18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
شه‌ڕى غه‌ززه كاريگه‌رى له‌سه‌ر بازرگانى ئيسرائيل داناوه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئیسرائیلی ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هێرشی ئه‌م دواییه‌ی سوپای ئیسرائیل بۆغه‌ززه، به‌ڕێژه‌ی %40 بۆ %60 جومو جوڵ‌ی بازاڕی لهئيسرائيل كه‌م كردووه‌ته‌وه.
هه‌ر له‌باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه، بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته ڕایگه‌یاندووه، ڕێژه‌ی سه‌ركه‌وتنمان سه‌د له‌سه‌د نییه و لێی دڵنیانین، به‌ڵام هه‌رچیه‌كمان له‌ده‌ستبێت ده‌یكه‌ین.
له‌ئێستادا شه‌ڕ وپێكجادان له‌كه‌رتی غه‌ززه به‌رده‌وامه.
سه‌رچاوه‌يه‌كى شارى غه‌ززه له‌زارى به‌رپرسێكه‌وه بڵاوى كردوه‌ته‌وه گازى كوشنده‌ى"سارين"ى به‌كارهێناوه.
به‌پێى زانيارييه‌كان سوپاى ئيسرائيلى له ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى ئێف 16 بۆردومانى ڕۆژهه‌ڵاتى غهززهدهكهن.