22
(ڕۆژوو به كوردی)
له ڕابردوودا فیرعه‌ونه‌كان منه‌تیان به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌كانیانه‌وه ده‌كرد و خودا هه‌موویانی كرده په‌ندی زه‌مانه، چ په‌ندێك و چ ڕووداوێكی مێژوویی و زیندووی ناو میلله‌تان و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ك چیرۆكی قورئانی بۆ هه‌تاهه‌تایی، فیرعه‌ونه‌كان ده‌یانوت ئێمه خودای ئێوه‌ین و ئێوه‌ش عه‌بد و ڕعه‌یه‌تی ئێمه‌ن، هه‌رچیمان وت ده‌بێت سه‌رله‌به‌رمان بن، هه‌رچی هه‌یان بوو وایانده‌زانی هه‌موو موڵكی خۆیانه و به‌س ته‌نیا ئه‌وان خاوه‌نن و خاوه‌نداریی به‌س بۆ ئه‌وانه، فیرعه‌ونه‌كان نموونه‌ی زیندوی دنیان له‌سه‌ره‌ڕۆیدا، نمونه‌ی دیكه‌ی وه‌ك نمونه‌ی فیرعه‌ونه‌كان زۆر و زه‌وه‌نده‌ن، ژیانی مرۆڤایه‌تی پڕیه‌تی له نمونه‌ی منه‌تباریی مرۆڤ به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه و پیشتگوێخستنی منه‌تباریی خودایی له‌لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه، له كاتێكدا به‌س منه‌تباریی خودایی فریای مرۆڤه‌كان ده‌كه‌وێت و هیچ كه‌س بۆی نییه منه‌ت بكات به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانه‌وه خودا نه‌بێت، چونكه ته‌نیا خودا خاوه‌نی ژیان و مردنی گشت بوونه‌وه‌ره به مرۆڤیشه‌وه، ئیدی هه‌رچی له خوداوه‌یه هه‌موو حیكمه‌ت و میهره‌بانی خۆیه‌تی به‌سه‌ر مرۆڤه‌وه و بۆ خۆشه‌ویستی مرۆڤه و ته‌نیا بۆ بیركردنه‌وه و تێگه‌یشتنی مرۆڤه له ده‌سه‌ڵات و قودره‌تی بێ وێنه‌ی خودایی و منه‌تباریی خودایی له لایه‌ن مرۆڤه‌كانه‌وه.
هیچ كه‌س له‌وه‌دا مافی نییه منه‌ت به‌سه‌ر هیچ مرۆڤێكه‌وه بكات، له كاتێكدا كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌و كه‌سه ژیانی ئه‌و كه‌سه‌ی له مردنێكی هه‌نووكه‌یی ڕزگار كردبێت، چونكه منه‌تكردن به‌سه‌ر خه‌ڵكه‌وه نیشانه‌ی كیبر و خۆبه‌گه‌وره‌زانین و جیاوازكارییه له نێوان مرۆڤه‌كاندا و ده‌بێته مایه‌ی نیگه‌رانی خودا و خودا‌ش منه‌تكردن و خۆهه‌ڵكێشانی كه‌س به‌سه‌ر كه‌سه‌وه قه‌بووڵناكات و هه‌موو مرۆڤه‌كان یه‌كسانن له ژمان و مردن‌دا، جگه به كرده‌وه‌ی چاك و ته‌قوای زیاده و له‌وزیاتری ئه‌وی دیكه نه‌بێت له‌وی دیكه، نرخ و باڵانسی مۆڤبوون به‌رز ده‌كاته‌وه لای خودا، ئیدی ئه‌م ته‌قوایه‌ش نیشانی لای خودایه و خودا بۆ خۆی ئه‌نجامه‌كانی دیاری ده‌كات، كه‌واته بۆ هیچ مرۆڤێك نییه حه‌ز و خه‌یاڵ و واقیعی تایبه‌تی خۆی تێكه‌ڵ به كیبر و خۆجیاوازیی و خودبه‌رزیی خۆی بكات و به‌سه‌ر كه‌سانی دیكه‌دا بسه‌په‌نێت و منه‌تیان به‌سه‌روه بكات!.
