15/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
له سێبه‌ری قورئاندا ئه‌وه‌ی دیتم و فێربووم
به‌دبه‌ختى ئادهمیهتى گومڕا لێره‌دا بووه. ئادهمیهتى بێچاره و سه‌رگه‌ردانێك كه له رووى پێشكه‌وتن و به‌رزى و هیدایه‌ت و ئاسووده و خوَشبهخت نابینێت مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ى كه سروشتى مروَ بگه‌ڕێنێته‌وه بوَ دروستكراوى گه‌وره. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى كه دهستگایهكى هیچ و بێ نرخ بباته پێش دروستكراوى بچوكى و بوَى بگه‌ڕێنێته‌وه.
لاوهبردنى ئیسلام له پله‌ى پێشه‌واى و فرمانى رابه‌رى ئاده‌میه‌ت، بێ گومان رووداوێكى ترسناك بووه له مێژووى ئادهمیهتدا و وه به بهلاَیهكى پشتشكێن له ژیانى مروَڤدا توَمار ده‌كات، بهلاَیهك كه ئاده‌میه‌ت له مێژووى خوَیدا نه‌یبینیوه:
ئیسلام فرمانهرابهره گرتنى كاتێ بهدهستگرتووه كه زه‌وى تووشی خراپه بوبوو و وه ژیانێكى بوَگهن و رابه‌رانى خراپه، وه ئاده‌میه‌ت هه‌موو بهدبهختییهكى له ده‌ستى ئه‌م رابه‌ره گهنارانه"بوَن پیسانه" چێشتبوو، و:
(ڤَهَرَ الْفَسَادُ فِی الْبَڕّ وَالْبَحْڕ بِمَا كَسَبَتْ ڕَیْدِی النَّاسِ).
پشێوى، واته: برسێتی و قات و قڕی و گرانى، نائه‌منى و خنكان و نهخوَشی و بومه‌له‌رزه له بهژوو و ده‌ریادا به‌دیاركه‌وت، به هوَى تاوان و گوناهى خه‌ڵكه‌وه... (روم/ا٤)
ئیسلام به‌م قورئانه و به‌و بیركردنه‌وه نوێیه كه قورئان به دیارى هێنابووى، وه به ئاینێك كه هزرى خوَى له‌و وه‌رگرتووه، دهسهلاَتى رێبه‌رى له‌ده‌ست چوو. ئه‌م ئیشه له دایك بوونێكى تازه بوو بوَ مروَ، له دایك بوونێك كه له راستیدا زوَر گه‌وره‌تر و باشتر له له دایك بوونێك كه له‌گه‌ڵیدا هه‌نگاوى له‌گه‌ڵ ژیاندا هه‌ڵهێناوه و سه‌ر له‌نوێ بوَته ژیانى ئه‌و. ئه‌م قورئانه هزرێكى نوێی له بوون و ژیان و ده‌ستوور بوَ ئاده‌میه‌ت هێنایه بوون و كردیه دیارده‌یه‌ك بوَى. هه‌ر به‌و شێوه كه گوَمهڵگهى راسته‌قینه تایبه‌تى كرد به كه‌سێك كه پێش ئه‌وه‌ى قورئان پێشهاتى بوَ بكات، ته‌نانه‌ت تێڕوانینیشى بوَى كێشه ده‌بێت. به‌ڵێ، پاكى و جوانى، گه‌وره‌ى و به‌رزى، فراوانى و ساده‌ى، حه‌قبێژ و حهقگهڕى، هاوده‌نگى و هاوههنگاوى، هه‌موو ئه‌مانه به شێوه‌یه‌ك به‌ڕاستیه‌وه چه‌سپا كه ئه‌گه‌ر ویستى خوا نه‌بێ له ژێى سێبه‌رى قورئان و رێگا و ئاینى به‌پێشهات بێ، نه‌ده‌چووه دڵى ئادهمیهتهوه. پاشان ئه‌م بهلاَیه پشتشكێنه واته بهكهنابردنى ئیسلام له ئه‌مرى رێبه‌رایه‌تى، ئه‌ویش درایه پاڵى. پێشه‌وایه‌تیان له ده‌ست ئیسلام سه‌ند تا نه‌فامى جارێكى تر له شكڵ و شێوه‌ى جوَراوجوَر له‌سه‌ر ئاده‌میه‌ت فه‌رمانڕه‌واى بكات. ئه‌م شێوه، هزرى ماددهگهرى بوو كه ئادهمیهتى ئهمڕوَ پێ سه‌رگه‌رم و دڵخوَشه هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى