانی ،خاڵی هه‌ره گرنگی ئێران ئه‌وه‌یه خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی ستراتیژیی و جوگرافیی به‌هێزه. سه‌یربكه: له‌دوای ڕووخانی سه‌ددامه‌وه له‌عێراق چه‌ند جار وتراوه (ئه‌مریكا سیسته‌می به‌عسی له‌عێراق ڕووخاندو ئێران به‌رهه‌مه‌كه‌ی بۆخۆی برد).ئێران به‌گۆشت و ئێسقانه‌وه له‌عێراقه..ئێران له‌سوریایه. ئێران له‌لوبنانه..له‌به‌حره‌ین و قه‌ته‌ره.. جاروبار سه‌رێكی ڕووسیاش ئه‌دات .سنورداركردنی هه‌ڵسوكه‌وته سیاسییه‌كانی ئێران له‌ناوچه‌كه‌دا،له‌لایه‌ن فشاره‌كانی خۆرئاواوه ،سه‌دان سیناریۆی تێپه‌ڕاندوه،لێدوانه توند‌و دژبه‌یه‌كه‌كانی (ئیسرائیل –ئه‌مریكا) له‌لایه‌ك و ( ئێران ) یش له‌لایه‌كی تر،سه‌باره‌ت به ڕاوه‌ستانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ئێران .هه‌زاران جار ده‌قی سه‌ر ڕۆژنامه و پێگه به‌ناوبانگه‌كانی جیهانی شكاندووه .
به‌رواری (24/11/2013- یه‌كشه‌مه) رۆژێكی مێژوویی بوو ،به‌و پێیه‌ی ئه‌ستێڵی مێژوو گه‌وره‌ترین په‌یماننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌خۆئه‌گرێت له‌سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا،ئه‌ویش : ڕێككه‌وتنی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1) ه له ڤیه‌ننا .كه بریتی یه له: پێنج ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش (ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا،به‌ریتانیا،فه‌ڕه‌نسا،چین،ڕوسیا) له‌گه‌ڵ (ئه‌ڵمانیا) .
ئێمه له‌م باسه‌ماندا،هه‌وڵه‌ده‌ین،بێجگه له خستنه‌ڕووی به‌نده‌كانی ڕێككهوتننامهكهو،شیكردنه‌وه‌ی ڕه‌هه‌نده‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه،هاوكات سۆراخی چه‌ند پرسێكی هه‌ستیار بكه‌ین، ئایا ئه‌م ڕێككه‌وتنه مانای كۆتایهاتنی ته‌واوی قه‌یرانی ئه‌تۆمی یه له‌ئێران ؟.ئایا له دوای ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌وه ،ئایندهی ده‌ستوه‌ردانه‌كان و شێوازی نوێی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست چۆن ده‌بێت ؟له‌م ماوه‌یه‌ی دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه چۆنه ؟..دڕودۆنگیهكانی ئیسرائیل سه‌باره‌ت به‌م ڕێككه‌وتنه به‌ره‌و كوێ ئه‌گات؟.نزیكبونه‌وه‌ی ئێران و ئه‌مریكا له‌سه‌ر حیسابی كێیه ؟.
یه‌كه‌م: ئاماده‌كاریی بۆ ڕێكككهوتننامهی ئێران و خۆرئاوا.
ڕۆحانی،پیاوی دیبلۆماسییه‌ت له‌ده‌ره‌وه‌و،شكاندنی شكۆی مافی مرۆڤ له‌ناوه‌وه،حهوتهمین سه‌رۆك كوَماری ئیسلامیی ئێرانه.له‌ته‌مه‌نی كاری سیاسیی‌دا،ئه‌ندام بووه له : ئه‌نجومه‌نی بالاَی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ساڵی (1989) ، ئه‌نجومه‌نی دیاریكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی سیسته‌م له‌ئێران ساڵی (1991) ، ئه‌نجومه‌نی شاره‌زایان ساڵی (1999) .سه‌رۆكی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژیی ئێران ساڵی (1992) .سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین وه‌فده‌كانی دانوستاندن بووه سه‌باره‌ت به‌چه‌كی ئه‌تۆمی ئێران له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا .دیارترین كتێبه‌كانی ئه‌م پیاوه:
*ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و دیبلۆماسیه‌تی ئه‌تۆمی (2011).
*ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیسته‌می ئابوریی له‌ئێران (2010).
*فكری سیاسیی ئیسلامیی (3 به‌رگه).
*ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه.
*ئاسایشی نیشتمانی و ژینگه .
* له‌گه‌ڵ یاده‌وه‌رییه‌كانی خۆی و گه‌لێك دانراوی تر به‌زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزیی چاپكردووه .
