19/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
نه‌وشيروان مسه‌فا داواى درێژكردنه‌وه‌ى ماوه‌ى سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم ده‌كات
ئه‌مڕۆ نه‌وشيروان مسته‌فا سه‌ردانى مه‌سعود بارزانى ده‌كات.
به‌پێى لێدوانى سه‌رچاوه‌يه‌كى باڵا بۆ"باس نيوز"ى نزيك له‌پارتى ديموكرات، ئه‌م سه‌ردانه‌ى نه‌وشيروان مسته‌فا بۆقسه‌كردنه له‌سه‌ر سێ خاڵى سه‌ره‌كى.
بەپێ وتەی سەرچاوەکە خاڵی یەکەم "دۆزینەوەی میکانیزم و ئالییەتێک بۆ ئەوەی بەرهەم ساڵح جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ببێتە کاندیدی کورد بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق".
سەرچاوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان گوتی خاڵی دووەمی گفتوگۆکان "نەوشیروان مستەفا داوا دەکات بارزانی رازی بکات بە درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی پەلە نەکرێت لە راگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ و کاتی زۆرتر لەبەردەم بارزانی هەبێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی هێمنانە و لەسەر خۆ هەنگاوەکانی راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان بباتە پێشەوە'. بەڵێ‌م سەرچاوەیەک لە پارتی دیموکراتی کوردستان رەتی کردەوە کە بارزانی بەو داوایە رازی بێت وەک خۆی گوتی 'چونکە بارزانی بەر لە تەواوبوونی وادەی سەرۆکایەتییەکەی، دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان رادەگەیەنێت'.
بەپێ گوتەی سەرچاوەکان خاڵی سێیەمی تەوەرەی کۆبوونەوەکەی بارزانی و نەوشیروان مستەفا "گفتوگۆکردن لەسەر چارەنووسی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و رێوشوێنەکانی گێڕانەوەی ئەو ناوچانە بە شێوەیەکی فەرمی بۆ سەر هەرێمی کوردستان و دۆخی ئێستا کەرکووک و ناوچەکانی دیکە".