له‌به‌شى يه‌كه‌مى شيكارييكه‌ى بزاڤدا، ته‌نها باس له‌و بڕه پاره‌يه‌كرا، كه‌ناڵه‌كه ده‌يداته كارمه‌ندان ونوسينگه‌كان، به‌ڵام له‌به‌شى دووه‌مى شيكاره‌كه‌دا تيشك ده‌خه‌ينه سه‌ر ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى كه‌ناڵه‌كه ده‌يداته مانگه ده‌ستكرده‌كان، كه‌په‌خشى له‌سه‌ر ده‌كات.
ڕووداو له‌سه‌ر شه‌ش مانگی ده‌ستكردی " هۆتبێرت، نایل سات، عه‌ره‌بسات، گه‌لاكسی، تورك سات، سیروس" په‌خش ده‌كات، كرێی هه‌ر میگایه‌كی په‌خش، له 6000 شه‌ش هه‌زار دۆلاره‌وه تا 6500 شه‌ش هه‌زار وپێنج سه‌د هه‌زاردۆلاره له‌مانگێكدا، بۆ هه‌ر كه‌ناڵێك بییه‌وێت له‌ڕوی كوالێتی ده‌نگ وڕه‌نگه‌وه كێشه‌ی نه‌بێت، وه ده‌بێت هه‌ركه‌ناڵێك ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێـت په‌خشێكی بێكێشه بكات ده‌بێت چوار مێگا كه‌متری نه‌بێت، له‌حالێكدا ئه‌گه‌ر په‌خشه‌كه SD بێت، واته بۆ هه‌رمانگێك په‌خشكردن له‌مانگێكی ده‌ستكرد، 24000 ده‌كاته بیستوچوار هه‌زار دۆلار، واته دوو ده‌فته‌ر وچل گه‌ڵا به‌زمانی بازاڕ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌خشه‌كه HD بێت، ئه‌وا ده‌بێت كه‌متر له 6 مێگا بایتی نه‌بێت، كه‌ناڵی ڕووداو ئه‌و پانتایی بانده‌ی وه‌ریگرتووه له‌نایل سات 10 مێكایه وئه‌گه‌ر بۆ هه‌رمێگایه‌ك 60000 دۆلار حساب بكرێت، ئه‌وا بۆ یه‌كمانگ په‌خشكردن له‌نایل سات 60000 شه‌ست هه‌زار دۆلاره، به‌زمانی بازاڕ شه‌ش ده‌فته‌ر بۆ كرێی یه‌ك مانگ په‌خش.
ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌م مانگه ده‌ستكرده‌كان هه‌ژمار بكه‌ین، به‌م جۆره ده‌بێت:
-
نایل سات (HD) 10 مێگ ده‌كاته 60000 شه‌ست هه‌زار دۆلار
-
نایل سات (SD) (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
-
هۆتبێرت (SD) (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
-
عه‌ره‌ب سات (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
-
گه‌له‌كسی (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
-
تورك سات (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
-
سیروس (SD) 4 مێگ، ده‌كاته 24000 بیستوچوار هه‌زار دۆلار
واته كۆی گشتی كرێی مانگانه‌ی مانگه ده‌ستكرده‌كانی ده‌كاته 240 هه‌زار دۆلار.
واته له‌یه‌ك ساڵدا ده‌كاته" 2،880،00" دوملیۆن وهه‌شت سه‌دو هه‌شتا هه‌زار دۆلار، ئه‌كه به‌س كرێی ئه‌و مانگه ده‌ستكردانه‌یه كه ڕووداو په‌خشی تێدا ده‌كات.