حه‌سه‌نی ڕۆحانی،له‌كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا،به‌ڵێنی دا: پرسی ئابڵوقه‌ی سیاسیی و ئابوریی سه‌ر ئێران چاره‌سه‌ر بكات.هاولاَتیانی ئێرانی متمانه‌یه‌كی زۆریان له‌سه‌ر هه‌ڵچنیبوو،بۆیه له (15/6/2013) ڕێژه‌ی (50.86%) ی ده‌نگده‌رانی به‌ده‌ستهێنا و بوو به‌سه‌رۆك كۆماری ئیسلامیی ئێران. لێره‌وه موجامه‌لاتی ئه‌مریكا و كۆبونه‌وه نهێنییه‌كانی نێوان (ئێران- واشنتۆن) ده‌ست پێده‌كات وه‌كو :
* بێدهنگیهكانی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به‌كۆنترۆڵكردنی عێراق و ڕه‌فتاره‌كانی .
*بانگهێشتكردن و به‌شداری پێكردنی ئێران له كۆنگره‌ی جنێف 2 دا.
* كشاندنه‌وه و بێده‌نگی لێكردنی ئه‌مریكا لهبهدواداگهڕانی تیمه‌كانی پشكنینی چه‌كی كیمایی له سوریا.ئه‌مه‌ش بێده‌نگی و موجامه‌له‌یه‌كی تری ئه‌مریكا بوو بۆ ئێران .
* بێده‌نگی لێ‌كردن له‌هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ئێران،لهتهنگهبهره ئاوییه‌كانی سوێس و ولاَتانی كه‌نداو،ده‌ست تێكه‌ڵكردنی ئێران له‌گه‌ڵ چین،ڕوسیا ...هتد.
ڕۆژنامه‌ی "لوس ئه‌نجلوس تایمز) ئاشكرایكرد،تاگه‌یشتن،به ڕێككه‌وتننامه‌ی سه‌ره‌كی جنێف،له‌سه‌ر پرسی چه‌كی ئه‌تۆمی،زۆر به‌نهێنی (5) جار وه‌فدی ئێرانی و ئه‌مریكی،هه‌رجاره‌و له‌شوێنێك كۆبونه‌ته‌وه .نهێنی ترین و هه‌ستیارترین یه‌كتر بینین،یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌یه،كه له ناوه‌ڕاستی مانگی (مارسی 2013) له(مه‌سقه‌ت) ی پایته‌ختی سه‌ڵته‌نه‌تی عه‌ممان،له‌نێوان شاره‌زایان و به‌رپرسانی دیبلۆماسیی ئێران و ئه‌مریكا به‌ڕێوه چووه .ئه‌گه‌رچی ئه‌مه یه‌كه‌م به‌ریه‌ككه‌وتنی ڕاسته‌وخۆیه،ڕۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا وای نیشان ئه‌ده‌ن له‌سه‌رده‌می (ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد) دا.ئه‌م ئاسۆیه بۆ پێكهاتن ده‌ستی پێكردووه.له‌به‌ربونی نێوه‌ندگیریی نهێنی ئه‌م كۆبونه‌وانه،هیچ كام له‌ئۆباماو رۆحانی تا مانگێك به‌رله ئاشكراكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه،هیچ ئاماژه‌یه‌ك بۆ نزیكبونه‌وه‌ی هه‌ردولا ناكه‌ن . هه‌روه‌ك تا (15/5/2014) كۆبونه‌وه‌ی سێهه‌م له‌جه‌وله‌ی مفاوه‌زاتی چواره‌م ئه‌نجامدراوه.له‌نیوان هه‌ردولادا.له‌پای كۆتایهێنان به‌قه‌یرانی ئه‌تۆمی ئێران .
دووه‌م: پیتاندنی یۆرانیۆم له ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و خۆرئاودا
به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كه :
ئێران په‌یوه‌سته،به‌وه‌ستاندنی پیتاندنی یۆرانیوم،نابێت ڕێژه‌ی پیتاندنه‌كه له (5%) تێپهڕبكا،هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م هۆكاره هونه‌رییه‌كانی كهدهبنههۆی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانێوم،ته‌نها بایی پیتاندنی ئه‌و ڕێژه‌یه نه‌بێت كه‌دیاریكراوه .
ئێران ده‌بێت ئه‌و مهفاعیل (شوێنی به‌رهه‌مهێنان) و عه‌مبار و وێستگانه دیاری بكات كه: یۆرانیۆمی پیتێنراو (یورانیوم مخصب) ڕێژه‌كه‌ی تیایدا به‌نزیكی بگاته (20%).
