17/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
خۆكانديد كردنى نه‌جمه‌دين كه‌ريم، هه‌را ده‌نێته‌وه
پاش كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتن له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقه‌وه به‌ڕوى هاوڵاتيانى وڵات‌دا، نه‌جمه‌دين كه‌ريم ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى سيڤى خۆى ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى عێراق ده‌كات، ئه‌و حزبه‌ش ڕايده‌گه‌يه‌نێت، هەر هەنگاوێك پێچەوانەی بڕیاری شەرعی مەكتەبی سیاسی بۆ سەرۆك كۆماری بنرێت هەرگیز قبوڵناكرێت.
خۆپاڵاوتنى نه‌جمه‌دين كه‌ريم له‌ده‌ره‌وه‌ى بڕيارى مه‌كته‌بى سياسى حيزبه‌كه‌ى بووه، بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى كۆمار، ئه‌وكاره‌ش ده‌بێته‌هۆى دروستكردنى نيگه‌رانى لاى يه‌كێتى و له‌و باره‌يه‌شه‌وه هه‌ريه‌كه له كۆسه‌رت ڕه‌سوڵ جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى كشتى و مه‌لا به‌ختيار لێپرسراوى ده‌سته‌ى كارگێڕى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى ئاگادارييه‌ك بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له‌ئاگاداريه‌كه‌دا هاتووه،"بە سوپاسەوە بۆ هێزە سیاسییەكانی كوردستان بەسووربوون لەسەر دابینكردنی پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق ئەمجارەش سەرۆك كۆمار بۆ كورد دەستەبەر كرا, لە ناو كوردیشدا بەرەزامەندی هەموولایەك سەرۆك كۆماری بە شایستەی هەڵبژاردن بەر ی.ن.ك كەوتەوه".
هه‌ر له‌و ئاگادارييه‌دا هاتوه،" هەموولایەك ئاگادار دەكەینەوە بەتایبەتی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عیراق كە لەسێ رۆژی ئایندەدا مەكتەبی سیاسی یەكێتی دوا بڕیار لەسەر كاندیدی سەرۆك كۆماری عیراق پەسەند دەكات و بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەو بڕیارە ئاگادار دەكاتەوە تەنیا مەكتەبی سیاسیی دەسەڵاتی تەواوی هەیە كاندیدی یەكێتی بۆ سەرۆك كۆمار دیاری بكات و بەس".
هه‌روه‌ها ڕايشيانگه‌ياندووه،"هەر هەنگاوێك پێچەوانەی بڕیاری شەرعی مەكتەبی سیاسی بۆ سەرۆك كۆماری بنرێت هەرگیز قبوڵناكرێت".
خه‌سره‌و گۆران سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى له‌په‌رله‌مانى عێراق، له‌و باره‌يه‌وه ڕايگه‌ياندووه، "هەموو هاووڵاتیەكی عێراقی بە گوێرەی ئەو مەرجە یاساییانە مافی خۆیەتی سی ڤی پێشكەشی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بكات بۆ ئەو پۆستە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى پارتى وتيشى وتيشى،"تاوەكو ئێستا ئێمە وەكو سەرجەم فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیاری كۆتایی و یەكلاكەرەومان لە سەر كاندیدێك نەداوە و وەكو كورد هیچ كاندیدێكمان بە فەرمی نییە".