منداڵێك له هه‌بوونى جل و به‌رگى تازه و ره‌نگا و ره‌نگ و بوكهڵهشووشه و یارى مندالاَنى جوَراوجوَر، شاگه‌شكه و خوَشحاڵ ده‌بێت. له دونیادا، ده‌سته‌یه‌ك له گوَمڕاكهرو سه‌رله‌شێواو فیڵباز و دوژمنى ئادهمیهتن كه ئاینى خوا له تایه‌ك و، نوێ بوونه‌وه مروَ له جیهانى مادده له تایه‌كى تر داده‌نێین، ئه‌و كاته به ئاده‌میه‌ت ده‌ڵێن: هه‌ڵبژێرن! یه‌كێ له‌م دوو رێگه هه‌ڵبژێرن: یان رێگاى خوا له ڕێى ژیان بگره‌به‌ر و، وه له‌هه‌ر شتێك دروستى كردووه و دایناوه ده‌ستى مروَ له جیهانى ماددهدایه و دوورى لێ‌بگرن، یان له به‌رووبوومى زانست و زانیارى مروَ سوود وه‌رگره و له رێگه‌ى خوا به دووربه، ئه‌م هه‌نگاوه، فێڵه پیسه و زوَر فێلبازانه و فێڵكاریه تهڕدهستێكى پیسه. به هیچ شێوه‌یه‌ك داڕشتنى پرسه‌كه به‌م جوَره نییه.. ئایینى خواى هیچ كات دوژمنى داهێنان و دوَزینهوهو نوێ بوونه‌وه مروَ نییه. به‌ڵكو بره‌ودان به‌م نوێ بوونه‌وه‌و و رێنوینی یه‌ى ئه‌وان له رێگه‌ى راست و دروسته. تا مروَ بتوانێ له پله‌ى جێنشینى و ئه‌ركى خوَى به باشترین شێوه له سه‌ر رووى زه‌وى بگه‌یه‌نێته ئه‌نجام، ئه‌و پله‌یه‌ى كه خوا پێ داوى و بوَ به‌جێگه‌یاندنى توانایه‌كى داوه. توانا پێچ پێچى و شاراوه‌كانیش پی به‌خشیوى كه بتوانى به ئه‌ركى خوَى هه‌ڵسێ. له یاسا و سوننه‌تى دونیاى به هه‌مان شێوه خستوویه‌تییه ژێر فرمانى خوَیهوه و، وه له خزمه‌تیا دایناوه و كه له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره و ئه‌م فه‌ڕزه یار و یارمه‌تى بخوازێ. خواى گه‌وره له نێوان دروستكردنى مروَ و دروستكردنى ئه‌م دونیا هاوئاهه‌نگى داناوه، تا له‌سه‌ر ژیان و كاروبارى نوێ بوونه‌وه به توانا بێت. داهێنان و نوێ بوونهوهكانى به‌هه‌مان شێوه په‌ره‌ستن، عیبادهت ئه‌ژمار ده‌كرێن و وه هوَكارێك له هوَكارهكانى سوپاسگوزراى له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانى خواى گه‌وره ئه‌ژمار ده‌كرێت و وه نیشانه‌ى پاپهندى به پاراستنى مه‌رجى بوونى پێچه‌وانه‌یه كه به هوَى ئه‌وه ده‌بێ دوَربهندانه ئیش بكات و بكه‌وێته جووڵه كه خواى گه‌وره پێی خوَش بێت و رازى بوونى ئه‌و به‌ده‌ست بهێنێت. ئه‌وانه‌ى كه ئایینى خواى گه‌وره و رێگه‌ى خواى له تایه‌ك و، نوێ بوونه‌وه‌ى مروَ له جیهانى مادده له تایه‌كى تر دادنێین، له راستیدا زوَر به‌دبین و بهدهزرن. هه‌ركاتێ ئاده‌میه‌ت ماندوو و مه‌لوول و سه‌رلێ شێواو و سهرهوڕوَ بێت، له‌و رێگه‌ى كه گرتوویه‌تیه به‌ر له سه‌رگه‌ردانى و، وا وهیلاى، بێزار و بێزاندن بێ و، بیه‌وێ سارهوانێكى دڵسوَز و رابه‌رێكى دڵسوَز، گوىَ ى داخێرێ و خوَى له مه‌ترسیگا به‌دوور بگرێت و له ژێر سێبه‌رى پارێزراوى په‌روه‌ردگار بسرهوتێ و، هێرش ده‌كه‌نه سه‌ری و دهیتوَرێنن.
