به‌شار ئه‌سه‌د، به‌پێى ده‌ستوره نوێيه‌كه‌ى سوێند ده‌خوات و تاحه‌وت ساڵى تر سه‌رۆكى سوريا ده‌بێت.
مانگێك له‌مه‌و به‌ر هه‌ڵبژاردن له‌سوريا ئه‌نجام دراو به‌ئه‌نجامێكى گه‌وره‌ش به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ك سه‌رۆكى نوێى هه‌ڵبژێردرايه‌وه.
ئه‌مڕۆش كۆتايى به‌ويلايه‌تى پێشووى دێت، به‌مه‌به‌ستى وه‌رگرتنى ده‌سته‌ڵاتى سوريا بۆ ماوه‌ى حه‌وت ساڵى تر له‌ئێستادا به‌شار ئه‌سه‌د، ئاماده‌كارى بۆ خواردنى سوێندى ده‌ستورى ده‌كات.
ساڵى 2012 ده‌ستورى نوێى ئه‌و وڵاته په‌سه‌ندكراو له‌نێو ئه‌وده‌ستوره‌شدا، ته‌نها سه‌رۆك بۆى هه‌يه بۆ دوو خول خۆى هه‌ڵبژێرێت، به‌ڵام ئه‌مه سێيم جارى گرتنه‌وه‌ده‌ستى حكومه‌ته له‌لايه‌ن ئه‌سه‌ده‌وه.
هه‌ر به‌پێى ده‌ستورى نوێى سوريا هه‌ر خولێكى سه‌رۆكايه‌تى ، حه‌وت ساڵه. له‌ئێستاشدا به‌نسبه‌ت ده‌ستورى نوێى ئه‌و وڵاته‌وه يه‌كه‌م خولى وه‌رگرتنى ده‌سته‌ڵاته له‌لايه‌ن به‌شار ئه‌سه‌د.