خودای گه‌وره منه‌تی ژیان و مردن و به‌هه‌شت و خۆشگوزه‌رانی ئه‌م دنیا و ئه‌و دنیای پێداوین، منه‌تی ئیسلام و ئه‌خلاق و خۆشه‌ویستی به‌سه‌رمانه‌وه هه‌یه و منه‌تی خودایه‌تی خۆی و عه‌بدایه‌تی ئێمه‌ی پێ به‌خشیوین و منه‌تی لێوورده‌یی خستووه‌ته سه‌رمان و منه‌تی پامی قورئانیی پێبه‌خشیوین و منه‌تی به ناو و سیفه‌ته به‌رز و بێ وێنه‌كانی خۆی به‌سه‌رمانه‌وه، جا منه‌تی چی نا!.
ئه‌مڕی نوێی ژیانی ئێمه و فراوانی په‌یوه‌ندییه‌كانی، بۆخۆی به‌ركه‌وته‌ی زۆری دێته‌پێش، مرۆڤه‌كان زیاتر ده‌كه‌ونه نێو تۆڕی په‌یوه‌ندییه‌كانه‌وه له پێناو به‌ختیاریی و به‌خته‌وه‌ریی زیاتر بۆ خۆیان و چنگكه‌وتنی زیاتری ئه‌وه‌ی هه‌یه و نیانه له ماڵی دینا، بۆیه ده‌بێت له سه‌رده‌م و زرووفی ڕابردووی مرۆڤه‌مان بكۆڵینه‌وه و ئه‌زموون و په‌ندیان لێ وه‌ربگرین و شكست و سه‌ركه‌وتنه‌كانی نوێی مرۆڤه‌یانی ببینین و هه‌ڵسه‌نگێنین، كه كێ منه‌تی به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌وه كردووه سه‌رئه‌نجامی چۆن بووه و كێش منه‌تی نه‌به‌خیشوه‌ته‌وه به‌سه‌ر ئه‌وی دی‌دا بۆ سه‌ركه‌وتووه و خۆشه‌ویستی سه‌رده‌می خۆیه‌تی به كۆتایی ژیانه‌وه!.
ده‌بێت كه‌س منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌كات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كه‌س چاكه‌ی ئه‌وی دی له‌به‌رچاو بگرێت، ده‌بێت هیچ كه‌س منه‌ت به‌سه‌ر كه‌سه‌وه نه‌كات، به‌ڵام ده‌بێت هه‌موو كه‌س خاوه‌نی ویژدانی زیندووی ئینسانی بێت و خاوه‌ن به‌خشین و بوێری بێت، ده‌بێت هه‌موومان منه‌تباریی خودابین، كه ته‌نیا خۆی خاوه‌نی منه‌ته به‌سه‌رمانه‌وه، منه‌تێك كه سه‌رله‌به‌ری مرۆڤایه‌تی و گه‌ردوون ئاتاج و ڕوو له ده‌ستی میهره‌بانی ئه‌ون.
خودایه هه‌رگیز منه‌تی كه‌سمان به‌سه‌ره‌وه جێنه‌هێڵیت و هیچ كه‌س نه‌كه‌یته خاوه‌ن منه‌ت به‌سه‌رمانه‌وه خۆت نه‌بێت، خودایه ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت خاوه‌ن منه‌ت و كیبر بێت به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌وه هه‌رگیز ئه‌و ڕێگه‌یه‌ی نیشاننه‌ده‌یت و له منه‌تباریی خۆتدا ونونی بكه‌یت و بیتوێنیته‌وه، خودایه هه‌ركه‌س منه‌تی تۆ پێده‌زانێت و سوپاست ده‌كات، هه‌میشه سه‌ربه‌رز و سه‌لامه‌ت و گه‌وره‌ی ناو خانه‌واده و خه‌ڵك و میلله‌ته‌كه‌ی خۆی بكه‌یت، خودایه له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی خۆت و پیرۆزی هه‌موو مانگه‌كانی ڕه‌مه‌زان و ڕه‌مه‌زانی ساڵی 2104 بمانبه‌خشیت له هه‌ر شێوه منه‌تكردنێك به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌وه، بیمانبه‌خشیت له هه‌ر جۆره بیركردنه‌وه‌یه‌ك كه بۆنی منه‌تكردنی لێوه‌هابێت به‌سه‌ر ئه‌وی دیكه‌وه، خودایه فێرمان بكه‌یت جۆن ستایشت بكه‌ین و جۆن خۆتمان لێ ڕازی بێت... اللهم امین.