20/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ڕۆژوو بۆ یه‌كتاپه‌رستییه
23
(ڕۆژوو به كوردی)
هه‌ر سه‌ردانێكی قورئان بكه‌ین، له كرۆك و زووبده‌ی تێگه‌یشتن له ئایه‌ته پیرۆزه‌كان، ئه‌وه‌ما پێده‌دات، كه یه‌كتاپه‌رستیی و خوداناسیی تاكه ڕێگه‌ی نه‌جات و سه‌رفرازییه بۆ مرۆڤ، هه‌ر پره‌نسیپ و تێز و كۆنسێپتێك بگرین، سه‌باره‌ت به تێگه‌یشتن و وردبوونه‌وه له فه‌رمایشته‌كانی خودای گه‌وره، هه‌موو بۆ بینینی ئه‌و ڕێگه ڕاسته‌ی ژیان و مردن و زیندووبوونه‌وه‌یه، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ به كورتی به هه‌ڵه‌دا نه‌چێت و سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بێنێت، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه مرۆڤ له‌سه‌ر هه‌ڵه‌تێگه‌یشتن و ئینكاركردنه‌كانی په‌شیمان بێته‌وه، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه خودا نیشانی ده‌دات كه ژیانی ئه‌م دنیا هه‌موو بۆ ئه‌زموون و تاقیكارییه، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه ئێمه‌ی مرۆڤ له سیسته‌مه‌كه‌ی خودایی سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتێكی مرۆیی لابه‌لا بۆ خۆمان چێ نه‌كه‌ین، هه‌مووی بۆ ئه‌وه‌یه پێ‌بزانین كه خودا هه‌ر خۆی باڵاده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا ده‌شكێت و هه‌ر خودا تاك و ته‌نیا و فریادڕه‌س و لێخۆشبووه، هه‌ر خودا مرۆڤی وه‌دیهێناوه و هه‌ر خودا گشت بوونه‌وه‌ر له یه‌ك شوێندا كۆده‌كاته‌وه و پاشان له‌سه‌ر كرده‌وه‌كانیان دادگایی داده‌نێت و شه‌ن و كه‌وی چاكه و خراپه و بیروباوه‌ڕی مرۆییان یه‌كلا ده‌كاته‌وه، هه‌ر خودایه كه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی گشتییه بۆ مرۆڤایه‌تیی و هیچ كه‌س و گروپ و ده‌سته و حیزب و ده‌وڵه‌ت و سیسته‌مێكی مرۆیی ناتوانێت سیسته‌مێكی گشتی و گشتگیر بسازێنێت بۆ مرۆڤایه‌تی، هه‌ر بۆیه، هه‌ر خودایه گشت له گشت كۆده‌كاته‌وه له‌به‌رده‌م خۆیدا و هه‌ر خودایه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا.
هه‌ر به وردبوونه‌وه‌مان له ئایته‌كانی قورئانی پیرۆز و ته‌ماشاكردنی ڕێنمایی و بڕیاره‌كانی خودایی له‌مه‌ڕ چاكسازیی مرۆیی و ڕێوشوێنی جێبه‌جێكردنی ئه‌رك و به‌ش و تواناكانی سه‌ر مرۆڤ، هه‌موو بۆ ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ لا نه‌دات له به‌رنامه‌ی خودایی و هه‌میشه له‌سه‌ر خه‌تی ڕاست و ڕوون و دیاری خودایی بێت، بۆ ئه‌وه‌یه هه‌موو مرۆڤایه‌تی له‌سه‌ر ئاینێكی گشتگیر و ڕاوه‌ستاو له‌سه‌ر به‌ڵێنی خودایی بۆ چاكه‌ی مرۆڤ و كۆبوونه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌ك ئه‌خلاقی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌ك ده‌سته‌یی بۆ سه‌ركه‌وتنی ئاخیره‌ت و گه‌شتی سه‌ركه‌وتن و سه‌رفرازیی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیا.
هه‌ر به وردبوونه‌وه له ئایه‌ته‌كانی قورئانی پیرۆز، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه خودای گه‌وره به‌ڵێنی داوه به ئه‌وانه‌ی كه (هه‌ر كه‌سێك به دڵێكی پاك ڕووی له خودا بێت و ئاكار چاك بێت، دیاره ئاڵقه‌ی هه‌ره پته‌و ئه‌و گرتوویه‌تی و ئاكامی هه‌موو كارێكیش به‌ره‌و خودایه)، ( ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حاشا ده‌كه‌ن، حاشایان غه‌مبارت نه‌كات، هه‌موو دێنه‌وه لای خۆمان، ئه‌وسا خه‌به‌ریان پێده‌ده‌ین كه چی‌یان ده‌كرد، خودا له ڕازی دڵانیش ئاگاهی هه‌یه) سوره‌تی لوقمان، ئایه‌تی (22 بۆ 23)، وه‌رگێڕانه‌كه‌ی هه‌ژار.
