18/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كورد كاندیدێكی نییه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكبن له‌سه‌ری
پاش هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانى عێراق ، له‌ئێستا دا په‌رله‌مان كار بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار ده‌كات.
سه‌رۆك كۆماری عێراق، پشكی كورده ویه‌كێتی به‌مافی خۆی ده‌زانێت ئه‌و پۆسته‌ی لابێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه چه‌ندین جۆر گرفت بۆكورد دروست ده‌بێت له‌كاتی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار.
به‌وته‌ی په‌رله‌مانتارێك، كورد كاندیدێكی نییه هه‌موو عێراقییه‌كان كۆكبن له‌سه‌ری.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره پێی وایه كوتله كوردیه‌كان ئیحراج ئه‌بن به‌هه‌بوونی چه‌ند كاندیدێك بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته چونكه له‌یه‌كه‌م قۆناغدا ناتوانن ده‌نگی یه‌كلایی كه‌ره‌وه بهێنن.
ئه‌حمه‌دی حاجی ڕه‌شی، په‌رله‌مانتار له‌سه‌ر پشكی كۆمه‌ڵی ئیسلامی، هه‌بوونی كاندیدی عه‌ره‌بیش دوباره به‌كێشه داده‌نێت وڕایده‌گه‌یه‌نێت، "یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پۆسته‌كه قورس ده‌بێت، كاتێك كاندیدی عه‌ره‌ب بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار هه‌بن".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌كورده، زیاتر له‌مه‌ڕ گرفته‌كانی به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆككۆمار ده‌نوسێت وپێی وایه لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا هه‌وڵ ده‌دات گرفتی له‌به‌رده‌م دا دروست بكات، بۆ ئه‌وه‌ی لابردنی مالیكی دوابخات.