20/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
ئیماراتی عه‌ره‌بی هاوكاری ئیسرائیل بووه
بزووتنه‌وه‌ی به‌رگری فه‌ڵه‌ستین حه‌ماس رایگه‌یاند،كه شاندێكی مانگی سووری پزیشكیی ئیماراتی كه له(50)پزیشك پێكهاتبوو،به‌بیانووی هاوكاری پزیشكیی له‌م چه‌ند رۆژه‌دا هاتوونه‌ته غه‌ززه‌و له‌ناكاودا له‌ڕێگه‌ی میسره‌وه ئه‌مڕؤ یه‌كشه‌ممه كه‌رتی غه‌ززه‌یان به‌جێهێشتووه‌و ئه‌ركی سیخوڕیكردنیان گێڕاوه بۆ ئیسرائیل،هه‌روه‌ها ده‌ركه‌وتووه ئه‌فسه‌ری پله‌داری دهزگایئاسایشی ئیماراتیی له‌نێو شانده‌كه‌دا بووه و زانیاری سه‌ربازییان به‌ئیسرائیل داوه له‌باره‌ی شوێنه سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس و چه‌كداره‌كانی غه‌ززه‌وه‌و جۆر‌و شوێنی مووشه‌كه‌كانی حه‌ماس كه ئاراسته‌ی ئیسرائیلی ده‌كات و حه‌ماس تۆڕه‌كه‌ی ئاشكرا كردوه له‌ڕێگه‌ی پشكنینی كه‌ره‌سته‌كانی شاندهكهوهو ئیماراتیش هه‌وڵیداوه له‌ڕێگه‌ی راوێژكاری ئاسایشی فه‌تحه‌وه هه‌وڵیداوه هه‌واڵه‌كه كپ بكرێته‌وه،هاوكات هه‌واڵه‌كان ئاماژه ده‌كه‌نه هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان شانده ئیماراتیهكهو ده‌زگای هه‌واڵگریی میسر‌و ئیسرائیل،چونكه ئیسرائیل نه‌یتووانیوه هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌ی پێشكه‌وتنه سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماسه‌وه بزانێ.
پێگه‌ی(الجمهور)