05/07/2013
•
نوسەر: bzavpress
•
به‌به‌ڵگه‌وه مه‌لامسته‌فا سه‌ر به كام ده‌وڵه‌ت بوو
له‌لایه‌ك ده‌ڵێَن سه‌ر به (كه‌ی جی بی) سۆڤیه‌تی بوه‌و ئه‌وان شۆڕ‌شیان پێ دروست كردوه، له‌لایه‌كی تر بۆ ئه‌مریكاو ئیسرائیل، ئینجا ئیران‌و، ته‌نانه‌ت میسریش، هه‌موشی به‌ڵگه‌نامه‌ی بۆ هۆنراوه‌ته‌وه
شۆڕشی ئه‌یلول له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌و ره‌جعی عه‌ره‌ب‌و له‌ژێر ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆی سافاك ئه‌و شۆڕشه هه‌ڵگیرسا
مه‌لا مسته‌فا: من جلێكی عه‌سكه‌ری به پله‌ی جنراڵیم له فرۆشگایه‌كی سه‌ربازی مۆسكۆ كڕی وێنه‌یه‌كم پێ گرت ئه‌و وینه‌یه كه‌وته ده‌ست به‌ریتانیه‌كان‌و ئه‌و پرۆ پاگنده‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌و ماوه‌یه جاریكی تر له چه‌ندین لاوه دادگایی بۆ میژووی جولاَنه‌وه‌ی كورد ده‌كرێته‌وه‌و وای ده‌رده‌خه‌ن كه كورد نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه‌و پێویستی به شۆرش نه‌بووه،سه‌ركرده‌و شۆرشه‌كه‌یان ده‌ستی ئه‌و لاوئه‌م لا بووه،له‌و ده‌مه‌ش هه‌ڵسوكه‌وتی میراتگرانی ئه‌و سه‌ركردانه كاری ئه‌وه‌نده ناشرین ده‌كه‌ن ڕێك ده‌بنه شاهێدێكی مه‌جانی ئه‌و دادگاییه، وه‌ك ویژدان پێویسته راستی له ناڕاستی جودا بكه‌ینه‌وه، مه‌وزوعیه‌تی توێژینه‌وه‌كه‌شمان به‌وه بێلایه‌ن ده‌بێت، نابێت له ڕقی هه‌ڵسوكه‌وتی میراتگرانی ئه‌و سه‌ركردانه وامان لێبكات له بنه‌مای (ولا یجرمنكم شنان قوم علی الا تعدلوا) لابده‌ین.
كه‌س لاری نیه توێژینه‌وه بكرێت له دیوه نهێنیه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی كورد‌و سه‌ركرده‌كانی به تایبه‌تی مه‌لا مسته‌فا، به پێچه‌وانه‌ی به‌شێك له‌وانه‌ی له كوردستان پێیان ده‌ڵێن (ماستاوچی) كه مه‌لا مسته‌فایان كردۆته بیریار‌و فه‌یله‌سوف، ئینجا ڕێباز‌و ڕاڕه‌وی بۆ ده‌تاشن، ئه‌وه‌ش بوختانه هه‌روه‌ك بوختانه‌كانی تری ناحه‌زانی، به‌ڵكو بارزانی كه‌سێكی عاقلمه‌ندو دلسۆز بووه، ڕێبازی ئه‌ویش وه‌ك سه‌ركرده‌ی ئاینی،نیشتمانیه‌كانی پێش خۆی بووه، ڕێبازی تایبه‌تی نیه، هه‌وڵده‌ده‌ین ڕاستی‌و ناڕاست، بوختان‌و دۆغری له‌و هه‌موو گۆته ناكۆكانه‌ی ناحه‌زانی كورد سه‌باره‌ت به مه‌لا مسته‌فاو بزوتنه‌وه‌ی كورد یه‌كلا بكه‌ینه‌وه، له‌لایه‌ك ده‌ڵێَن سه‌ر به (كه‌ی جی بی) سۆڤیه‌تی بوه‌و ئه‌وان شۆڕ‌شیان پێ دروست كردوه، له‌لایه‌كی تر بۆ ئه‌مریكاو ئیسرائیل، ئینجا ئیران‌و، ته‌نانه‌ت میسریش، هه‌موشی به‌ڵگه‌نامه‌ی بۆ هۆنراوه‌ته‌وه، له‌وه‌وه گومان له زانستی به‌ڵگه‌نامه‌ش ده‌كرێت، ده‌بێت لێی ووریا بین، به پێی چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هه‌ندێك مامۆستای ئاینی دهۆك پێش ئه‌وه‌ی بچێته سۆڤیه‌ت بینیویانه به‌ده‌ستێكی قورئان‌و به‌ده‌سته‌كه‌ی تری فه‌رموده بوه‌و وتویه‌تی وه‌رن په‌یڕه‌وی بكه‌ین، ده‌ڵێ له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سۆڤیه‌ت باسی ئاینی لانه‌مابوو گۆڕابوو به‌ره‌و شیوعیه‌ت، له به‌ڵگه‌نامه ئه‌مریكی‌و رۆژئاواییه‌كان ئه‌و گومانه پشت ڕاست ده‌كاته‌وه، له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بریتانی ژ : 10114/229/63 له باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیاوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی 1963 باس له‌وه ده‌كا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (مسته‌ر دالاس) پێی وایه بارزانی داڵده‌ده‌ری شیوعیه‌و نزیكه له سۆڤیه‌ت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ڕۆژئاوا‌و به‌ڵگه‌نامه fo371-170428 به‌ریتانی به نمونه بارزانیان به (مه‌لای سوورRed mulla ناوزه‌د كردوه، جه‌نرال پاڤیل سودوپلاتۆڤ له یاداشته‌كانی خۆی ده‌ڵێت مه‌لا مسته‌فا سه‌ر به (كه‌ی جی پی) سۆڤیه‌تی بوو، ناوی نهێنی (رئیس) بووه، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تر گوایه له (كه‌ی جی پی) وه‌رگێڕدراوه بۆ ئینگلیزی ده‌ڵێت با به‌هۆی مه‌لا مسته‌فا به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی رۆژئاواییه‌كان تێك بده‌ین، هه‌ر پاڵپشت به‌و به‌ڵگه‌نامانه ناحه‌زانی ده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وه‌ش بوو بووه هۆی هه‌ڵگیرسانی شۆرشی ئه‌یلول، تا ئێره پاڵنه‌ری شۆرشی ئه‌یلول ده‌ركه‌وت كه سۆڤیه‌ت پێی كردۆته‌وه،كه‌چی له‌ولایه لای ته‌یاری عروبی كلاسیكی‌و مۆدیرن‌و له نوێترین توێژینه‌وه‌ی (د.قانعی فه‌رد) به‌به‌ڵگه‌وه له دكتۆرایه‌كه‌ی (كاریگه‌ری ساواك به‌سه‌ر جولاَنه‌وه‌ی كورد 1960 - 1975) ده‌یسه‌لمێنێت كه شۆڕشی ئه‌یلول له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو ئیسرائیل‌و ره‌جعی عه‌ره‌ب‌و له‌ژێر ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆی سافاك ئه‌و شۆڕشه هه‌ڵگیرسا.