هه‌رچی له له نێو دڵانیشدا بێت خودا ئاگای لێیه، ئیتر با هه‌ر نیكاری بكه‌ن و دژایه‌تی دینی خودا بكه‌ن و پێی بڵێن دینی كۆنپه‌رستیی و ناشارستانسی و تۆمه‌تی تیرۆر و نامه‌ده‌نیی و نادیموكراسیی و چی و چی...هتد بده پاڵ!، ئه‌گه‌ر خودا هه‌موو مرۆڤایه‌تی به یه‌ك زمان و به یه‌ك كه‌لتوور و به یه‌ك ڕه‌نگ و شێوه و به یه‌ك ڕه‌چه‌ڵه‌ك درووستبكردایه!؟، ئه‌وجا ڕێی تێده‌چوو كه خودا و به‌رنامه‌كه‌ی گشتی نییه و ناتوانێت ببێته به‌رنامه‌ی ژیان و ژیار و شارستانییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان، به‌ڵام هه‌ر خودا وه‌ڵاممان ده‌داته‌وه و پێمان ده‌فه‌رمووێت خودا مرۆڤی له شێوه و ڕه‌گی جیاواز و له‌سه‌ر زمان و كه‌لتووری جیاواز درووستكردووه تا له‌یه‌كتر تێبگه‌ن و هه‌ماهه‌نگیی و پێكه‌وژیانتان نموونه‌ی زیندووی به‌شه‌ری سه‌رڕاست و گوێڕایه‌ڵی خودا بن و بۆتان ده‌ربكه‌وێت كه حیكمه‌تی زۆری به‌سه‌رتانه‌وه هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی تێبگه‌ن كه خودا فره‌یی خستووه‌ته به‌رده‌م مرۆڤایه‌تی ئه‌ویش له پێناو تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتنی زیهن و زهدی به‌رز و گه‌شه‌كردووی ئنیسانییه‌ت و گه‌ڕانه‌وه بۆ خوداناسیی و یه‌كتاپه‌رستیی حه‌قیقیی و لانه‌دان له به‌رنامه و ڕێنمایی خودایی.
كاتێك ئێمه به ڕۆژوو ده‌بین، ئه‌وه ئه‌وپه‌ری دڵنیایمان له‌سه‌ر خوداپه‌رستی چه‌سپیوه و باوه‌ڕی ته‌واومان پێیه‌تی، چونكه به ڕۆژووبوون یه‌كه‌مین مامه‌ڵه‌یه‌كی خودایی و به‌شه‌رییه و له نێوان خودای تاقانه و یه‌ك به یه‌كی مرۆڤه‌كاندایه، كه یه‌كێكه له بنه‌ما بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئاینی ئیسلام بۆ ته‌واوی مرۆڤایه‌تی، ئه‌وه‌شی باوه‌ڕی به ڕۆژووبوون نییه، خودا په‌نامان بدات هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌نگاوه‌وه دۆڕاندوویه‌تی و به به‌ڵێنی خودایی له جومله‌ی مه‌یمونی تڕۆكراو ده‌بێت، چونكه ڕۆژوو یه‌كێكه له ئه‌سڵه‌كانی ئاینی ئیسلام و ئیكاری و مینجه‌مینجی تێدا نییه، بۆیه ڕۆژووگریی و بڕوابوون پێی ته‌سدیقی یه‌كتاپه‌رستییه، له‌سه‌ر به‌ڵێنی خودایش ئه‌وه‌ی ئه‌م مامه‌ڵه‌یه له‌گه‌ڵ خودادا بباته سه‌ر پاداشتێكی تایبه‌تی و له‌بیركردنه‌وه‌ی ئێمه به‌ده‌ر چاوه‌ڕێی ده‌كات و خودا بۆخۆی ئه‌و پاداشته‌ی ده‌داته عه‌بده دڵپاكه‌كانی خۆی.
خودایه وامان لێبكه‌یت له ڕیزی عه‌بده دڵپاكه‌كانی خۆت بین، خودا وامان لێبكه‌یت له ڕیزی عه‌بده سه‌رڕاست و لێخۆشبووه‌كانی خۆت بین، خودایه ومان لێبكه‌یت له ڕیزی ئه‌و عه‌بدانه‌ی خۆت بین كه پاداشتی زۆر و زه‌وندیان پێده‌به‌خشیت، خودا وامان لێبكه‌یت ببینه جێی متمانه‌ی خۆت و بمانبه‌خشیت له هه‌ڵه و تاوانه‌كانمان، خودایه هه‌ر خۆت خاوه‌نی گشت مرۆڤایه‌تی و بوونه‌وه‌ریت، لێتده‌پاڕێینه‌وه هه‌موو ئه‌و نیاز و ئومێد و عه‌شقه‌ی هه‌مانه بۆ ڕه‌زایه‌تی خۆت بێت و له نووری ئه‌به‌دی خۆتدا ڕه‌ونه‌قدارمان بكه، خودایه هه‌ر خۆت گشت شتێك به‌ده‌ست و خاوه‌نی زانستی نهێنی و ئاشكرایت، به‌خاتر زانستی نهێنی و ئاشكرای خۆت دڵمان به یه‌كتاپه‌رستی خۆت گرێبده‌یت و ئه‌وه‌ی لێتده‌خوازین پێمانببه‌خشیت، چونكه تۆ خودای هه‌موو عاله‌میانیت و ئێمه‌ش عه‌بدی تۆپه‌رستین... اللهم امین.