وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده ڕايگه‌ياندووه، به‌هۆى وردبينى و هه‌ژمار كردنى نمره‌كانى پۆلى 10 و11، ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌كان پۆلى 12ى ئاماده‌يى دواده‌كه‌وێت.
وه‌زيرى په‌ره‌وه‌رده ڕايگه‌ياندووه،" به‌هۆی هه‌ژماركردنی نمره‌كانی پۆلی 10 و 11 بۆ پۆلی 12 ی ئاماده‌یی، ئه‌مساڵ راگه‌یاندنی ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زموونه گشتییه‌كانی پۆلی 12 دواده‌كه‌وێت".
پشتيوان صادق وه‌زيرى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێم، ئاشكرايشى كردووه،" له ماوه‌ی حه‌وت رۆژی داهاتوودا و پاش وربینیی ته‌واو، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی قۆناغی 12 راده‌گه‌یه‌نرێت".
نزيكه‌ى مانگێكه كۆتايى به‌تاقى كردنه‌وه‌كانى قۆناغى 12 ئاماده‌ييدا هاتووه وتائێستاش ئه‌نجامه‌كان ڕانه‌گه‌يه‌نراون.
به‌رپرسانى په‌روه‌رده‌يى له‌و باره‌يه‌وه هه‌رجاره‌و به‌شێوه‌يه‌ك باس له‌ڕاگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كان ده‌كه‌ن.