هه‌ڵبه‌ته هه‌ركه‌مێك له زانستی سیاسی‌و مێژوویی تێكه‌ڵی‌و توخمی بوختانی پێوه دیاره، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌ووردی هه‌ڵوێسته له‌سه‌ر ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه ده‌كه‌ین‌و بزانین له واقیعدا چ ڕوویداوه، مه‌لا مسته‌فا سه‌ر به‌كام ده‌وڵه‌ت‌و موخابرات بووه؟ كرێگرته بووه یان نیشتمان په‌روه‌ر؟.له‌گه‌ل زۆر پرسیاری تری ساغ نه‌كراوه.
له‌باره‌ی شیوعی بوونی مه‌لا مسته‌فا: ئه‌و به‌ڵگانه‌ی خواره‌وه ناڕاستی ئه‌و تومه‌ته ده‌رده‌خات:
• له‌و بۆچوونه شێوه بوختانانه‌ی سه‌روو واده‌رده‌كه‌وێت كه كورد پێویستی به شۆرش نه‌بووه، نه‌چه‌وساوه‌ته‌وه‌و ئامانجی نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتمانی نه‌بووه. ئه‌وه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕووداو واقعیه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه ناته‌با ده‌بێت كه پێش ئه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بێته‌وه كوردستان له 1958 باقی سه‌ركرده‌كان خۆیان بۆ ئه‌و نه‌خشه‌و پلانانه ڕێك خستبوو كه ڕوویدا، مه‌لا مسته‌فا كارێكی نامۆی زیاتر له به‌رنامه‌ی حیزب‌و كۆمه‌ڵه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان نه‌كرد.
• ئه‌گه‌ر مه‌لا مسته‌فا سه‌ر به (كه‌ی جی پی) بوایه بۆ وا به‌زه‌حمه‌ت له سۆڤیه‌ت وه‌رگیرا له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌یان ؟، هه‌روه‌ك له راپۆرتی (ج وه‌زیری ناوه‌خۆ ڤاسیلی ریسنۆف-1947) بۆ ستالینی سكرتیری (ح ش سۆڤیه‌تی) ناردوه، به‌رواری په‌ڕینه‌وه‌یانی دیاری كردوه (15-6-1947 ) له‌گه‌ڵ پیناس. ئه‌وه مانای بێ زانیاری سۆڤیه‌ته له‌باره‌ی بارزانی .
• پێش هاتنه‌وه‌ی مه‌لا مسته‌فا بۆ كوردستان‌و له‌دوای شۆرشی 14 ی ته‌موز خه‌ڵكی كوردستانیش به لێشاو ڕووی له شیوعی كردبوو (پ د ك) زۆر لاواز بوو، كه‌چی به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوكیشه‌كان وه‌رگه‌ڕان‌و ( ح ش ع) به‌ره‌و لاوازی ڕۆیشت‌و (پ د ك) زۆر به هێز بوو. له‌و كاردانه‌وه بۆیه پاساو بۆ ئه‌و وه‌رچه‌رخانه شیوعیه‌كان ده‌یان وت مه‌لا مسته‌فا كه‌سێكی خێڵه‌كیه، بۆیه شیوعیه‌تی پێ هه‌رس نه‌كراوه .
له‌وه‌وه شیوعیه‌كان كۆمه‌ڵێك تۆمه‌تیان دایه پاڵ بارزانی‌و بزوتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی وه‌ك: فاشیه‌تی، ره‌گه‌ز په‌رستی، سه‌ر به ئیمپریالیزم‌و زایۆنی، بزوتنه‌وه‌یه‌كی ده‌ره‌به‌گی عه‌شایه‌ریه، دژ به‌پرۆلیتاریایه، تا ئه‌و راده‌یه‌ی بارزانی تازه له‌سۆڤیه‌ت له 6/10/1958 گه‌ڕابۆوه ماڵی له به‌غدابوو، له‌لایه‌ن خوێندكاره شیوعیه‌كان له‌سه‌ر ده‌رگه‌ی ماڵی بارزانی نوسیبویان خاوه‌نی ئه‌و ماڵه به سه‌یاره ڕاده‌كێشرێت.
• به پێی كۆمه‌ڵی به‌لگه‌نامه مه‌لا مسته‌فا له سۆڤیه‌تیش هه‌ر چاودێری له‌سه‌ر بووه ئه‌و كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه‌ی له‌گه‌ڵیشی بووینه 518كه‌س په‌رت وبلاَو كراون، سكرتیری (ح ش ئازه‌ربیجان-باقرۆف) ڕاپۆرتی بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌زگای (كه‌ی جی پی) ناردوه تیایدا باسی له‌وه كردبوو كه بارزانی زیاتر له پیاوانی ئاینی‌و ئۆپۆزیسۆن نزیك ده‌بێته‌وه، به نه‌فامی سیاسی وه‌سف كردوه ده‌ڵێت هانی كورده‌كانیش ده‌دا تا میرنشینێك له سۆڤیه‌ت دروست بكات، له‌لایه‌كی تریش بارزانی‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدابوون ئه‌وه‌نده بارودۆخیان باش نه‌بووه، بارزانی خۆی كریكاری‌و هه‌ویر شێلانی كردوه.ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی گوایه سه‌ر به (كه‌ی جی پی) بووه لیك دووره.
• له بێ ئومیدی بارزانی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سۆڤیه‌تی، جاریكیان بارزانی هه‌ڕه‌شه‌ی مان گرتنی كرد له‌خواردن، ئه‌وه بووه هه‌واڵی گۆڤاری (فلاست) ژ: 23 ی رۆژی 14-6-1958 . ده‌ڵێت له 1958 له‌به‌رامبه‌ر (نورالدین محی الدینۆف وپۆریس بۆناماریۆق) ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی (ح ش سۆڤیه‌ت) ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ی كردوه ئه‌گه‌ر بارودۆخ‌و گوزه‌رانیان چاك نه‌كرێت.