له‌م رووهوشهوه، ده‌سته‌ى دووه‌م هه‌م هه‌ن كه چاكه خواز و چاكبیرن.. بهلاَم ئه‌وانه‌ى بچوك بیرده‌كه‌نه‌وه له هه‌موو شوێنێك نواڕیان نییه و خاوه‌نى هه‌ستى و تێگه‌یشتنى قووڵیان نییه. دوَزینهوه و داهێنانانهكانى مروَ له ساحه‌ى هێز و یاساى سروشتى ئه‌وانى مات و مه‌لوول كردووه. وه سه‌ركه‌وتنه‌كانى مروَوهكان له جیهانى مادده، ئه‌وانى شێت و دێوانه كردووه، ئه‌م سه‌رگه‌ردان و سه‌رلێ شێواویه كه دڵ له ژێر ده‌ستیان ده‌رهاتووه و واى لێكردوون كه هه‌موویان چاو له‌و بكه‌ن، ئاوێنه‌ى هزر و شعوریان به‌و شێوه نیشانى داوه. كه له نێوان هێزانى سروشتى و نرخى ئیمانى جیاكردنه‌وه بهاوێژرێ و كاریگه‌رى راستى ئه‌م نرخه ئیمانیانه كه له خودى دونیا و بنه‌ڕه‌تى ژیان حاشا هه‌ڵنه‌گرى جێ قبوڵكردن نییه، وانهبینرێ و هێزانى سروشتى و هێزانى ئیمانى له یه‌كتر جیابكه‌نه‌وه!
ئه‌م گروپه بوَ یاساى سروشتى خاڵێكى تێر و ته‌سه‌ڵ داده‌نێن و بوَ نرخى ئیمانى، به رێگاى جیاواز رازین، وه بڕواشیان وایه كه یاساى سروشتى بێ كاریگه‌ر بوون له نرخ و به‌هاى ئیمانى ئه‌وا به‌رده‌وام ده‌بن له‌و خاڵه و بهرووبوومهكهى به‌رهه‌مدار ده‌بێت، خوَزگه خه‌ڵكى ئیمانیان ده‌بوو و خوَزگه ئیمانیان نه‌ده‌بوو، خوزگه ئایینى خوایان پێش ده‌خست یان دووریان لێ ده‌گرت، خوزگه له یاساى خواى ده‌ستوور وه‌رده‌گرن و رێگاى شه‌ریعه‌تیش له پێش ده‌گرن، خوزگه له یاسا ده‌ستكرده‌كانى مروَى په‌یڕه‌وییان ده‌كرد و وه به فه‌رمانى خواسته‌كان و ئاره‌زووه‌كانى خوَى به‌ڵێ"لبیك" یان ده‌كرد! به‌ها ئیمانییه‌كان هه‌روه‌ك یاسا سرووشتیه‌كانى تر، به‌شێكه له یاسا و سووننه‌تى خواى و به ته‌واوى یه‌كسانن و په‌یوه‌ندییه‌كى تووند و توڵ له نێوانیاندا هه‌یه. وه ئه‌نجامه‌كه‌یان پێكه‌وه به‌ستراوه. هه‌رگیز له هزر و هه‌ستى كه‌سی ئیماندار ناتوانرێ ئه‌وه‌ت ده‌ستكه‌وێ كه له‌سه‌ر هه‌مبه‌ر ئه‌و بتوانرێ نیوان ئه‌م دوو جیاكارى بكرێت.
