17/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
هێرشی سه‌ر غه‌ززه به پاڵپشتی دارای ئیمارته
له‌پێناو كۆتايى پێهێنانى ده‌سته‌ڵاتى حه‌ماس، ئيمارات خه‌رجى هێرشه‌كه‌ى ئه‌م دواييه‌ى گرتوه‌ته ئه‌ستۆى خۆى.
ته‌له‌يزيۆنى دووى ئيسرائيلى بڵاو كردوه‌ته‌وه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيمارات"عبد الله بن زاید" و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئيسرائيل" لیبرمان "، مانگى ڕابردوو له‌پاريسى پايته‌ختى فه‌ڕه‌نسا به‌نهێنى كۆبونه‌ته‌وه و وباس له‌پێشهاته‌کان کراوه ده‌رباره‌ی هێرشی سه‌ربازی ئيسرائيل بۆ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه و ئیمارات پاڵپشتی دارای ته‌واوی هێرشه‌که ده‌گرێته ئه‌ستۆ به‌و مه‌رجه‌ی که کۆتای به ده‌سه‌ڵاتی حماس بهێنێت ، چونکه باڵی سه‌ربازی ئیخوان مسلیمنی میسره و مه‌ترسی بۆ ناوچه‌که هه‌یه.
وه‌زیری ده‌روه‌ی ئیمارات له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری ئوردن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌و دانیشتنه به‌شدار بون و ئاگاداری ته‌واوی ڕێکه‌تنه‌که بوون له‌سه‌ر له‌ناو بردنی بزوتنه‌وه‌ی حماس له فه‌له‌ستین و ڕازی بونی سولته‌ی فه‌له‌ستینی به هێرشه‌که بۆسه‌ر که‌رتی غه‌ززه.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ئاشکرا کرد که له هه‌فته‌ی ڕابردودا( ناته‌نیاهۆ له‌گه‌ڵ شێخ زاید و محمد دحلانی) کۆبونه‌ته‌وه و به‌رنامه ڕێژی ته‌واوی هێرشه‌که‌یان کرده‌وه وده‌وڵه‌تی ئیمارات پاڵپشتی مادی ته‌واوی هێرشه‌که‌ی گرتۆته ئه‌ستۆ.
پێشتريش حكومه‌ته‌كه‌ى ئيسرائيل بڵاوى كرده‌وه، سه‌ركه‌وتووبون له تاقى كردنه‌وه‌ى سيسته‌مى به‌رگرى دژه‌موشه‌ك، كه‌گوايه شه‌ڕى ئه‌م دواييه‌ى له‌دژى حه‌ماس بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجام داوه.