• له‌دوای 14 ی گه‌لاوێژ له 6/10/1958 بارزانی گه‌ڕایه‌وه به‌غداو تا ساڵی 1961 نه‌گه‌یشته هیچ ئه‌نجامێك له‌گه‌ڵ میری، به پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی (ئیخوان) ئه‌وا عه‌بدولكه‌ریم قاسم له پیلان بووه دژ به بارزانی بۆ تیرۆر كردنی، بارزانی له (ساحه التحریر) كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لایه‌نگرانی خۆی هه‌بووه، نوینه‌رانی ئیخوان (ابراهیم منیر وولید اڵ‌عڤمی) خه‌به‌ری بارزانیان داوه نه‌چێته ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه، چونكه پیلانی تیرۆركردنی داڕێژراوه له‌لایه‌ن قاسمه‌وه، به‌غدای به‌جێهێشت له 1959 زنجبره ڕووداوه‌كان دیارن به سروشتی خۆی‌و به پێی یاسای فلسفی (هۆكارو ئاكام) گه‌یشته پله‌ی شۆڕش هه‌ڵگیرسانه‌وه، چونكه ئیشی موخابه‌راتی توخمی (ناكاو‌و نامه‌عقول ونامۆی ) تێدایه، ئینجا كاری دروست كرا‌و جه‌ماوه‌ریه‌تی زۆر نابێت.
• له په‌یڕه‌وی ناوخۆی (پ د ك) چه‌پیه‌كان به سه‌رۆكایه‌تی (همزه عبدالله) وایان تۆماركردبوو كه سوود له ماركسی –لینینی وه‌رده‌گرین، مه‌لا مسته‌فا پێی ڕه‌ش كردنه‌وه، ئه‌وه‌یان چه‌ند جاردووباره ده‌بوویه‌وه .
• له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی بریتانی (ژ: 10114/8/60 ) له29 شوباتی 1960 بالویزی به‌ریتانی (سیر ئیج تریڤالیان) به‌نامه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ده‌نیرێت باس له هه‌مان ئه‌و خاڵه‌ی (7) ده‌كات‌و ده‌لێت (وتبین لی أنه غیر مسۆول من النڤام الداخلی الحالی للحزب الدیمقراگی الكردستانی الژی تم تحدیده من قبل اللجنه المركزیه. وقال بأن الحزب سیچع نڤاما داخلیا جدیدا سیرچی بریگانیه. ولكننی سأری موقفه الحقیقی من هژه المسأله من خلال افعاله فی الفتره القادمه)
ناوی دۆسیه‌ی بارزانی‌و جه‌نه‌ڕاڵیه‌كه‌ی له سۆڤیه‌ت:
له‌به‌ر ئه‌وه زۆر باسی توَمه‌ت ده‌كه‌ین چونكه ته‌قه‌لایه‌كی سه‌خت هه‌یه بۆ ده‌ستكاری مێژووی شۆرش‌و خودی بارزانیش، ئاشكرا دیاره كه پله‌ی جه‌نه‌راڵی له‌لایه‌ن قازی محه‌مه‌د پێ درا، بارزانی خۆی سه‌ربورده‌كه‌ی گیڕاوه‌ته‌وه بۆ رۆژنامه نوسێكی ئه‌مریكی‌و ده‌لێت كاتێك كه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌مان به‌ده‌ست هێنا له شكاندنی ئه‌و ئابڵوقه‌ی ئێران سه‌پاندبوویه سه‌ر كۆماری مهاباد له سێ لاوه ئه‌و جه‌نه‌راڵیه‌م پێ درا، له رۆژنامه‌ی كوردستانی ئه‌وساش خه‌به‌ری پێدانی پله‌ی جه‌نه‌راڵی بلاَوكراوه‌ته‌وه، كه‌چی تا ئه‌و ساته‌ش باس له‌وه ده‌كرێت كه بارزانی له پاداشتی به‌شداری سه‌ركوتی موسولمَانانی چیچان‌و قه‌وقاز به جه‌نراڵ له‌لایه‌ن ستالین خه‌لاَت كراوه، ئه‌وه‌ش ڕاست نیه، ئه‌وانه‌ش به‌ڵگه‌ی زیاتر:-
1-سه‌ربورده‌ی ئه‌و تومه‌ته له‌لایه‌ن بریماكۆفه‌وه (كۆنه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌و سه‌رۆك وه‌زیران) به ووردی باس كراوه‌و ده‌ڵێت ئه‌و زانیاریه‌ی له باره‌ی وه‌رگرتنی پله‌ی جه‌نه‌راڵی له سۆڤیه‌ت هیچ بنچینه‌یه‌كی نیه، ده‌ڵێت خۆم له بارزانیم پرسی ئه‌و پاگنده‌یه‌ی جه‌نراڵی چیه دژی تۆ ده‌كرێت، ووتی "من جلێكی عه‌سكه‌ری به پله‌ی جنراڵیم له فرۆشگایه‌كی سه‌ربازی مۆسكۆ كڕی وێنه‌یه‌كم پێ گرت ئه‌و وینه‌یه كه‌وته ده‌ست به‌ریتانیه‌كان‌و ئه‌و پرۆ پاگنده‌ی لێكه‌وته‌وه.
2 -ئه‌و توومه‌ته ئه‌وه‌نده به هێز بووه گه‌یشتۆته ئه‌وروپاش، ئاده‌م شمێتی ئه‌مریكی ئه‌و پرسیاره له خودی مه‌لا مسته‌فا ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ڕاسته ئه‌وه ستالین پێی دای؟" له‌وه‌لاَمدا ده‌ڵێت "نه‌خیر له مهاباد وه‌رم گرت"،. له دوا ته‌قه‌لای داگیركه‌ران بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنن شۆرشی ئه‌یلول به فیتی (كه‌ی جی پی)و مۆسكۆ ئه‌نجام درا ئه‌وا پاڵپشتیان كردۆته سه‌ر هه‌ندێك ڕاپۆرت‌و یاده‌وه‌ری كۆنه ئه‌فسه‌ری گه‌وره‌ی ئه‌و ده‌زگایه‌ی سۆڤیه‌ت، له‌وانه (زابۆكی) پیشنیاری كردوه كه سود له مه‌لا مسته‌فا وه‌ربگیرێت بۆ دروست كردنی هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر لایه‌نگرانی رۆژ ئاوا له رۆژهه‌لاَتی ناوه‌راست، له‌و لایه‌ش ناوێكیان بۆ تاشیه گوایه ناوی نهێنی بارزانی له (كه‌ی جی پی) به (رئیس) تۆماركراوه، دووباره له‌لایه‌ن (بریماكۆف)ه‌وه ئه‌سلێ ئه‌و ناوه باس كراوه‌و ده‌ڵێت هه‌ریه‌كێكی بیانی په‌نای بۆ سۆڤیه‌ت بهینابایه ناو و دۆسیه‌كیان بۆ ده‌كرده‌وه، ده‌ڵێت ناوی مه‌لا مسته‌فا له ژێر دۆسیه‌یه‌ك كراوه به ناوی (مامیدۆف)، نه‌ك (رئیس) وه‌ك له‌و زانیاریه‌ی پێشوو هاتبوو.
