به‌بۆنه‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمارى عێراق وسكرتێرگشتى يه‌كێتى، جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى ماوهبۆدرێژكراوهى هه‌رێمى كوردستان، په‌يامێك بڵاو ده‌كاته‌وه.
بارزانى لهپهيامهكهيدا ڕايدهگهيهنێت،"هەواڵی گەڕانەوەی برای بەڕێزم جەنابی مام جەلال بۆ كوردستان زۆر خۆشحاڵی كردم و هیوادارم خودای گەورە شیفای تەواوی بدات".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت،"نەخۆشیی بەڕێزیان كەلێنێكی گەورەی لە پڕۆسەی سیاسیی عیراق و كوردستان بەجێ هێشتبوو".
بارزانى لهپهيامهكهيدا ئاماژه‌ى به‌ڕۆڵى تاڵهباى كردووه وڕايدهگهيهنێت،"بە دڵنیاییەوە گەڕانەوەی جەنابی دەبێتە هۆی پتەوتربوونی یەكڕیزی و برایەتیی زیاتری نێوان نێو هێزە كوردستانییەكان بە تایبەت كە گەلەكەمان بە قۆناغێكی هەستیار و یەكلاییكەرەوەدا تێدەپەڕێت".