ئێران پابه‌نده،به‌وه‌ی هیچ چالاكیه‌ك له شوێن یان وێستگه‌كانی (ئاراك) دا ئه‌نجام نه‌دات، (اراك) سه‌نته‌ری ئه‌و شوێنه‌یه كه یۆرانیۆمی تیا ئهپیتێرێت.
نابێت وێستگه‌ی (اراك) كاربكات (عدم تشغیل مفاعیل اراك).
نابێت سوته‌مه‌نی زیادبكرێت بۆ شوێن و كارگه‌كانی (ئاراك).
به‌رهه‌مهێنان له ئاراكدا ڕائه‌وه‌ستێت .
هیچ ڕیوشوێنێكی ئیختیاركردن به‌سوته‌مه‌نی له‌ناوچه‌و شوێنی ئاراك دا ناكرێت.
نه‌گواستنه‌وه‌ی هه‌ر سوتهمهنیهكی پێویست و ئاوی قورس بۆ شوێنی به‌رهه‌مهێنان و كارگه‌ی پیتاندنه‌كه.
هه‌روه‌ها بۆئه‌وه‌ی پاڵپشتی كارگه‌كانی (اراك) نه‌كرێت. ڕێككه‌وتون له‌سه‌رئه‌وه‌ی ئێران هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كی تری ئهتوَمی دروست نه‌كات .
به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، پیتاندنی یۆرانیوم و هه‌نگاونان بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی له‌ئێران،سنورداركراوه.بۆ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م،وه له لایه‌نه سه‌ربازییه‌كه داماڵراوه .
ئه‌م ڕێككهوتتنامهیه ،به‌راییه‌و،بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌ستراوه .تیایدا وتراوه : تاشه‌ش مانگی تر هیچ سزایه‌ك،یان تهحریمێك له‌سه‌رئێران دانانرێت،واته نه‌گوتراوه : سزا له‌سه‌ر ئێران لائه‌چێت. به‌پێی ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه: ئێران تا (6) مانگی تر بۆی نییه،نه‌وت ڕه‌وانه‌ی جیهانی ده‌ره‌وه بكات (كه ئێستا 9 مانگ به‌سه‌ر ڕێككه‌وتننامه‌كه دا تێپه‌ڕیوه) ، واته: ئێران به‌ملیاره‌ها دۆلاری فرۆشی نه‌وتی ئه‌فه‌وتێ،كه‌جاران ده‌یفرۆشت .
ده‌بێت ئێران مۆڵه‌ت بدا،هه‌موو بنكه‌و وێستگه‌كانی پیتاندنی یۆرانیوم له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی ئاسایشه‌وه،بپشكنرێت .
سێهه‌م : ئایا ئێران پابه‌ند ئه‌بێت به‌م ڕێككه‌وتنه‌وه ؟..
هه‌فته‌یه‌ك تێپه‌ڕی نه‌كرد به‌سه‌ر ڕێككهوتننامهكهدا،وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سه‌رۆكی ڕێخكراویی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی (عه‌لی ئه‌كبه‌ر ساڵه‌حی) له (30/11/2013) ڕایگه‌یاند:" پێویسته ئێران په‌ره به به‌رنامه ناوه‌كییه‌كه‌ی بدات و پێویستی به ووزه‌ی ناوكی زیاتره " !!.
ئه‌م ڕێككه‌وتنامه‌یه،له‌نێوان ئێران و كۆمه‌ڵی نێونه‌ته‌وه‌ییدا،له‌سه‌ر بنچینه‌و ناونیشانی (قازانج-قازانج) به‌ستراوه .ته‌نها ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نراوه كه: سزاكانی سه‌ر ئێران ڕاده‌گیرێن،باسی لادانی سزا نه‌كراوه.ئه‌وه نه‌بێت كه (400) ملیۆن دۆلار،بۆ ئه‌و خوێندكاره ئێرانیانه دابین ده‌كرێت،كه ده‌چن له‌ده‌ره‌وه ده‌خوێنن.له‌حاڵێكدا ئێران جه‌ژنیان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕا،كه ئیمتیازیان له ڕۆژئاوا به‌ده‌ستهێناوه .هه‌ریه‌كه له (خامه‌نه‌یی و ڕۆحانی) ڕێككه‌وتننامه‌كه پشت ڕاست ئه‌كه‌نه‌وه،وای ئه‌بینن: كه ئێران توانیویه‌تی له‌ڕووی دیبلۆماسییه‌وه بگاته ئه‌نجامێكی باش له‌گه‌ڵ زلهێزانی جیهان و خۆرئاوادا،بێ ئه‌وه‌ی پاشه‌كشه له‌بنه‌ماكانی بیروبۆچونی خۆی بكات.له‌به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی ئه‌مریكا (ئۆباما) و ڕێبه‌رانی تری جیهانیش ئه‌م ده‌ره‌نجامه به‌راییانه،به‌سه‌ره‌تای ڕێگه‌گرتنی ئێران ده‌زانن تا نه‌بێته خاوه‌نی چه‌كی ناوه‌كی،پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه،ئێران بۆچی ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی مۆركرد.؟.به‌حوكمی كێشه كهڵهبوهكانی ئێران،وه‌كو پشودانێك له‌بواری ئابوریی و نێوخۆیی و كرانه‌وه‌و پێداچونه‌وه‌یه‌ك له‌سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا.
