كوده‌تاكه‌ى
سوپا به‌سه‌ر ده‌سه‌لاَتى محمد مورسی له میصر سه‌رۆكى هه‌ڵبژێردراوى گه‌ل
كه گه‌لى میصربه‌وپه‌ڕى ئازادانه ده‌نگى خۆیان پێداوه به‌لاَم ده‌بینین
سوپاكه‌ى توانى شه‌رعیه‌تى ده‌سه‌لاَتى لێوه‌ربگرێته‌وه لێره‌دا من
ده‌مه‌وىَ ئه‌وه بڵێم محمد مورسی كه سه‌ركرده‌یه‌كى ئیخوانیه و ئیخوانیش
ته‌واو ئایه‌تى وجاهدوا فى الله حق جیهاد
یان بیرچۆته‌وه سوپاولایه‌نه عه‌لمانیه‌كانیش ئه‌گه‌ر ترسیان له‌سه‌ر
نه‌بێت هه‌رگیز به‌ده‌سه‌لاَتى ئیسلامى ڕ‌ازى نابن بۆیه‌ش ته‌واو له‌هه‌ل و
ده‌رفه‌تیكى گونجاو ده‌گه‌ڕێن بۆشكست پێهێنانى هه‌ر ده‌سه‌لاَتێك كه
ئیسلامى بێت یان مه‌یلى ئیسلامى هه‌بێت بۆیه محمد مورسی ئه‌گه‌ر
سه‌ركرده‌یه‌كى شیاو كارێزمابا له‌سیاسه‌ت و به‌ڕێوه‌بردن ده‌بوایه ئه‌و
كۆنه ئه‌فسه‌رو گه‌وره پله‌دارانه‌ى سوپاى پێشووى موباره‌كى لادابان و
كه‌سانى بێلایه‌نى له جێگا دابنابان . چونكه مسڵمان نابێت ئه‌وه‌نده
ساویلكه‌و خۆش باوه‌ڕبێت كه‌ى بووه عه‌لمانیه‌ت به‌ئیسلامیه‌ت ڕ‌ازى بوبێت
ئاخر چۆن سوپایه‌كى عه‌لمانى پارێزگارى له‌سه‌ركرده‌و ده‌سه‌لاَتێكى
ئیسلامى ده‌كات هه‌رگیز شتى وانه‌بوه‌وونابێت ته‌نیا له‌ساویلكه‌ى
سه‌ركرده‌كانى ئێمه‌یه پشت له‌یه‌كترى ده‌كه‌ین به‌لاَم له‌گه‌ڵ
عه‌لمانیه‌ت هه‌وڵى برایه‌تى ده‌ده‌ین دوایش كه‌ئه‌و بۆى گونجا تیرێكى
ژه‌هراویت له‌جه‌ركت ده‌دات. خواى گه‌وره‌ش خۆى ده‌فه‌رمووێ (( ولن ترضى
عنك اليهود ولا النصارى حتى تتبع ملتهم)). جوله‌كه‌و گاور له ئێوه ڕ‌ازى
نابن تا واز له بیروباوه‌ڕى خۆتان نێن و نه‌چنه‌سه‌ر بیرووباوه‌ڕى ئه‌وان.
هه‌موانیش ئه‌وه ده‌زانین عه‌لمانیه‌ت ده‌سكه‌لاى جوله‌كه‌و یهوده و
ئه‌وان پارێزگار‌و پشتیوانیانن. بۆیه مورسی و ئیخوانیش تا ئه‌م سیاسه‌ته
شلگیریه‌ى هه‌یانه درێژه پێبده‌ن هه‌رگیز ناتوانن له هه‌ره‌مى
ده‌سه‌لاَت دابن وڕابه‌رایه‌تى ولاَت بكه‌ن له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌رچه‌ند
جه‌ماوه‌ر په‌یدابكه‌ى كه نه‌تتوانى به‌رگرى پێ له‌خۆت بكه‌ى یه‌كسانه
به‌هیچ جه‌ماوه‌ر بۆئه‌وه‌یه پشتیوانت بێت بۆ ڕۆژه سه‌خته‌كان بۆ ڕۆژێكى
وه‌ك ئه‌مڕۆ كه به‌ناڕه‌وا شه‌رعیه‌تت لێده‌سه‌ننه‌وه كه بتوانن
هه‌ستنه سه‌ر پێ بڵێن نا چیده‌بێت بۆ پارێزگارى سه‌رۆكێكى ئیسلامى حافز
قورئان شه‌هیدمان هه‌بێت من هه‌رگیز له‌گه‌ڵ توند‌و تیژى نیم به‌لاَم كه
له‌سه‌ر حه‌ق و ماف و بیروباوه‌ڕ مسڵمان نابێت بێده‌نگ بێت نه‌ك بێده‌نگ
به‌ڵكو ده‌بێت ڕه‌د فیعلى هه‌بێت . ده‌بێت ئێمه‌ى مسڵمان وریابین و بزانین
كه عه‌لمانیه‌ت له‌هه‌ر كوێ بێت هه‌ر ڕه‌نگێك بێت هه‌موویان له‌ناوه‌ڕۆك
دژى ئیسلام و به‌رنامه‌كه‌یدان بۆیه‌ش ئه‌وه بیر سه‌ركرده‌كانى خۆشمان
ده‌هێنمه‌وه له‌جیاتى ده‌ستخستنه ناوده‌ستى ئه‌م و ئه‌و بۆ به‌رژه‌وه‌ندى
مادى و ئیمتیازات وه‌رن ده‌ستبخه‌ن ناوده‌ستى یه‌كتر بۆ سه‌رخستنى ئه‌و
پایه‌مه‌ى هه‌ڵتانگرتوه‌و ده‌تانه‌وىَ بیگه‌یه‌نن بۆئه‌وه‌ئامانجه‌ى ده‌تان
ویست ده‌سه‌لاَتێكى خۆماڵى ئیسلامى له‌كوردستان بینا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى خوا
له‌خۆتان ڕ‌ازى بكه‌ن. ئه‌گه‌ر وانه‌بن دڵنیابن وه‌ك ئێستا چه‌ند
له‌دواوه‌ن نه‌ك ناتوانن هه‌نگاو بۆسه‌ركه‌وتن بهاوێن به‌ڵكو زیاتر بۆ
خواره‌وه شۆڕده‌بنه‌وه..