پاش ڕفاندنی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی نه‌ناسراوه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له كه‌ركوك، لێپرسراوه‌كه‌ی ئۆفیسی پیره‌مه‌گرون كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی، دۆزرايه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى نزيك له ئه‌حه‌مه‌د حه‌مه ئه‌مین لێپرسراوی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنی پیره‌مه‌گرون ڕايگه‌ياند،" دوێنێ له‌لایه‌ن دوو ئۆتۆمبێلی جامڕه‌شی پڕ له‌چه‌كداره‌وه، ناوبراو به‌ره‌و كه‌ركوك ڕفێنراوه‌و پاش ئه‌شكه‌نجه‌يه‌كی زۆر، كاتژمێر 1ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شوێنێك فڕێدراوه، پاشان ناوبراو خۆی ڕاده‌ستی پۆلیسی كه‌ركوك كردوه‌و ئه‌مڕۆش گه‌ڕێنراوه‌ته‌وه ناو خێزانه‌كه‌ی".
ئه‌حمه‌د حه‌مه‌ئه‌مین، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لێپرسراوی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه، هاوكات دادنووسیشه له دادگای پیره‌مه‌گرون.