له‌باره‌ی پیشنیاره‌كه‌ی زابۆكیش ئه‌وه هه‌قی خۆی بووه پیشنیاری واچاك بۆ ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆی بكات، چ په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه شۆرشی ئه‌یلول به‌و پیشنیاره هه‌ڵگیرسابێته‌وه، ڕاستیه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه سۆڤیه‌تیش وه‌ك نه‌ریتی دولی ناوه ناوه هه‌ڵوێستی گۆڕاوه له چاك بۆ خراپ‌و پیچه‌وانه‌ش، به‌لاَم له كۆتایدا لای عیراقی گرت‌و به پێی ماده‌ی (8 و9) (معاهده‌ی عیراقی –سۆڤیه‌تی) یارمه‌تی سه‌ربازیشی دا دژ به شۆرشی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی بارزانی.
به‌ریتانیا بارزانی دژبه قازی محه‌مه‌د نارد
له پیشوو تر باسی ئه‌و سه‌رچاوانه‌مان كرد كه ویستویانه بزاڤی كورد‌و سه‌ركرده‌كانی بده‌نه پاڵ به‌ریتانیاو رۆژئاوا به‌گشتی، كه‌چی به‌ڵگه‌و ئاكامه‌كان نه‌ك هه‌ر دوورن له ڕاستی به‌َلكو پیچه‌وانه‌شه، به‌لگه‌نامه‌ی به‌ریتانی گه‌لێ زۆر له‌به‌رده‌ستدایه، به‌لاَم به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌دمۆندز له هه‌موان به زه‌قانه تر ده‌ڵێت به‌رژه‌وه‌ندی به‌ریتانیا له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب دیته‌وه له‌گه‌ڵ كور نایه‌ته‌وه )المژكره التی اعده من قبل س. ج. أدموندز فی 27\تموز\ 1941): هناك الواقعیون الژین وصلوا الی قناعه مفاداها بأن مصالح السیاسه الاستعماریه البریگانیه لا تتفق مع الاهداف القومیه الكردیه و تخدم المصالح العربیه القومیه).
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی بارزانی به‌ره‌و مهاباد رۆیشتبێت بۆ تێكدانی كۆماری مهاباد زۆر دووره له‌ڕاستی ئه‌وه‌ش به‌ڵگه‌كانه:
1-به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه نامه‌یه‌كی مه‌لا مسته‌فا بارزانی بۆ كورنوالیسی مه‌ندوبی به‌ریتانی له عێراق داواده‌كات ئه‌و هێرشه هاوبه‌شه‌ی به‌ریتانی‌و عێراقی دژ به سه‌رهه‌ڵدانی بارزان ڕاگرن: رساله مترجمه من: ملا مصگفی البارزانی الی: سیر كناهان كورنوالاس 24/12/1943 (..ڵ‌گلب و بكل اخلاص, بأن تقبل حكومه بریگانیا العادله و شخص سعادتكم الموقره, التماسی بأصدار العفو عنا جمیعا و السماح لعوده المعتقلین و المسلحین من انصارنا بالعوده الی دیارهم. ان الڤلم الژی نعانی منه وصلت درجه یعجز اللسان عن وصفه. أملنا ان لا تگلب منا ان ندق ابواب اێ‌خرین للمرحمه) نابێت خوێنه‌ر ئه‌وه‌ی لێ تێكه‌ڵ بێت كه ئێمه باسی سه‌ره‌تای دروست بوونه‌وه‌ی شۆرش ده‌كه‌ین یان باسی پیش چوونی بارزانی بۆ مهاباد ده‌كه‌ین، په‌یوه‌ندی شۆرشی ئه‌یلول به رۆژئاوا به هه‌موو لایه‌كانیه‌وه له‌دوای 1969 یان به زه‌ق تر له1972 ده‌ست پێ ده‌كات
2- هه‌ر به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی خۆیان، نامه‌ی دووه‌می مه‌لا مسته‌فا بۆ كۆرنه‌والیس : من ملا مصگفی البارزانی الی: ایجج. ای. سیركیناهان كورنوالس -تأریخ 25/12/1943 و نسخ الی ب. ئی..س. این. سئی. او. سالعقید ود مستر اد موندز, س. (..اسمح لی ڵ‌علمكم بأننی استلمت امركم الوارد ژكره فی رسالتكم المۆرخه 21/كانون اڵ‌ول/ 1943. أننی اقبل كل امر منكم كما یقبل الگفل الوالد الحنون اڵ‌وامر. .و لكن تصرفات المسۆولین العراقیین الغیر العادله و قگعت كل باب لڵ‌مل لنل لژلك اچگررنا ان نتحرك دفاعا عن النفس. .. و ینوی هۆلا‌و المسۆولین ان ینالوا مناو یحّرچون القبائل چدنا و یوزعون السلاح له‌م ڵ‌ستخدامه چدنا) .3- هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بین له‌گه‌ل به‌لگه‌نامه‌ی بریتانی و ئیستا دوا هیرشی سوپای بریتانی وعیراقیه بۆسه‌ر بارزانی كه بوه هۆی ده‌رپه‌ڕاندنی مه‌لامسته‌فا به‌ره‌و مهاباد له‌دوای هه‌مو ئه‌وانه بێی وبڵێی بارزانی به فه‌رمانی بریتانیا هاتوه كۆماری مهاباد تیك بدات ،ئه‌وه تاوانی زانستیه، به‌پێی ئه‌و به‌لگه‌نامه سه‌ربازیه زۆر نهینیه‌ی بریتانی (4522-30-1077 و المۆرخ 22/9/1945 رئیس البعپه زه‌عیم العسكریه البریگانیه HHC/JJW) ئه‌وانه‌ی خواره‌وه فه‌رمانده‌كانی عیراقین له هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی بریتانیا‌و عێراق:
أ- ئیسماعیل سه‌فوه‌ت فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی رواندوز
ب-عه‌قید احمد حمدی فه‌رمانده‌ی پیاده
