پاش ئه‌وه‌ى دوێنێ ليژنه‌يه‌كى تايبه‌ت به‌پرسى هه‌ژماركردنى نمره‌كانى 10 و11 له‌گه‌ڵ نمره‌كانى پۆلى 12 له‌ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران پێكهێنرا، ئه‌مڕۆ ئه‌و ليژنه‌يه، بڕيارى خۆى له‌و باره‌يه‌وه ده‌ركرد.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيران وئه‌ندامى ليژنه‌كه، له له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك رایگه‌یاند،" سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی كردووه له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌کی په‌روه‌رده‌ی تایبه‌ت بە ئەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی ۱۰ و ۱۱ لەگەڵ نمرەکانی پۆڵی ۱۲ لەتەلاری سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران".
هه‌روه‌ها نوسيويشيهتى "لەکۆبوونەوەیەکدا، بریارماندا بهئەژمارکردنی نمرەکانی پۆلی ۱۰ و ۱۱ لەگەڵ نمرەکانی پۆلی ۱۲ بۆ خوێندکاران بەشێوەیەکی اختیاری بێت".