وته‌بێژى ئيسرائيل ڕايگه‌ياندوه، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى ئاماده‌ى ئاگر به‌سته، ولهكاتژمێر نۆى بهيانييهوه ئاگر به‌ستى ڕاگه‌ياندووه.
ئۆفیر گەندەلمان وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل بڵاویكردەوە، كابینەی ئەمنی ئیسرائیل بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران بنیامین ناتانیاهۆ لە كۆبوونەوەی بەیانی ئەمڕۆدا دەستپێشخەری میسری بۆ راگەیاندنی ئاگربەست قبوڵ كردووە و لە كتژمێر نۆی بەیانییەوە ئاگربەست راگەیەنراوە.
میسر دوێنێ ئاماژەی بەوە كردبوو كە بۆ رێگریكردن لە بەردەوامی شەڕ و رێشتنی خوێن لە ناوچەكەدا پێشنیاری ئاگربەستی ئاراستەی هەردوولا كردووە.
لايخۆشيهوه بزوتنه‌وه‌ى حه‌ماس ڕايگه‌ياندووه، تاڕێكهتنێكى ته‌واو نه‌كرێت ئاماده‌نين، ئاگر به‌ست ڕابگه‌يه‌نن، وه ئهوهشيا خستوه‌ته ڕوو دهستپێشخهريهكهى ميسر شتێكى ڕه‌سمى نييه.
به‌هۆى هێرشى ئيسرائيله‌وه بۆ كه‌رتى غه‌ززه، وبه‌گوێره‌ى دوا ئاماره‌كان 192 كوژرا و1400 بريندارى لێكهوتهوه.
دوای دۆزینەوەی جەنازەی سێ گەنجی ئیسرائیلی لە غەززە كە رۆژی 12ی حوزەیران بێ سەروشوێن كرابوون، رۆژی 2 تەمووز گەنجێكی فەلەستین رفێنرا و دواتر بە كوژراوی دۆزرایەوە، بەو هۆیەوە لە نێوان هەردوولادا دووبارە ئاڵۆزی و ناكۆكی سەری هەڵدایەوە و حكومەتی ئیسرائیلیش رۆژی 7تەمووز راگەیاندبوو لە دژی حەماس ئۆپەراسیۆنێكی بە ناوی ئۆپەراسیۆنی هێڵی بەرگری دەست پێكردووە.