ئه‌م جوَره بیركردنه‌وه، گومانێكى زیاتر نییه. ئه‌م كاره جوداكردنهوهى نێوان دوو جوَر یاساى خوایه كه له بنه‌ڕه‌تى هیچكامیان له‌و دووانه له‌یه‌ك ترازان نییه.
ئه‌مه هه‌مان هزرى راست و دروسته كه له ژێر سایه‌ى قورئاندا به سرهوتاوى، قورئان له ده‌رووندا پێشی ده‌هێنێ و وه دیاریهكیشى هه‌یه. ئه‌م جوَره هزره دێنێته بوون ئه‌و كاته كه باس له خاوه‌ن كتێبب و شوێنهكهوتووانى كتێبه ئاسمانییه‌كان له روَژگارانى كوَندا، وه له دووركردنهوهیان له ده‌ستوورى ئه‌و كتێبانه و سه‌ره‌نجام و ئه‌نجامى ئه‌و لادانانه:
(وَڵوْ ڕَنَّ ڕَهْڵ الْكِتَابِ ێمَنُوا وَاتَّقَوْا ڵكَفَّرْنَا عَنْهُمْ سَیِّئَاتِهِمْ وَڵدْخَلْنَاهُمْ جَنَّاتِ النَّعِیمِ وَڵوْ ڕَنَّهُمْ ڕَقَامُوا التَّوْرَاهَ وَالإنْجِیڵ وَمَا ڕُنْزِڵ إِڵیْهِمْ مِنْ رَبِّهِمْ ڵكَلُوا مِنْ فَوْقِهِمْ وَمِنْ تَحْتِ ڕَرْجُلِهِمْ).
خوَ ئه‌گه‌ر خاوه‌ن كتێب و نامه‌كان بڕوایان هێناباو، له نافه‌رمانى خوا خوَیان پاراستبا هه‌ر گوناهێ كردبوویان دهمانپوَشی، وه ده‌مان بردنه ناو چه‌ندین باخ و باخاتى پڕبوو خوَشی و ونیعمه‌ت. وه ئه‌گه‌ر مووسایى و عیساییه‌كان، هه‌ستان به‌كاركردن به ته‌وڕات و ئینجیل و ئه‌و قورئانه‌ى له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه نێردراوه بوَیان ئه‌و ده‌مه لاى سه‌روویانه‌وه و له‌به‌ر پێیانه‌وه، ناز و نیعمه‌تى خوَیان ده‌خوارد... (مائیده/65،66)
قورئان به‌م شێوه هزرێك داده‌هێنێ و ئه‌و كاته له‌سه‌ر په‌یمانى نوح بوَ هوَزهكهى ده‌فه‌رموێ:
(فَقُلْتُ اسْتَغْفِرُوا رَبَّكُمْ إِنَّهُ كَانَ غَفَّارًا یُرْسِلِ السَّمَاءَ عَڵیْكُمْ مِدْرَارًا وَیُمْدِدْكُمْ بِڕَمْوَالٍ وَبَنِینَ وَێجْعَلْ ڵكُمْ جَنَّاتٍ وَێجْعَلْ ڵكُمْ ڕَنْهَارًا).