ج-هه‌ریه‌كه له موقدم عاسی حمود ورئیس ئه‌وه‌ل حه‌سه‌ن موسته‌فا فه‌رمانده‌ی تۆپخانه مقدم عبدالرزاق عبدالوهاب فه‌رمانده‌ی تۆپخانه‌ی شاخه‌وانی‌و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی تر، ده‌رپه‌ڕاندنی مه‌لا مسته‌فا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ریتانیاو عێراقی هاوبه‌ش له نامه‌كه‌ی (ج وه‌زیری ناوخۆی سۆڤیه‌تی فاسینی ریاسنۆی) بۆ ستالینی سكرتیری (ح ش سۆڤیه‌تی) له‌ساڵی 1947له باره‌ی ناساندنی بارزانی ده‌نێرێت تیایدا ده‌لێت هه‌رسێ لای به‌ریتانی‌و عێراقی‌و عه‌شایری كوردی ئابڵوقه‌ی هێزه‌كانی بارزانیان دا‌و ناچاركرا بێته دیوی كوردستانی ئێران كه ئه‌و كاتی هیزه‌كانی سۆڤیه‌ت داگیریان كردبوو، دووره له‌و تومه‌ته، هه‌ر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی بارزانی‌و قازی محه‌مه‌د له سه‌رچاوه‌ی میراتگرانی قازی محه‌مه‌د دوا گفتوگۆی نێوان قازی‌و بارزانیان بلاَوكردۆته‌وه، كه تیایدا خۆشه‌ویستیان له نێوان بووه، به‌وه‌ی بارزانی داوای لێكردوه‌و ووتویه‌تی "حه‌زره‌تی پیشه‌وا تكام وایه‌له‌گه‌لمَان بێیت"، قازی وتویه‌تی "ناكرێت میله‌ته‌كه‌م به جێ بهێلم"، دوای قازی به بارزانی ووتوه "ماشینه‌كه‌ی من ببه‌ن سودی لێ وه‌رگرن"، بارزانی زۆریشی پێویست بووه به‌لاَم وتویه‌تی "چاوم به‌رایی نادات بیبه‌م"، ئه‌وه دوا ئاخافتنی نێوانیان بوه .
هه‌ڵگیرسانی شۆرش پێویست بوو یان له‌لایه‌ن ساڤاك جووڵینرا
زۆر به ئاسانی مۆركی ناحه‌زانی كورد له‌باسی هه‌ڵگیرسانی شۆرش‌و ڕاپه‌ڕینه‌كانی كوردستان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌و مه‌دره‌سه‌ن كه هۆكاره‌كان ده‌ده‌نه پاڵ ده‌ره‌كی‌و بیانی، ئه‌وه باوه‌ڕیان به‌وه نیه كه میلله‌تێك چه‌وساوه‌ته‌وه‌و خاكی داگیركراوه‌و یاسای خواییه كه به‌رگری ده‌كات،ته‌نانه‌ت هیچ گیان له‌به‌رێك نیه لانه‌كه‌ی به بێبه‌رگری بداته ده‌ست دریژیكه‌رێك ،ئه‌وه‌یان زیاتر زانیاری هه‌ڵبه‌ستراوه‌و به‌شێكه له هه‌لمَه‌تی داگیر كاری، ته‌نانه‌ت كورد ئه‌گه‌ر به‌و داگیركاری‌و بێ به‌شیه‌ی قایل بوایه ئه‌وا هه‌ر ناچاركراو ده‌كرا كه شۆڕش هه‌ڵگیرسێنێت، چونكه به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كانی داگیركه‌ر ڕاست كردنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خشه‌یه‌ی ئیمپریالیزم نه‌بوو كه بۆ رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستیان دیزاین كردبوو، دروست كردنی برایه‌تی‌و بنه‌مای هاوولاَتی بوون نه‌بوو، وه‌ك له ووڵاتانی ئه‌وروپی له نێوان كۆمه‌ڵێك میلله‌ت‌و پێكهاته هه‌یه، لیره‌وه وه‌لاَمی ئه‌و پرسیاره مێژووییه كه ده‌ڵێن بۆچی نه‌ته‌وه‌ی جیا له وولاَتانی ئه‌وروپا شۆرش‌و پشێوی نانێته‌وه كه‌چی له جیهانی عه‌ره‌بی‌و ئیسلامی‌و هه‌ندێكی رۆژهه‌لاَتیش واده‌كه‌ن. كه‌واته ده‌ستی ئیستعماره، ئه‌و حوكمه زۆر هه‌ڵه‌یه، له‌و ناوچه‌یه‌و كورد وه‌ك نمونه ئه‌گه‌ر شۆرشی نه‌كردبایه ئه‌وا نه‌میلله‌ت‌و نه وولاَتی نه‌ده‌ما، له ئه‌وروپا حكومه‌ت هه‌وڵی پیكه‌وه ژیان ده‌ده‌ن، لێره هه‌وڵی توانه‌وه، به‌راوردی ده‌ستوری وولاَتانی عه‌ره‌بی‌و توركی‌و ئه‌وروپی بكه له‌گه‌ڵ ئه‌و وولاَتانه‌ی كوردی لێیه نكوڵی له بوونی كراوه، سه‌یری ده‌ستوری عێراق 1968 بكه‌و ودوایش هه‌ردووباره ده‌برۆره‌وه : الماده اڵ‌ولی:الشعب العراقی جز‌و من اڵ‌مه العربیه ... ده‌ستوری سوریاش1970 و ,1973: الماده اڵ‌ولی فقره(2)- القگر العربی السوری جز‌و من الوگن العربی. .له‌و ده‌ستوره 51جار ووشه‌ی عه‌ره‌بی لێهاتوه بۆ یه‌ك جاریش ناوی كوردی تیا نه‌هاتوه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئایدیۆلۆژیه ڕه‌گه‌زپه‌رستیه كۆنه‌كانی شۆڤینی له فه‌ره‌نسا‌و ڤالانژیسی له ئیسپانیا‌و نازی له ئه‌لمَانیاو فاشی له ئیتالیا‌و (شعبالله المختار)ی یه‌هودی‌و، ویچووی ماده‌ی (4)ی به‌رنامه‌ی(نازی)- حزبی سوشیالیستی كریكاری ئه‌لمَانیا كه‌وا هاتووه (هاولاَتی ئه‌لمَانیا ئه‌وانه‌ن كه خوینیان ئه‌لمَانه)، ته‌نانه‌ت فه‌له‌ستین ژێرده‌ستیشه كه‌چی له ماده‌ی (1) ده‌ستوریان تۆماریان كردوه كه فه‌له‌ستین به‌شێكه له نیشتمانی عه‌ره‌بی، به هه‌مان شێوه له ماده‌ی 66ی ده‌ستوری توركیا (ئه‌نا یاسا) به ئه‌دریسی (تورك ڤه‌ته‌نله‌ر ) هه‌مان شێوه‌ی وه‌رگرتوه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی له توركیا بێت توركه، كورد پێش شۆڕش پیشنیاری ده‌ستوری كردوه، ئه‌و ده‌ستوره‌ی مه‌لا مسته‌فای بارزان كه له 12/3/1965 بۆ به‌غدای نارد، پێك هاتبوو له13 به‌ند، له‌به‌ندی (3) ده‌ڵێت:گه‌لی عه‌ره‌ب له عێراقدا به‌شێكه له میلله‌تی عه‌ره‌ب، واته به‌وه قایل بووه ئه‌وه‌نده ناوی عه‌ره‌ب بێت ته‌نها نكوڵی له بوونی نه‌كرێت، له ژێر ئه‌و ره‌وشه سیاسی‌و ئیداری‌و ده‌ستوره ڕه‌گه‌زپه‌رستیه به‌ره به‌ره سنوری كوردستان بچوك ده‌بوه‌و سنوری ئێستای كوردستان ڕێك نیوه‌ی سنوری كوردستانی سه‌ده‌ی 19یه، ئینجا میلله‌تی كورد له پیشكه‌وتن‌و په‌ره‌پێدان بێ به‌ش ده‌بوو، وه‌ك بێ به‌ش بوه، هه‌وڵدراوه له‌ژێر سایه‌ی گوتاری بێ گیانی (برایه‌تی) كورد بوون شه‌رم بێت كه ده‌روازه‌یه‌كی سایكۆلۆژی مه‌ترسیداره بۆ توانه‌وه. وه‌ك سه‌ره‌نجامێكی لۆژیكی شۆرش‌و به‌رگری هه‌ڵده‌گیرسێت، كه‌چی ده‌یده‌نه پاڵ فاكته‌ری ده‌ره‌كی.
