20
ڕۆژوو به كوردی.
مامه‌ڵه‌یه‌كی درووست، ئه‌ركێكی كه‌م و ده‌ستهاتێكی زۆر، په‌یوه‌ندی و گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ خودا، ڕووبه‌ڕوو، هه‌ركه‌سه و به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ خودا په‌یمانێك ده‌به‌ستێت، چ په‌یمان و گرێبه‌ستێك، ئه‌م گرێبه‌سته وه‌ك هیچ گرێبه‌ست و ئاڵوێرێك نییه، ئه‌م گرێبه‌سته خودا ده‌ستپێشخه‌ری كردووه بۆ یه‌ك به‌یه‌كی مرۆڤه‌كان و هه‌ركه‌سه و به پێی ناتوانای خۆی ئه‌و په‌یمانه‌ی له‌گه‌ڵ مۆر ده‌كات، هه‌ر كه‌س ویستی باشترین ڕۆژوو پێشكه‌ش بكات باشترین ده‌ستهاتی ئیمان و عه‌قیده و خوداباوه‌ڕیی وه‌رده‌گرێت و باشترین عومله‌ی خۆی وه‌رده‌گرێت، كه ئه‌م عوملهیه وه‌ك ڤیزاش وایه هه‌موو سنووره‌كان ده‌بڕێت، قودره‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ژیانی هه‌تاهه‌تایی به‌هه‌شتیش مسۆگه‌ر بكات.
هێنده‌ی هه‌ناسه‌یه‌ك نابات و بیرت ده‌چێته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و هه‌موو ڕۆژ و مانگ و سالاَنهی ته‌مه‌نت، ژیان دێت و ده‌ڕوات و گه‌ڕانه‌وه‌ی نییه، ژیان وه‌ك هیچ شتێك نییه، تا بتوانی بیگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌ره‌تا و له‌سه‌ره‌تاوه بیبه‌یته‌وه بۆ كۆتا، هه‌ر هێنده نابات ته‌واو ده‌بێت و له‌وه‌ی كه فریای نه‌كه‌وتووین له چاكهكارییدا ڕۆژی كۆتایی لێی په‌شیمانین، ڕۆژوو وه‌ك لهحزهسات و فووی ده‌م نزارێك ته‌واو ده‌بێت و شۆڕده‌بێته‌وه به‌ره‌وه پێده‌شت و بیابانه‌كان، هه‌ر هێنده‌ی بیركردنه‌وه‌یه‌كی كورتیش ژیان گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی نییه بمێنێت و ته‌واو نه‌بێت، خودا له فرسه‌ت و به بیانووه بۆ عه‌بده‌كانی، له ساڵێكدا بریاری به ڕۆژووبوونی داوه و له پهنایشیدا پاداشتنی زۆر به‌هێز و گه‌وره‌ی ئاماده‌كردووه بۆ ئه‌نجامده‌رانی، ئه‌وه‌ی ده‌یباته‌وه و گرێبه‌سته‌كه وه‌ك خۆی جێبه‌جێده‌كات، هه‌موو به‌ڵێنه‌كانی خودا وه‌ده‌ستده‌خات و گه‌شاوه و ڕوون و شادابه، ئه‌وه‌شی نه‌یویست و نه‌یگرت و باوه‌ڕی پێی نه‌بوو، خودا په‌نامان بدا، ڕۆژی ڕه‌ش و ئازاری تووند و سه‌خت و دژوار چاوه‌ڕێی ده‌كات، ئه‌م گرێبه‌ستی ڕۆژووگرییه جگه له‌وه‌ی كه خودا ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ تابهتاكی عه‌بده‌كانی مۆری ده‌كات، هه‌ر به‌ته‌نیا به قازانج و سوودی مرۆڤه‌كان خۆیه‌تی و به‌س، خودا نه‌ك له‌م گرێبه‌سته‌دا له هیچ شتێك‌دا پێویستی به سوود و زیان نییه، واته خودا سوود و قازانج و زه‌ره‌ر و زیانی پێناگات و هه‌ر خۆی وه‌دیهێنه‌ری بوونه‌وه‌ره، بۆیه هه‌میشه میهره‌بان و ئایندهبهخشه بۆ چاكه‌ی مرۆڤه‌كان.