ده‌بێت بپرسینه‌وه،دیبلۆماسیه‌تی حه‌سه‌نی ڕۆحانی، چۆن ده‌توانێ له‌گه‌ڵ توندڕه‌وه‌كانی ئێران و موجاهیده‌كان و كۆنه‌په‌رسته‌كان هه‌ڵبكات، سه‌باره‌ت به‌پرسی گه‌یشتنه ئه‌نجامی ئێران له‌گه‌ڵ خۆرئاوا‌و،ده‌ستبه‌رداربونی له‌چه‌كی ئه‌تۆمی .له‌واقیعدا هێزه دهمارگرژو ناڕازییه‌كانی ئێران،ئه‌گه‌رچی له ئه‌نجومه‌نی شورا‌و ئه‌نجومه‌نه‌كانی دی‌دا،هه‌ن و زۆرینه‌ن. بهلاَم ناتوانن به‌رهه‌ڵستیه‌ك بنوێنن له‌په‌یوه‌ند بهڕێككهوتنهكهوه،ته‌نها له‌به‌ر یه‌ك خاڵی ساده‌و ئاسایی،ئه‌ویش پشتگیریی ڕابه‌ڕ (خامه‌نه‌یی) یه له (حه‌سه‌نی ڕۆحانی) .به‌مانایه‌كی دی له‌م پرسه‌دا رۆحانی له‌ئاستی نیۆخۆیی ئێران‌دا به‌ته‌نها نییه.
چواره‌م : نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له‌ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1).
له چوارچێوه‌ی زانستی سیاسیی و په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تیه‌كاندا،كۆمه‌ڵێك زاره‌وه هه‌ن،ده‌بێت له‌شوێنی خۆیاندا به‌كاربهێنرێن،له‌به‌رئه‌وه‌ی ووشه‌ی (ژیر) گونجاو نه‌بو،ده‌بو بپرسین (چی شتێك ئیسرائیل هێور ده‌كاته‌وه).
ولاَتانی دورگه‌ی فارس،دراوسێكانی ئێران له پاكستان و ئازه‌رباینجان و توركیا‌و ڕوسیا‌و..زۆربه‌ی ولاَتانی دی،ئه‌گه‌ری ئه‌وه پێش چاو ده‌خه‌ن،كه له‌ئاینده‌یه‌كدا ئێران ببێته ده‌وڵه‌تێكی به‌توانا له‌دوا ڕۆژدا،به‌تایبه‌ت كه ئێران ولاَتێكی پیشه‌سازییه،سه‌ری كێشاوه بۆ پیشه‌سازیی گه‌وره‌ی وه‌كو (كارگه‌كانی ئۆتۆمبیل، پترۆكیماویی،كارخانه‌كانی دروستكردنی فرۆكه...هتد) .هه‌ندێكی تریش پێیان وایه: ئێران كارتێكی سوتاوه .له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو تیپی فوتبۆڵێن ڕووبه‌ڕووی یه‌ك ئه‌بنه‌وه،به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت ده‌بێت دواجار یه‌كێك بیباته‌وه‌و ئه‌ویتر بیدۆڕێنێ .
ئیسرائیل دوژمنێكی سه‌رسه‌ختی ئێرانه،هاوپه‌یمانێكی گه‌وره‌ی ئهمریكاو خۆرئاواشه، .ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی به‌پێی ئاماری ساڵی (2012) ده‌كاته نزیكه‌ی (7,5) ملێۆن و نیوه،ژماره‌ی سوپاكه‌ی له ملیۆنێك زیاتر نییه.كه‌چی (22) ده‌وڵه‌تی عه‌ره‌بی و ئێرانێكی (80) ملیۆنی گیریان خواردووه به‌ده‌ستییه‌وه،بگره به‌شێكه له‌ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی جیهانیش،سه‌رباری ئابڵوقه‌كانی سه‌ر عه‌ره‌ب و فه‌له‌ستین،زۆر ولاَتی وه‌ك ئوردن،میسر،قه‌ته‌ر،مه‌غریب،سعودییه..ڕێككه‌وتننامه‌و چپه‌چپ و دانشتنیان پێكه‌وه هه‌یه. وه‌خته ڕوون بێته‌وه ڕووداوه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی وه‌ك " داعش" پلانێكی توركی-ئیسرائیلین دژی ئێران و له‌قاڵبدانی سیاسه‌تی شیعی له‌ناوچه‌كه‌دا .به‌بێ پرسی ئه‌مریكا ئه‌مه‌یان كردبێت !.
