هێرشه‌كانى سوپاى ئيسرائيلى پێى نايه دووه‌م ڕۆژ وژماره‌ى قوربانيانى سڤيل لهبهرزبوونهوهدايه، و ئيسرائيل يش ڕايگه‌ياندووه هێرشه‌كانى فاوانتر ده‌كات و، ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكاش له‌وباره‌يه‌وه هۆشدارى ده‌دات .
دووه‌م ڕۆژى هێرشه زهمينييهكانى ئيسرائيل بۆسهركهرتى غهززهچڕتر ده‌بێته‌وه‌و به‌و هۆيه‌شه‌وه قوربانيان ڕويان له‌زيادبوون كردووه، به‌پێى زانيارييهسهرهتاييهكان تئێستا نزيكه‌ى 65 كه‌س كوژراوه و307 كه‌سيش برينداربووه .
سوپاى ئيسرائيل هۆشدارى داوه وڕايگهياندووه، هێرشه‌كانى فراوانتر ده‌كات بۆسر ناوچه‌كه وويڵايهته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مريكا ڕايگه‌ياندووه، فراوانكردنه‌وه‌ى هێرشه‌كه مه‌ترسيداره بۆسه‌ر گيانى هاوڵاتيانى سڤيل .
به‌پێى زانيارييه‌كان تائێستا لهسوپاى ئيسرائيلى دوو سه‌رباز كوژراوه و دوانى ديكه‌ش برينداربوون .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌يه‌ك ڕايگه‌ياندووه، يه‌كێك له‌سه‌ربازه‌كان بهفيشهكى هاوڕێيه‌كى سه‌ربازى تر‌ى كوژراوه .
هه‌رئه‌و سه‌رچاوه‌يه ڕايگه‌ياندووه، 17چه‌كدارى حه‌ماس كوژراون و13ى تريش خۆى به‌ده‌سته‌وه‌داوه، لههێرشهكانى دوێنێ وئه‌مڕۆدا .
به‌گوێره‌ى زانيارييه‌كان لههێرشهكاندا، ههريهكهلهناوچهكانى ڕه‌فه‌ح- باشورى غه‌ززه وڕۆژهه‌ڵاتى غه‌ززه وئوخان يونس وبهيت حانون، له‌لايه‌ن سوپاوه بۆردوومانى چڕ كراوه .
هێرشى زه‌مينى سوپاى ئيسرائيلى بۆسهرناوچهكه به‌پاڵپشتى تۆپ وزێپۆش وبهلهمى جه‌نگى بوون .
به‌وته‌ى سوپاى ئيسرائيلى چه‌كدارانى حه‌ماس لهكهتيبهكانى قه‌سام 1164 موشهكيان ئاراسته‌ى نسدود كردووه وڕێژهيهكى زۆر له‌و موشكانه له‌لايه‌ن سيسته‌مى ديوارى پۆڵاينى ئيسرائيلى به‌رپه‌رچ دراونه‌ته‌وه وته‌نها 320يان ئامانجى پێكاوه .