جا به‌رده‌وام پێم گوتن: داواى لێخوَشبوون له په‌روه‌ردگارتان بكه‌ن، چونكه هه‌میشه گوناح پوَشه، بارانتان په‌یتا په‌یتا و به لێزمه بوَ به‌رده‌داته‌وه وه دارایی و كوڕى زوَرتان پێ ده‌به‌خشێت، كه ئه‌و دووشته له‌ناو جوَره مروَڤێكدا، چه‌ندین باخات و بیستانتان ده‌داتێ كه جوانترین هوَن بوَ رابواردن و خوَشى گه‌لان، ئاو و روبارى زوَریشتان بوَ به‌دى دێنێت كه له ژێر بنكى درهختهكانییهوه، ئه‌و چوَمه ئاو دێ و ده‌ڕوات.(نوح/10،12)
قورئان ئه‌م بیركردنه‌وه داده‌هێنێ ئه‌و كاته‌ى كه سه‌باره‌ت به حهقیانهتى نه‌فسى خه‌ڵكى و حهقیانهتى ده‌ره‌كى كه خواى گه‌وره بوَى ره‌وانه كردوون قسه ده‌كات وه له نێوان ئه‌و راستیه ده‌روونی و ده‌ره‌كى په‌یوه‌ندییه‌ك ده‌سازێنێ:
(اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ لا یُغَیِّرُ مَا بِقَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِڕَنْفُسِهِمْ).
بێ گومان خوا چاره‌نووس و نازو نیعمه‌تى خوَى له‌هه‌ر هوَزو و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناگوَڕێ و، لێیان تێك نادات، تاكو ئه‌وان دڵ و ده‌روونى خوَیان نهگوَڕن... (ره‌عد/١١)
ئیمان به خوا، په‌ره‌ستنى لێكدا و به‌رده‌وامى ئه‌و، هه‌نگاو له‌سه‌ر شه‌ریعه‌تى ئایینى ئیلاهى، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڕێوبردنى یاساى خوایه‌كه، یاسایه‌ك كه له ژیاندا خاوه‌ن شوێنه‌وارێكى پوَزهتیڤى كاریگه‌ره، وه له هه‌مان سه‌رچاوه سه‌رچاوه ده‌گرێ كه هه‌موو یاساكانى تر‌ى گه‌ردوون كه شوێنه‌وارى راسته‌قینه‌یان به هه‌ست و شاره‌زاى وێنا ده‌كه‌ین، سه‌رچاوه‌یان گرتووه و له‌وه‌وه دێنه ده‌ره‌وه. هه‌ندێ جار، كاروبارى رواڵه‌ت فریوى ئێمه ده‌خه‌ڵه‌تێنێ تا پرسی لێكجواى و دووبه‌ره‌كى له نێوان سووننهتانى دونیاى باوه‌ڕ بكه‌ین، بوَ نمونه كاتێ ده‌بینین چنگ بردن بوَ یاساى سروشتى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى نهكردنهى له نرخى ئیمانى كوَتابهش و ته‌واو به سه‌ركه‌وتن ده‌گه‌ن، تووشى ئه‌م جوَره دوو دڵیه ده‌بین. ئه‌نجامى ئه‌م دووبه‌ره‌كى و لێكجیابوونه چ بگا به‌وه‌ى كه له سه‌ره‌تاى فرماندا ده‌رنه‌كه‌وێ، بهلاَم له ئه‌نجامدا په‌یدا ده‌بێت. ئه‌م فرمانه هه‌ر وه‌ك كوَمهڵگهى ئیسلامى هاتووه و دامێنگیرى بووه. چونكه هێڵى به‌رزى ئیسلام، له خاڵى یهكبڕى یاساى سروشتى له‌گه‌ڵ نرخى ئیمانى و سوودوه‌رگرتن