ماوه‌ی ده ساڵی ڕابردوو،به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان نه‌شاردۆته‌وه،كه ئیسرائیل له ڕۆژههلاَتدا،سه‌رئێشه‌یه‌كی زۆری بۆ دروستكردون،باراك ئۆباماش وه‌ك وهلاَمێك بۆ نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له‌كاتی ڕێككهوتنامهكهی ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی (5+1) ووتی : ناكرێت چاره‌سه‌ری دیبلۆماسییانه‌و ئاشتی یانه له‌گه‌ڵ ئێران ڕهچاونهكهین..به‌ریتانیا به‌ئیسرائیلی گوت: ده‌بێت ڕێز له‌بڕیاره‌كانی ڕێككه‌وتننامه‌ی ئێران و كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بگرن..ئیسرائیل به‌خێرایی وه‌فدێكی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی خۆی ڕه‌وانه‌ی واشنتۆن كرد.ئه‌گه‌ر له‌ڕابردوودا،ئیسرائیل لافوگهزافی ئه‌وه‌ی لێ ئه‌دا،كه توانای ئابوریی ئه‌مریكا به‌ده‌ست منه‌و،ته‌حه‌كوم به‌سیاسه‌تی سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكاوه ده‌كه‌ین و،ئه‌وه لۆبیه‌كانی ئیسرائیلن كه ئه‌مریكایان له‌سه‌ر دووقاچ ڕاگرتووه. له‌واقیعدا ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌ری خست،كه‌وانییه.بۆیه ئێستا ئیسرائیل كه‌وتۆته ژێر فشارێكی گه‌وره‌وه،له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌مریكاش به‌ڕه‌هایی ناتوانێت نیگه‌رانییه‌كانی ئیسرائیل له‌به‌رچاو نه‌گرێت .ههرلهبهرامبهر ئه‌مانه‌شدا بیریان له ئاڕاسته‌كردن و هه‌نارده‌كردنی داعش و گروپه توندڕه‌وكان كرده‌وه بۆ ناوچه‌كه .
ئه‌مه ئه‌مانخاته به‌ر ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی،كه له‌ئاینده‌یه‌كدا (چه‌ك له‌به‌رامبه‌ر چه‌ك) ڕاده‌وه‌ستێت،ئیسرائیل و سعودییه و ولاَتانی تری ئیمارات كهنیگهرانن پڕچه‌كتر ده‌كرێن .
پێنجه‌م: ئهمریكاو قه‌یرانه ئابورییه‌كه‌ی.
به‌هێزترین،ئه‌گه‌ر بۆئه‌وه‌ی ئه‌مریكا،زۆر خۆشحاڵبو،به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران به‌شێوه‌ی دیبلۆماسییانه،بریتی یه له‌وه‌ی ئه‌مریكا،گرفت و برینێكی قووڵی ناوخۆیی هه‌یه،به‌شێك لههۆكارهكهشی ئه‌وه‌یه،ئه‌م یهكهزلهێزه ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ره‌وه عه‌نته‌ریاتی كردووه،له‌ناوه‌وه خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی پرسه نێوخۆییه‌كانی نه‌بووه.ئه‌گه‌ر به‌ووردی سه‌رنج بده‌ینه قه‌یرانه‌كانی ئه‌م سه‌رداره ته‌كنه‌لۆژیی و عه‌سكه‌رییه‌ی جیهان،ئه‌وا شتێكی كه‌متر نییه له‌قه‌یرانه كهڵهگهبووهكانی ئێران .
سه‌ره‌تای مانگی (10ی 2013) بومه‌له‌رزه‌یه‌كی ئابوریی گه‌وره‌ی تر (U.S.A) ی هه‌ژاند،ئه‌وه یه‌كه‌مجار نه‌بوو ،له‌ساڵی (1975) له‌سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تی (جیراڵد فۆرد) له‌گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ساردا،ئه‌م كێشه‌یه ڕووی دا.ساڵی (1995) یش له‌سه‌رده‌می (بیل كلینتۆن) دا ڕوویدایه‌وه،كاتێكیش (11ی سێپته‌مبه‌ری 2001) چه‌ند فڕۆكه‌یه‌ك خۆیان كێشا به بورجی تاوه‌ره‌كانی بازرگانی جیهانی له (نیۆرك).ئیتر به‌یه‌كجار ئه‌مریكاییه‌كان شۆك بون،شۆكێك كه یه‌كه‌مجاره سه‌رمایه‌داریی بگه‌ڕێته‌وه بۆ كتێبه‌كانی ماركس،داوا لهئیشتراكیهت بكا له‌و قوڕوچڵپاوه ده‌ری بهێنێت .
