گه‌نجێك به‌ده‌ستڕێژی گولله دوو برای خۆی ده‌كوژێت، پاش ئه‌وانیش كۆتایی به‌ژیانی خۆی ده‌هێنێت.
پێشنيوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ له‌قه‌زای قه‌ڵادزێ گه‌نجێك به‌ده‌ستڕێژی گولله دوو برای خۆی ده‌كوژێت و پاش ئه‌وانیش خۆی.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست بزاڤ پرێس كه‌وتووه، تائێستا هۆكاری ئه‌و ڕوداوه نه‌زانراوه، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت، ئه‌و گه‌نجه‌ی ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجام داوه نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بووه.
له‌ئێستادا ته‌رمى هه‌رسێ براكه ڕه‌وانه‌ى په‌يمانگاى پزيشكى دادوه‌رى سلێمانى كراوه، به‌مه‌به‌ستى لێ كۆڵينه‌وه.
له‌و باره‌يه‌وه پۆليسى ڕاپه‌ڕين ڕاگه‌يه‌نراوێكى بڵاو كردوه‌ته‌وه وتێيداهاتووه له‌تاوانه‌كه‌دا چه‌كى جۆرى ده‌مانچه‌ى تێدا به‌كار هاتووه.