مه‌دره‌سه‌ی دووه‌م، هه‌ڵسه‌نگاندن‌و ره‌خنه‌كانی ماقووڵ وێچوه،ره‌خنه له ئامراز‌و وورده‌كاری ده‌گرێت، نه‌ك ته‌واوی ڕووداوه‌كه به ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆ به دروست كرا‌و بزانێت، یه‌كێك له نیشانه‌كانی ڕووداوی جوڵینه‌رو ده‌ستكرد ئه‌وه‌یه كه مه‌وداو كاریگه‌ری كه‌مه، هه‌ر ئه‌وه باش ترین وه‌لاَمه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌لای ئه‌وه ده‌ده‌ن هۆكاره‌كانی شۆرشه‌كانی كوردستان‌و ئه‌یلول بده‌نه بیانی‌و ده‌ره‌كی‌و ئیسرائیل‌و رۆژئاوا‌و سافاك، به‌و شێوه‌یه هه‌ندێك وه‌لاَم به‌به‌ڵگه‌نامه تۆمار ده‌كه‌ین كه ده‌ڵێن شۆرشی ئه‌یلول له لایه‌ن سافاكی ئیرانه‌وه هه‌ڵگیرسینرا:
1-له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانی(ژ: 10114/8/60 ) له29 شوباتی 1960 باڵوێزی به‌ریتانی (سیر ئیج تریڤالیان) به‌نامه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌یان ده‌نیرێت باس له‌وه ده‌كات كه مه‌لا مسته‌فا زۆر دڵسۆزه بۆ عبدالكریم قاسم، به‌لاَم حكومه‌تی عێراق به پیر داواكانیان نایه‌ت، له‌وه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت مه‌لا مسته‌فا نه‌یویستوه شۆرش دژی قاسم هه‌ڵگیرسێنێت.
2-نامه‌یه‌كی شای ئیران كه‌له (7ی كانونی یه‌كه‌می 1964 بۆ سه‌رۆكی ئه‌مریكا (جۆنسۆن)ی ناردوه تیایدا وه‌سفی مه‌لا مسته‌فا ده‌كات‌و ده‌ڵێت "ده‌ترسم ئه‌وشۆرشه‌ی بارزانی سه‌ر به كۆمه‌نیست بێت، ئه‌وه‌ش باش ترین به‌ڵگه‌یه كه شای ئیران نه‌یزانیوه ناسنامه‌و ئامانجی شۆرش‌و ئه‌و ده‌ستانه‌ی له پشته كێن، واته به‌لای كه‌می لێره سافاك دووركه‌وته‌وه له دروست بوونه‌وه‌ی شۆرش.
3-له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی باڵویزخانه‌ی ئێرانی له به‌ریتانیا له 13ی ته‌موزی 1963 دیسان داوای زانیاری له باره‌ی بارزانی‌و شۆرشی كردوه ئاخۆ سه‌ر به‌كێیه .
4- له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیاله تاران (سری للغایه-رقم:614 13ی تموز1963) وه‌ك (حلف سنتو) ئیران‌و توركیا‌و به‌ریتانیاو ئه‌مریكا له دژه هه‌ڵوێستی سۆڤیه‌تی به‌رامبه‌ر عێراق داوا ده‌كه‌ن كه كیشه‌ی كورد وه‌ك كێشه‌یه‌كی ناوخۆی عێراق ته‌ماشا بكرێت نه‌ك زیاتر، ئه‌وه‌ش ڕوون دیاره كه لایه‌نگری شۆرشی كورد نه‌بوونه .
5- صدام حسێن (ج سه‌رۆكی عێراقی ئه‌وسا) ده‌ڵێت شای ئێران له دوای سالی 1969 ئینجا ده‌ستی كه‌وتۆته ناو كورد‌و بارزانی په‌یوه‌ندی به ئێران دروست بووه، ئه‌وه قسه‌ی كه‌سێكی به هێزی عیراق بووه كه دژ به‌و په‌یوه‌ندیه بووه .
6-له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی تری به‌ریتانی به ژ:10114-229-63 له ئیگلتۆنه‌وه بۆ مسته‌ر دالاسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكی ئه‌وسا زانیاری ووردی له‌باره‌ی شۆرشی ئه‌یلوله‌وه ناردوه ده‌لێت "سه‌ربه هیچ لایه‌ك نین‌و هیچ ده‌ستێكی له پشت نیه، به‌ڵكو چه‌وساندنه‌وه‌و خراپی ئه‌و شۆرشه‌ی پێ هه‌ڵگیرساندون" .
