سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەمە لە سەر گڵکۆی ڕۆژنامەنوس سۆرانی مامە حەمە لە قەزای چەمچەماڵ شەشەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی ئەو ڕۆژنامەنوسە بە بەشداری چەندین ژمارەیەک لە ڕۆشنیران و ڕۆژنامەنوسان و کەسوکاری کرایەوە.
ڕۆژنامەنوسان لەو یادەدا نیگەیانی خۆیان دەربڕی کە تاکوئێستا ئەو دۆسیەیە پشتگوێخراوە و لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە تاوانبارانی ئەو ڕوداوەیان دەستگیر نەکراون، هەروەها داوایان لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد کە بە زوترین کات تاوانبارانی ئەو ڕوداوە بە سزای خۆیان بگەیەنن
ڕۆژنامەنوسان ئەوەشیان ڕاگەیاند،" ناکرێت هەرێمێک خۆی بە هاوپەیمانی وڵاتە دیموکراسیەکان بزانێت و هەنگاوی سەربەخۆیی بنێت , بەڵام لە ناو هەرێمەکەدا ڕۆژنامەنوس تیرۆربکرێت و کەسیش لێپێچینەوە لەگەڵ تیرۆرکەرانیاندا نەکات".
ئهوهى جێى سهرنج بوو، بهرپرسانى حيزبى و حكومى دهروهو ناوهى چمچهماڵ ئامادهى ئهو مهراسيمهنهبوون.