15/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
په‌رله‌مان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى دايك وكچه‌كه‌ى هه‌ولێر هاته ده‌نگ
په‌رله‌مانى كوردستان له‌سه‌ر دۆسيه‌ى كوشتنى دايك وكچه‌كه‌ى شارى هه‌ولێر هاته ده‌نگ، وكه‌سوكاره‌كه‌شى ڕايده‌گه‌يه‌نن گومانيان هه‌يه.
سۆران عومه‌ر، سه‌رۆكى لیژنه‌ی مافی مرۆڤ له په‌رله‌مانی كوردستان له په‌یجی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویكردوته‌وه،" له‌سه‌ر دۆسێی ئه‌و ژن و منداڵه‌ی له‌گه‌ڕه‌كی هاوكاری شاری هه‌ولێر له 12/7/2014 به‌شێوه‌یه‌كی نامرۆڤانه كوژران، خانه‌واده‌ی قوربانیه‌كان نیگه‌رانی و دودڵی خۆیان گه‌یانده په‌رله‌مان".
ده‌شنوسێت،" له پۆلیسی بنه‌سڵاوه كاتێك دایك و باوك و هاوسه‌رو برای چنار خانه‌بی سه‌عید ده‌چن بۆ سكاڵا تۆماركردن له‌لایه‌ن نه‌قیبێكی ئه‌و بنكه‌یه سكاڵاكانیان وه‌رناگیرێت و برایه‌كی ئافره‌ته كوژراوه‌كه ده‌رده‌كرێت و سكاڵای باوك و دایك و هاوسه‌ره‌كه‌شی وه‌رناگرێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌ش ده‌خاته ڕوو، "جگه له‌وه ئه‌و خانه‌واده گومانی خۆیان گه‌یانده لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی په‌رله‌مان و پێیان وایه وه‌ها تاوانێك كه 67 چه‌قۆی بدرێت له‌ئافره‌تێك و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر شاره‌زایانه منداڵێكی سێ ساڵان سه‌ر ببڕیت به كه‌سێك ئه‌نجام نادرێت كه ته‌مه‌نی 15 ساڵان بێت، بۆیه وه‌ك لیژنه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ چاودێری به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و دۆسێیه ده‌كه‌ین و داوامان له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان كردووه به‌ئه‌ركی پێویستی خۆیان هه‌ستن و ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه هه‌ركه‌س و چه‌ند كه‌سه بدۆزرێنه‌وه‌و به‌سزای یاسایی خۆیان بگه‌ێنرێن".
رۆژی شه‌ممه، له‌شاری هه‌ولێر دایك و كچێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵان به چه‌قۆ كوژران، پاش ئه‌وه له‌هه‌مان ڕۆژدا كۆمه‌ڵێك گومان لێكراو ده‌ستگير كرا‌و، يه‌كێك له‌و گومان لێكراوانه كه‌مێردمنداڵێكى ته‌مه‌ن 15 ساڵه دانى به‌تاوانه‌كه‌دانا.