16/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
کێشەى کارەبا لە چەمچەماڵ چارەسەر کرا
ئامانج محمد قایمقامى چەمچەماڵ و ئەردەڵان حەمە سەعید بەڕێوەبەرى کارەباى چەمچەماڵ لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایانگەیاند : دواى ئەوەى ماوەى مانگ و نیوێکە لەلایەن هاوڵاتیانەوە سکاڵامان پێدەگات سەبارەت بە خراپى کارەباى چەمچەماڵ , ئێمەش وەک یەکەى ئیدارى چەمچەماڵ ئەو داوایەمان ئاراستەى ئەنجومەنى وەزیرانکردوە وخۆشبەختانە لەلایەن وەزارەتى کارەباوە کێشەکەمان بۆ چارەسەر کرا بە جۆرێک لە بەیانیاندا بەو پێیەى کە هاوڵاتیان زۆر پێویستیان بە کارەبا نیە بۆ ماوەى چوار کاتژمێر کارەبا دەبڕێت
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سنورى قەزاى چەمچەماڵدا کێلگەیەکى گازى گەورەى تێدایە بە ناوى کێڵگەى کۆرمۆر هەروەها وێستگەیەکى کارەباى غازى گەورەش لە سنورەکەدایە کە زیانێکى زۆرى بە ژینگەى چەمچەماڵ گەیاندوە بەڵام بەردەوام کیشەى کارەبا لە سنورى چەمچەماڵد هەیە