قه‌یران (ئه‌زمه) سێ خاسیه‌تی هه‌یه:
یه‌كه‌م: له‌ناكاو دێ
دووه‌م:هه‌ڕه‌شه ئه‌كا.
سێهه‌م: كات كه‌مه بۆچاره‌سه‌ركردنی
قه‌یرانی دارایی (ازمه مالیه) : بریتی یه له ڕووخان و هاڕه‌كردنی بازاڕ‌و پشكه‌كان،یاخود پاره‌ی ولاَت،یاخود بازاڕی عه‌قارات ،یان ڕووده‌كاته كۆمه‌ڵێك ده‌موده‌زگای بانكی و مالی گرنگ .
به‌م پێیه‌ش ئه‌مریكا تووشی ئه‌زمه‌یه‌كی گرنگی ئابوریی بووه، كه (بودجه) یه.ژیانی نه‌ك هاولاَتیانی ئه‌مریكا، نه‌ك هه‌ر ئه‌و مشتومڕه‌ی نێوان كۆمارییه‌كان و دیموكراته‌كان له سه‌ر بیمه‌ی ته‌ندروستی،كه‌بووه هۆی زیاتر زه‌قبونه‌وه‌ی گرفته‌كه،به‌ڵكو ترسێكه له‌سه‌ر كۆی ژیان و مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست و یه‌كدا، ساده‌ترین به‌ڵگه‌یه‌كیش ئه‌وه‌یه،تا ئێستا له (90%) ی بازاڕ و بانكه‌كانی جیهان ،مامه‌ڵه به‌دراوی ئه‌مریكی ئه‌مریكی ($) ده‌كه‌ن، كاتێك به‌های دۆلار دائه‌به‌زێت،ئۆتۆماتیكی گورز به‌ر بازاڕه‌كانی جیهان ئه‌كه‌وێت، به‌تایبه‌تی بازاڕه تازه پێگه‌یشتووه‌كان .
ئه‌وه یه‌كه‌مجاره كه له‌ساڵی (2013) و له (U.S.A) دا ، (700،000) حه‌وت سه‌د هه‌زار فه‌رمانبه‌ر داوای مووچه ده‌كه‌ن،پاره نییه بیاندرێتێ ، سه‌یربكه : به‌درێژایی سالاَنی ڕابردوو بودجه‌ی ته‌نها وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) له (540) ملیار دۆلارهوهوه هه‌ڵكشاوه تا له‌ساڵی (2013) بووه به (633) ملیار دۆلار،ئاماژه‌یه به‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌د ساڵی تریش ده‌یه‌وێ گه‌وره‌ی دونیا بێت .ده‌یه‌وێ بایه‌خ به‌هێز بدات،به‌جۆرێك ته‌نها بودجه‌ی پنتاگۆن له‌ئه‌مریكا به‌قه‌د بودجه‌ی هه‌موو وه‌زاره‌تی به‌رگرییه‌كانی جیهانه .به‌قه‌د بودجه‌ی ده‌یان ده‌وڵه‌ته.ئێستا بودجه‌ی تهخمینكراو بۆ وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (0،6%) كه‌می كردووه .بێجگه له‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌بوو مووچه‌ی (2،5) ملیۆن و نیو سه‌باز بدات،مووچه‌ی (700000) حه‌وت سه‌د هه‌زاری دیكه‌ی مه‌ده‌نی بدات.!.سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئابوریی چین كێبركێی گه‌وره‌ی له‌گه‌ل ئه‌مریكا ده‌ستپێكردووه،چین به‌ڕێژه‌ی (6،2%) ئابورییه‌كه‌ی گه‌شه‌ی كردووه، یابان (2%).هه‌روه‌ها به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های یۆرۆ و دابه‌زینی به‌های دۆلار له‌هه‌مان كاتدا.له‌هه‌ر ساتێك‌دا ئه‌مریكا ته‌داخولاتی له‌هه‌ر ولاَتێكدا كردبێت،یه‌ك هۆكاری هه‌بووه،ئه‌ویش به‌های (بازاڕودۆلارهكهی ) بووه.له‌پێش شه‌ڕی كه‌نداو تائهمریكا ده‌ستی وه‌رنه‌دا،(1) دیناری عێراقی به‌رامبه‌ر به(3$) ی ئه‌مریكی بو،كه ئه‌مریكا ده‌ستی وه‌ردایه شه‌ڕه‌كه،بێجگه لهكاولكاریی ناوچه‌كه،نرخی دۆلار ده‌یان هێنده به‌رزبۆیه‌وه.پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئێستا كواپارهكانی ئه‌مریكا ؟ ده‌ریش كه‌وتوه چین گه‌وره‌ترین قه‌رزپێده‌ری ئه‌مریكابووه‌و،خوازیاره پاره‌كانی بكشێنێته‌وه،ده‌بێت چه‌ند كه‌شتی بارههڵگرو چه‌ند سه‌د فڕۆكه ئه‌و پارانه هه‌ڵبگرن ؟.گرفته ئابوریی و بانكیه‌كانی ئه‌مریكا له‌ژماره نایه‌ن،چه‌ند بانكی گه‌وره‌ی وه‌ك (لیمان برازه‌ر ومیریال لینج) هه‌ڵوه‌شانه‌وه .ئێستا قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر ئه‌مریكا،نه‌ك ژماره‌ی پێوانه‌یی،به‌ڵكو ژماره‌یه‌كی فه‌له‌كی و گه‌ردوونییه‌و گه‌یشتۆته (16) تریلیۆن و (700) ملیار دۆلار.ئاخر ئابوریی ئه‌مریكا یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئابوریی جیهانه،تۆبڵێی چه‌ند كاریگه‌ری بخاته سه‌ر جیهان .؟.جگه له‌وه‌ی هه‌ر سه‌رۆكێك ئه‌وی پێشوتر تۆمه‌تبار ده‌كات،جگه‌له‌وه‌ی ئه‌ندامانی كۆنگرێس و پیران هه‌ست به‌شكستی حكومه‌ت ده‌كه‌ن .
شه‌شه‌م : ڕه‌هه‌نده جیهانی و ئیقلیمییه‌كانی داعش
له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه (6) مانگ پێش داستبهسهراگرتنی موسڵ و ده‌ركه‌وتنی داعش، توێژینه‌وه‌یه‌ك و چه‌ند وتارێكمان له‌م باره‌ی داعشه‌وه،بلاَوكردۆتهوه . له‌به‌رئه‌وه‌ی كارته‌كان له‌م توێژینهوهباسه تێكه‌ڵ نه‌بن،له‌پاش دیراسه‌كردن ،ته‌نها چه‌ند خاڵێكی كه‌م ده‌خه‌ینه ڕوو،بێ ئه‌وه‌ی قووڵ بینه‌وه :
* داعش بابه‌تی ڕێكخراوێكی زۆر ئاڵۆزه،كهسهریان له‌ناوچه‌كه‌و توێژه‌رانیش شێواندووه .ئه‌گه‌رچی ئێمه به‌كردار له‌سه‌ره‌تاوه تائێستا كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگمان لێوه ده‌ستخستن. مه‌رجیش نییه ئه‌وه‌ی ئه‌زانرێت بنوسرێت .
* بیرۆكه‌ی دروستبونی داعش بۆ ساڵی (2007) ئه‌گه‌ڕێته‌وه،ساڵی (2011) پێگه‌یشت .له‌كۆتایی (2013) دا له‌بن یه‌ك چه‌تردا كۆبونه‌وه .
* په‌یوه‌ندییه‌كانی داعش له‌گه‌ڵ توركیا كاتییه،نه‌ك ستراتیجی. به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی داعش ڕێكخراوێكی سعودییه،به‌هاوكاری قه‌ته‌ر..به‌پێی ڕاپۆرتێكی ویكلیكس كه ساڵێك پێش ده‌ستپێكردنی به‌هاری عه‌ره‌بی بلاَویكردۆتهوه،ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێر له‌نێوان قه‌ته‌ر-ئیسرائیل،بۆ لێدانی میسر هه‌بووه،له‌دوای ڕوخانی موباره‌كه‌وه له‌میسر،ئێستا ده‌ركه‌وتوه كه قه‌ته‌ر ژانێكی ئیقلیمیه،ئه‌یه‌وێت جێگه‌ی میسر بگرێته‌وه .شان له‌شانی توركیاش بدات به‌و ڕوبه‌ره جوگرافی و ژماره دانشتوانه كه‌مه‌ی كه‌هه‌یه.ئه‌مه‌ش به‌پاڵپشتی ئه‌وه‌ی : قه‌ته‌ر خاوه‌نی گه‌وره‌ترین كه‌ناڵی ئاسمانی و ناوه‌ندی دیراساته (جه‌زیره) یه.قه‌ته‌ر شه‌ڕی تایه‌فی تیانییه‌و ،گه‌وره‌ترین بنه‌و بارگه‌ی ئه‌مریكای لێیه له‌ناوچه‌كه‌دا.سیسته‌مه‌كه‌شی به‌به‌راورد به‌وانی ناوچه‌كه قهبهلییهكی مۆدێرنه،وێڕای بوژانه‌وه‌و ئابورییه‌كی به‌هێز..