7-ئه‌گه‌ر ئه‌و شۆڕشه سه‌ر به سافاك‌و ئیسرائیل‌و رژئاوا بوایه چۆن یه‌كێتی سۆڤیه‌ت (كه دوژمنی سه‌رسه‌ختی رۆژئاوا‌و ئیسرائیل‌و ئێران)بوو له 1963 ئاوا دژبه‌و په‌لاماره گه‌له‌كۆییه‌ی وولاَتانی عه‌ربی وه‌ستا، ووڵاتانی سۆشیالیستی ناوه‌ناوه یارمه‌تیده‌ری شۆڕشی كورد بوونه به‌تایبه‌تی له‌نێوان 1963 تا 1970، یه‌كه‌م سكاڵای جینۆساید سۆڤیه‌ت پێش كه‌شی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان كرد( وپیقه رقم E/3809 9تموز 1963 الجلسه 36، الماده رقم1 فی جدول الاعمال، سیاسه حرب الاباده چد الكرد من قبل الحكومه العراقیه" گل‌ب اچافه فقره جدیده الی جدول الاعمال ـ رساله رئیس بعپه الاتحاد السوفیتی الی الامم المتحده(، ڕه‌نگه رۆژئاوا مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌بووبێت شۆڕشی كورد بكه‌وێته باوه‌شی سۆڤیه‌ت، بۆیه هه‌وڵی داوه نێوانیان تێكبدات، بۆیه زۆر به ووردی چاودیری كردوه، له توێژینه‌وه‌یه‌كی هه‌واڵگری‌و لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕاپۆرتی له‌و باره‌یه‌وه بلاَوكردوه‌ته‌وه‌له 31ی مایسی 1972 ده‌ڵێت ته‌قه‌لای تیرۆركردنی ئیدریس بارزانی له به‌غدا ده‌ستی سۆڤیه‌تیه .
8-گرنگ ترین به‌ڵگه‌نامه‌ی به‌ریتانی له ساڵی 1963 له‌سه‌ر ئاستی بالاَی به‌ریتانی دڵنیایی له شای ئێران وه‌رگیراوه كه ئێران هیچ جۆره پاڵپشتیه‌كی (یاخی بوانی) كوردی له سه‌رووی عێراق نه‌كردوه (وه‌ك له وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌ی نێوان ئێران‌و به‌ریتانیا ئاوا هاتوه): ( اجیبكم حول السگر ألاخیر من الفقره الپانیه والفقره الپالپه من رسالتكم M1 4/518/COL/DO والمۆرخ 4تموز1963... اخبر عباس ارام سفیر حكومه جلاله الملك بریگانیا بأن الشاه وافق علی عدم أعگا‌و الدعم العسكری للمتمردین الكرد وهژا هو الموقف الرسمی للحكومه الایرانیه. ولكن الشاه هو الحاكم المگلق فی البلاد ومن الممكن أن قال لوزیر خارجیته أن یقول هژا الخبر لنا فقگ من أجل اسكاتنا. ومن الممكن جدا أن یستمر الشاه فی مغازلته للمتمردین الكرد بدون علم حكومته وژلك من خلال الجنرال نصرالله (قائد الجیش اڵ‌ول والخبیر فی الشۆون الكردیه) والعقیدكمال جای( رئیسه شعبه الاستخبارات فی القیاده العلیا)و الجنرال موهاتیان) .
9 - له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی به‌ریتانی ژ:10114/229/63 له باڵوێزخانه‌ی به‌ریتانیاوه بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له ساڵی 1963باس له‌وه ده‌كات كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا (مسته‌ر دالاس) پێی وایه بارزانی داڵده‌ده‌ری شیوعیه‌و نزیكه له سۆڤیه‌ت، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی ڕۆژئاوای بارزانیان به (مه‌لای سوور-Red mulla)، له بیرمان نه‌چێت هه‌روا وه‌لاَمی ئه‌و تومه‌ته ده‌ده‌ینه‌وه كه ده‌ڵێن بارزانی به فه‌رمانی ساڤاك‌و رۆژئاوا شۆڕشی هه‌ڵگیرساند.
• گه‌لێك جار باس له‌وه ده‌كرێت كه مه‌لا مسته‌فا به جۆرێك په‌یوه‌ندی هه‌بووبێت له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، هه‌ڵبه‌ته ئیسرائیل‌و ووڵاتانی عه‌ره‌ب په‌یوه‌ندیان هه‌یه‌و وڵاتانی عه‌ره‌بی وجامعه‌كه‌شیان ڕۆلی هه‌بوه له دروست بوونی ئیسرائیل، ڕه‌نگه مه‌لا مسته‌فا له‌ڕێی كه‌ناڵی جیا جیا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی یه‌هودی ده‌سه‌ڵاتداری ڕۆژئاوا یان هه‌تا ئیسرائیلیش دانیشتبێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك هه‌بووبێت بۆ كاتی ته‌نگانه بووه، ئێ چ كاته‌ك بۆ ئیسرائیل له جه‌نگی ساڵی 1967 ته‌نگاوترنه‌بووه، له به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌مریكی-تیلیگرام: 183 له‌به‌غدا بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه 19/8/1966 ده‌ڵێت وه‌فدێكی ئیسرائیلی سه‌ردانی بارزانی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی شه‌ڕ هه‌ڵگیرسان پێشمه‌رگه‌كان بتوانن چالاكی دژ به عێراق بكه‌ن تا نه‌توانن به‌شداری شه‌ڕی ئیسرائیل بكه‌ن، له به‌ڵگه‌نامه‌كه‌دا ده‌لێت ئیسرائیل سه‌ركه‌وتو نه‌بوو له‌و پلانه‌ی‌و بارزانی به جۆرێكی تری پێچه‌وانه كاری كرد، كه‌چی ئه‌وه‌ی بینیمان ئه‌وه‌بوو مه‌لا مسته‌فا له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل‌و عه‌ره‌ب یه‌كلایه‌نی شه‌ڕی ڕاگرت‌و داوای له سوپای عێراقی كرد بچێت ئه‌ركی ئیسلامی خۆی ببینی‌و بچێته یارمه‌تی عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه له‌و كاته‌ی كه عه‌ره‌ب ده‌ڵێن سه‌ر به ئیسرائیله وه‌ك بوختان له‌لای رۆژئاواش بوختانی شیوعیایه‌تی‌و نزیك له سۆڤیه‌ت ده‌درایه پاڵ مه‌لا مسته‌فا.