لێى بوَ ژیان، ده‌ستى پێكرد. وه هێڵى داكهتنى ئیسلام، له خاڵى لێكجوداى ئه‌م دوانه ده‌ستى پێكرد، وه هه‌ر ئه‌ندازه گوَشهى ئه‌و لێكجودایه، زیاتر فراوان بووه. داكهتنى ئیسلام زیاتر و نشێوى تووندتر بووه تا ئه‌و جێگایه‌ى كه سه‌باره‌ت به هه‌ردوو یاساى سروشتى و نرخى ئیمانى ئاسانكارى و بێ رێنوینیهكى نیشان دا، وه سه‌ره‌نجام گه‌یشته خاڵى نزمایی و به سووكى و زیللهتهوه دانیشت.. له لایه‌كى تر، ئهمڕوَكه شارستانیه‌تى مادده جێگیر بووه، كه وه‌ك باڵنده‌یه‌كه كه به باڵێكى به‌هێزه‌وه و توونده‌وه له فڕین‌دا بێت و وه باڵه‌كه‌ى تر‌ى شكا بێت، به هه‌مان ئه‌ندازه كه له نوێ بوى، ونه‌وه‌ى ماددى به‌رز ده‌بێته‌وه، له رووى نرخى ده‌روونى و مروَى دێته ئاستێكى نزم ونزم ده‌بێته‌وه. خه‌ڵكى به ئهندزهیهك له‌م بابه‌ته تووشى پرێشانى و سهرگردانى و نهخوَشی ده‌روونى و نهخوَشى ده‌مارى بوون كه بیرمه‌ندان له‌ده‌ستیان هاتوونه‌ته هاوار و پڕ به ده‌میان هاوار ده‌كه‌ن. ته‌نیا رێگارهو و ده‌رمانێك، رێگه‌ى گرتنه‌به‌رى ئایینى خوایی و ده‌ست گرتن به ده‌ستوورى ئاسمانییه‌وه. ئایینى خوا شه‌ریعه‌ته‌كه‌ى كه بوَ خوَشبهختى مروَڤ هاتووه، به‌شێكى له یاساى گشتى كه حاكم و فه‌رمانڕه‌واى دونیایه. به‌ڕێوبردنى ئه‌م دینه، بێ گومان شوێنه‌وارێكى پوَزهتیڤ له پێشهاتى په‌یوه‌ندى و هاوده‌نگى ئیشى خه‌ڵكى و ئیشى"كاروبار"ى دونیاوه هه‌یه.
چ دینێك جگه له میوه‌ى ئیمان نییه و ناتوانێ جیا له قه‌دى گه‌وره خوَى به‌سه‌رپێوه بمێنێ.. چونكه دین دانراوه تا له كوَمهڵگهى موسڵمانان له هه‌نگاوى جێ به‌جێكردندا دابنرێ و له دروستكردنى كوَمهڵهى ئیسلامى به‌شدار بێت. دینیش به هزرێكى فراوان كه ئاینى ئیسلام سه‌باره‌ت به دونیاى گه‌وره و دونیاى مروَڤ هه‌یه، گهیشتوَته ئاستى كامڵ بوونى خوَى و به یارمه‌تى له‌وه‌ى كه ئه‌م هزره گرنگه له پێشدا: پارێزگارى ده‌روونى، هه‌ستێكى پاك، هه‌وڵدان و گرنگی پێدانێكى فراوان، به‌رزى هه‌ڵس و كه‌وت"ئه‌خلاق به‌رز"، راستى و ناڕاستى له ره‌فتار و كرداردا.. به گه‌شه‌ى كامڵ و ته‌واوى خوَى گه‌یشتووه. به‌م شێوه، كامڵ بوون و هاوده‌نگى له نێوان هه‌موو یاساخواییهكان روون و ئاشكرا ده‌بێت، خوَزگا یاسایه‌ك كه یاساى سروشتى ناوده‌نێین، وه خوَزگه یاسایه‌ك كه به بایه‌خى ئیمانى ناو ده‌به‌ین.. چ هه‌ر كامیان له یاساى خواى بووه كه ئه‌م جیهانه‌یان له‌به‌رگرتووه.
مروَ هه‌م توانایه‌كه له تواناكانى دونیا، كردار و ویست و په‌ره‌ستن و هه‌وڵدانى به‌شێكن له‌و توانایانه كه خاوه‌ن پاشماوه‌یه‌كى پوَزهتیڤه له پانتاى ئه‌م جیهانه به‌رفراوانه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌و یاساى دهرگیرهى ههستیهى له پهیوهندا ده‌بێت. و وه هه‌مووان به‌و گیانى هاوكاریه ته‌واوه ده‌پرژێنه سه‌رى. وه چون له‌گه‌ڵ یه‌ك كوَببنهوه و هاوههنگاوبن له‌گه‌ڵ یه‌كترى، به ته‌واوى ئه‌نجام دهات به‌ده‌سته‌وه و سوودى ده‌بێت. بهلاَم گه‌ر له‌یه‌كتر جیاببنه‌وه‌و هاوهه‌نگاو نه‌بن له‌گه‌ڵ یه‌كتر، ئه‌نجامیان به فیڕوَ ده‌چێت و شڵهژاوشێواوى حاكم ده‌بێت به‌سه‌ریدا و هه‌موو ژیانیان به خراپى ده‌ڕوات و به‌دبه‌ختى و خراپ و نه‌هامه‌تى له نێوان خه‌ڵكى بلاَو ده‌بێته‌وه و داوێنگیریان ده‌بێت:
(ژَلِكَ بِڕَنَّ اللَّهَ ڵمْ ێكُ مُغَیِّرًا نِعْمَهً ڕَنْعَمَهَا عَڵى قَوْمٍ حَتَّى یُغَیِّرُوا مَا بِڕَنْفُسِهِمْ).
واته: ئه‌و سزایه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه تووشیان بوو، چونكه: خواى گه‌وره هه‌ر به‌هره‌و به‌خششێكى به‌هه‌ر گه‌لێك دابێ، لێ نهگوَڕیوهو لێ تێكنه‌داوه هه‌تا ئه‌وا بیرى خوَیانیان نهگوَڕی بێ. (ئه‌نفال/53)
بوَیه له نێوان كردارى و تێگه‌یشتنى مروَ و له نێوان سه‌رهه‌ڵدانى رووداوه‌كانى دونیا، به پێى یاسا فراوان و گشتگیره‌ى خواى رووده‌ده‌ن، په‌یوه‌ندییه‌كى تووندوتوَل و دامه‌زراوه. هیچ مروَیهك له بچڕانى ئه‌م په‌یوه‌ندیه قسه ناكات و خه‌ڵكیش بوَ تێكدانى و ئاڵوَزكردنى ئه‌و گیانى هاوكاریه بانگ ناكات و وه ئه‌وان له یاساى خواى به‌رده‌وام له هه‌یكه‌لى دونیا به دوور ناگرێت، مه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كه دوژمنى ئاده‌مییه‌ت بێت و، بیه‌وێ له رێنماى و رێنوینى خواى رایوهستێنی و بیتوَرێنێ. له سه‌ر ئاده‌میه‌ت پێویسته كه ئه‌و جوَره كه‌سانه له خوَى دوور بكاته‌وه، وه دوورى بخاته‌وه له‌و رێگه‌ى كه به‌ره‌و رووى په‌روه‌ردگارت گرتووته به‌ر. ئه‌مانه به‌شێكن له یاده‌وه‌رى و بهركارانێك كه له كاتى ژیان بهسهربردنم له ژێر سێبه‌رى قورئاندا كه به‌ردڵى گرتووه. ئومێد هه‌یه كه خواى گه‌وره به بوَنهى ئه‌وانه خه‌ڵكى سوودى پێ بگات كه ئه‌وانه به‌ره‌ورووى خوَى هیدایه‌ت بدات.
(وَمَا تَشَاءُونَ إِلا ڕَنْ ێشَاءَ اللَّهُ).
وه ئێوه ئاره‌زووى ئیستیقامه"خوَڕاگرى" ناكه‌ن، مه‌گه‌ر خواى خاوه‌نى جیهانه‌كان ئاره‌زووى بكات، جا كه‌وابوو داواى یارمه‌تى له‌هه‌ر ئه‌و بكه‌ن...
(ئینسا/30، ته‌كویر/29)