ده‌رئه‌نجام
یه‌كه‌م: ئه‌مریكا لهڕۆژههلاَتی ناویندا،دووشتی ئه‌وێت:
ئهلف : كلیل و پاره‌ی نه‌وت
باْ : بازاڕ‌و بۆرسه‌ی ناوچه‌كه له‌دوبه‌ی.ئیتر هه‌رچی ڕه‌وشی مافی مرۆڤ و باره‌گای موخابه‌راتی ولاَتان و ته‌راتێنی ئه‌م و ئه‌وه.لێی ده‌گه‌ڕێت .
دووه‌م: شه‌ش مانگ تێپه‌ڕیكرد به‌سه‌ر واژۆكردنی ڕێككهوتنامهكهدا،چه‌ندین شه‌ش مانگی دیكه‌ش ئێران هه‌ر له‌حاڵی پێشوترو ئێستایدا ده‌ژی .دواجار ئێران ئه‌م ڕێككه‌وتننامه‌یه ناباته سه‌ر،هۆكاری سه‌ره‌كی ناكۆكیهكهش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ شێوازی لێكدانه‌وه‌ی ده‌قه‌كانی ڕێككه‌وتنه‌كه،به‌تایبه‌تی له‌داماڵینی ئێران له‌چه‌كی ئه‌تۆمی،له‌بڕگه‌ی پشكنینی باره‌گاو بنكه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی یۆرانیۆم له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه.هه‌ر له‌یه‌ك ڕۆژ دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه . فه‌ڕه‌نساو ئێران و ئه‌مریكا لێكدانه‌وه‌ی جیایان هه‌یه تا ئێستا .
سێهه‌م :ئه‌مریكا دوو قازانج ده‌كات،یه‌كه‌م: كاتێك بۆخۆی وه‌رده‌گرێت، تا خه‌ریكی چاره‌سه‌ركردنی پرسه ئابوریی و شوێنكه‌وته كۆمهلاَیهتیه نێوخۆییه‌كانی بێت .
. دووه‌م: بهپێًش چاوی جیهانه‌وه ئێران ئیحراج ده‌كات،كه‌ڕێز له بڕیار‌و ڕێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگرێت و،متمانه‌ی دیبلۆماسیی نه‌ماوه.ئه‌نجامه‌كه‌شی،جگه له‌مه، سێ كه‌یسی گه‌وره كه ئێرانی پێ توَمهتباره،زیندوو ده‌بێته‌وه :
یه‌ك: چه‌كی ئه‌تۆمی
دوو: ڕه‌وشی خراپی مافی مرۆڤ له‌و ولاَته.
سێ: پشتیوانی له‌تیرۆریزم.
چواره‌م: دوای ئه‌وه‌ی ئێران ڕێككه‌وتنه‌كه نه‌باته سه‌ر،ئیسرائیل و ئه‌مریكا،كارده‌كه‌ن بۆ پڕچه‌ككردنی سعودییه،قه‌ته‌ر، له‌ئاینده‌یه‌كدا توركیاش به‌هێزتر بكه‌ن.سه‌ره‌تای كاریان بۆئه‌م پلانه ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ست پێكردووه .
پێنجه‌م : ئه‌مریكا ده‌مێكه له‌وه‌ها دیبلۆماتێكی وه‌ك ڕۆحانی ده‌گه‌رێت.ئه‌مڕۆكه‌ش ونبوی خۆی دۆزیوه‌ته‌وه‌و،به‌ڵكو گه‌لێك پرسی داخبوی ڕۆژههلاَت و ناوچه‌كه پێكه‌وه بگه‌یه‌ننه كۆتایی .
شه‌شه‌م: له‌پاڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاگاداریی ته‌واوی گۆڕانكارییه‌كانی جیهانه.هێزی یه‌كه‌می سه‌ربازیی و سیاسییه. ده‌كرێت ئه‌م قۆناغه‌ی ئێستای مێژوو ناوبنهین،به‌شێنه‌یی ئاوا بونی هه‌ژمونی ئه‌مریكا .
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر – ڕۆژنامه‌وان و توێژه‌ری سیاسیی – خوێندكاری ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان .