15/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
كۆمه‌ڵ، ليستى ئيسلامى به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت
ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی كۆمه‌ڵی ئیسلامی بۆ هێزی ئیسلامییه‌كان وپه‌راوێز نه‌خستنیان، لیستی ئیسلامی به‌چاره‌سه‌ر ده‌زانێت.
محمد حكیم ووته‌بێژی فه‌رمی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ده‌نوسێت،" ساڵانێكه پۆسته بالاكان بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی كوردستان "پارتی و یه‌كێتی" بوه و، ده‌نگی ئێمه له به‌غداش بۆ ئه‌وان بوه، وه‌رگرتنی پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌لایه‌ن كاك "ئارام شێخ محه‌مه‌د" له فراكسیۆنی گۆڕان، مایه‌ی خۆشحاڵیمانه و بهگۆڕانكاریهكی ئیجابی ده‌زانین".
هه‌روه‌ها ڕایشی ده‌گه‌یه‌نێت،" كاتێكیش ڕای ئێمه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته وه‌رگیرا، پاش ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ برایانی یه‌كگرتوو، پشتیوانی خۆمان بۆ ئه‌و به‌ڕێزه ده‌ربڕی".
ئه‌و وته‌بێژه‌ی كۆمه‌ڵ ده‌نوسێت،" ده‌خوازین بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رێچكه‌ی ئه‌و دوو حزبه نه‌گرێته به‌ر وله جیاتی دوو حزب له‌مه‌و دوا پۆسته‌كان و. له نیوان ئه‌و سێ لایه‌نه قۆرخ نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر یه‌كریزیمان ده‌وێت ده‌كرێت ته‌نها بۆ جارێكیش بیت حساب بۆ ژماره‌ی كورسی نه‌كرێت".
سه‌باره‌ت به‌هێزی ئیسلامییه‌كان محمد حكیم لیستی ئیسلامی پێ چاره‌سه‌ره‌و له‌و باره‌یه‌وه نوسیویه‌تی،"باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئیسلامیه‌كان یه‌ك لیست بن له‌هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوودا ئه‌وكاته بۆ نمونه هێزی لیستیكی 17 كورسی جیاوازه له سێ لیستی (10+6+1) جیاواز".