له كۆتاییدا: ئه‌وه‌ی ئاشكرایه وولاَتانی سه‌رده‌سته‌ی كوردستان به پێی نه‌خشه‌و ڕه‌زامه‌ندی ئیمپریالیزم‌و ئاژانسه‌كانی یه‌هودی دروست كران، دروست بوونی وڵاتانی عه‌ره‌ب به دیكومێنت هه‌نگاوه‌كانی دیاره، ئه‌وه‌ی توركیا ئاوانه‌بوو، ئه‌تاتورك ته‌قه‌لای دروستكردنی توركیای كردوه، به‌لاَم زۆربه‌ی میژووناسی ئیسلامی به شۆڕش‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی به سیناریۆ هه‌ژمارده‌كه‌ن، بۆیه وه‌سفی كه‌مال ئه‌تاتورك له‌لایه‌ن (ئه‌میل لۆدفبغ) به‌به‌هیزتر له ناپلیۆن وه‌سف كراوه، چونكه ناپلیۆن نه‌یتوانی خه‌لافه‌ت بڕووخێنێت، به‌ڵام ئه‌تاتورك توانی. ته‌نها ئێران خۆی هه‌بوو، به‌ڵام په‌یوه‌ندی شای ئێرانیش به‌و دام‌و ده‌زگایانه شاراوه‌نه‌بوه، توركیا تا ئه‌و ساته‌ش ئه‌ندامی ناتۆیه، ده‌سه‌لاَتدارانی عه‌ره‌ب ڕێكه‌وتنامه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل له ژێرسایه‌ی رۆژئاوا هه‌یه‌و ئالاَی ئیسرائیل له‌و ولاتانه‌دا ده‌شه‌كێته‌وه، ئه‌وه‌ی ئێستا له ئارادایه په‌یوه‌ندی ئیسرائیل‌و ده‌سه‌لاَتدارانی عه‌ره‌ب‌و تورك ئاشكرا‌و ڕوونه، په‌یوه‌ندی كورد به‌و ده‌زگایانه گومان‌و مه‌زه‌نده‌و تومه‌ته، كه‌چی باسێكی زۆری گومانه‌كه ده‌كرێت‌و به‌تاوان هه‌ژمار ده‌كرێت وازیان له یه‌قینه‌كه هێناوه.
گله‌یی له كوردی ژێر ده‌سته‌ی سووتاو ئه‌نفالكراو و كیمیا لێدراو ده‌كات،بێ ئه‌وه‌ی برایانی له جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ری بێنه وه‌ڵام، چ له‌وه تاڵتر هه‌یه كه له به‌ڵگه‌نامه‌ی ئه‌مریكی (دۆسیه‌ی په‌یوه‌ندی ده‌ره‌وه ج E41969 ـ 5/7/1972ده‌لێت یه‌كه‌م جار كریسمیس دانی به ئۆتۆنۆمی بۆ كورد هێنا كه‌چی نمونه‌یه‌كی وا له نێو ده‌زگایه‌كی ئیسلامی سه‌رده‌م نادۆزیه‌وه، تاكی كورد وا دێته پیش چاوی كه ئیسلام وا زوڵمی لێده‌كات‌و رۆژئاواش به هانای دێت، تا ئه‌وساته‌ش نه‌ك له نێو ته‌یاری عروبی‌و تۆرانی ته‌نانه‌ت له‌نێو ئه‌ده‌بیاتی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامیه عه‌ره‌به‌كان‌و تورك كه‌متر باس له شێخ سه‌عیدو شێخ مه‌حمودو قازی‌و مه‌لامسته‌فا ده‌كرێت، كه‌متر باس له‌و چاكه‌یه‌ی بارزانی ده‌كرێت كه له گه‌رمه‌ی جه‌نگی حوزیرانی1967 شه‌ری نێوان عه‌ره‌ب‌و ئیسرائیل، شه‌ڕی یه‌ك لایه‌نه راگرت بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عێراق بچێت رۆڵی خۆی له‌و جه‌نگه ببینێت، ئه‌و هه‌موو به‌ڵگه‌نامه له باره‌ی خیانه‌تی سه‌ركرده عه‌ره‌به‌كان هه‌یه كه‌چی له‌سه‌ر كورد هیچ نیه‌و ئه‌و هه‌موو تومه‌ته‌ش ئاماده‌یه بۆی، له‌و زه‌مینه سه‌خته كورد وه‌ك خنكاو له ژێر زوڵم‌و زۆری برایانی تورك‌و فارس‌و عه‌ره‌بمان ده‌ستی بۆ پوش بردوه، كورد مه‌منون بووه هه‌ر وه‌ڵامیكی بدرێته‌وه، وه‌ك ده‌بینین مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ رۆژئاوا‌و رۆژهه‌لات، له‌گه‌ڵ قه‌ومی‌و ناسری، له‌گه‌ڵ ئاینی و عه‌لمانی، له هه‌وڵی په‌یوه‌ندی بووه بۆ ده‌رباز، كیشه‌كه‌ش ئه‌وه‌یه ده‌وڵه‌تانی ئه‌و سه‌رده‌م به كه‌ناڵێكی دیپلۆماسی په‌یوه‌ندیان به بزوتنه‌وه رزگاریحوازه‌كان نه‌ده‌كرد، زیاتر به كه‌ناڵی مرۆیی، ئه‌گه‌ر باڵاتر بوایه ئه‌وا به كه‌ناڵی موخابه‌راتی ده‌سپێردرا، ئه‌وه‌یان وه‌ك سیاسه‌تی نیوخۆی ئه‌و وولاَتانه بووه، سه‌ركرده‌ی كورد نه‌یزانیوه ئه‌وه موخابراته یان دیپلۆماسه، گرنگ لای ئه‌و وه‌فدێكی بالاَی ئه‌و وولاته‌بووه كه له‌لایه‌ن ووڵاته‌كه ده‌ست نیشان كراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌شیان ده‌ست نه‌كه‌وتوه بۆیه وا به په‌ریشانه‌وه وێنه‌یان له‌گه‌ڵ گرتون،..كه‌ی ئه‌وه جێی گله‌ییه‌و كه‌ی ئه‌وه ده‌بێته توومه‌ت.
تیبینی: ئه‌و بابه‌ته كورته‌ی سه‌روومان بریتی بوو له (3)پرسیاری مامۆستا حامید گه‌وهه‌ری له‌باره‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندیه نێو ده‌وڵه‌تیه‌كانی بارزانی، پرسیاره‌كانی له‌و سه‌رده‌می ده‌خولێنه‌وه ناگاته سالانی 1970 كه له‌و سه‌رده‌می مه‌لا مسته‌فا له‌گه‌ڵ ئیران‌و رۆژئاوا كه‌وتبوونه ڕێكه‌وتنێك‌و دوای له‌وێش شكستی هێنا.
ژماره‌ی بینین: 1056 به‌روار: 23/08/2012
Share on facebook Share on twitter Share on email Share on print More Sharing Services
9