14/07/2014
•
نوسەر: bzavpress
•
پارتە سیاسیەکان و قەیرانى شوناس
قسەکردن لەسەر پارتە سیاسیەکان و میکانیزمى کارکردن و دەرهاویشتەکانى لە ناو پرۆسەى سیاسى کارێکى ئاڵۆز و تەموو مژاوییە بەلام کارە کە گرانتر دەبێت کاتێک بت هەوێت لەمەر قەیرانیکى گەورەى وەک قەیرانى شوناس لەناو خودى پاربتە سیاسیەکانى دونیاى ئێمە گفتووگۆ بکەیت، پاشان هەوڵدان بۆ بۆ وەرگرتنى رایەکى سادەش بێت پێویستت بەوەیە پێناسەیکى تەواو بۆ چەمکەکان وەربگریت، بۆئوەى هەرچى سیما و خەستەلەتى سەرەتاى هەیە لەو چەمکە بەدیارى بخەیت، بۆیە لە ژێر رۆشناى ئەم مەر جە بنەرەتیانەى کە پەیەوەستن بە خودى پارتى سیاسى پێویست بەوە دەکات کە پاریتى سیاسى هەڵگرى کۆمەلێک خەسلەتى تایبەت بەخۆى بێت ، وەک بونەوەرێکى کۆمەلایەتى ، مەبەست لە شوناسیش ئەوەیە هەر پارتێکى سیاسى پێوستى بە کۆمەلێک سیما و خەسلەت هەیە بۆ ئەوەى پارتى سیاسى بتوانێت تایبەتمەندى سروشتیانەى خۆى لەروالەت و جەوهەردا بەدەربخات ـ جیابکرێتەوەلە ریکخستنە سیاسیەکانى تر بتوانێت جیاواز لە پارتەکانى تر ئاراستەى سیاسى و شێوازى کارو هەلوێست وەرگرتنەکانى لە ناو سیتەمى سیاسى و پرۆسەى سیاسى لە ناو ولاتدا دەست نیشان بکات ، ئەمە جگەلەوەى رۆڵى شوناس لەناو پارتى سیاسى دەرخەرو جیاکەرەوەیەکى تایبەتە لە ریکخراو کۆمەڵەو سەندیکاو گروپەکانى فشار لە کۆمەڵگە ..
لەرێگەى شوناسى پارتى سیاسیەوە تیدەگەین کە ئەم بونەوەرە لە روالەتدا هەڵگرى چ ئایدیایەکە لە ناو ژیانى سیاسى و دەیەوێت لە چ روالەتیک و جەوهەرێک نمایندەکانى خۆى ئاراستەى جەماوەر بکات ، هەر لە رێگەى شوناسوە دەزانین کە پارتى سیاسى ئیسلامیە و یان لیبرالیە یان مارکسى و شیوعى و سۆسیالە ، هەر بەو جۆر لە شوناسەى کە پارتى سیاسى هەیەتى شوناس دەبێتە تایبەتمەندى پارت ، هه مووگفتووگۆ و ئارگۆمینتێک له وه خؤى به ده رده خات کە خودى ناسینى پارتى سیاسى پەیوەستە بە شوناسى حیزب خۆیەوە، بەو پێیەى کە سەرهەلدانى پارتى سیاسى لە جیهانى رۆژئاوا بووە هەر لە ژینگەى ئەویشەوە پێناسى شوناسى دونیاى رۆژئاوا بە سەر پارتى سیاسى دا براوە، ئەمەش بۆتە هۆى کێشەیەکى گەورە بۆ پارتە سیاسیەکانى دونیاى ئێمە ، تەنانەت لە عیراق و کوردستان ، هەر ئەوەشە دەگەین بە تیروانیک کە بلێین پارتى سیاسى بەمانا زانستیەکەى لە ناو واقیعى ئێمە دا بوونى نیە ، لەناو دونیاى سیاسى ئێمەدا دوورى نیوان پیناس و ئەدەبیاتى وتنى دروشم و گوتارى سیاسى خۆناساندنى پارتى سیاسى لەگەڵ پەیرەو پرۆگرا م و جۆرى مامەلە و هەلویست وەرگرتن لە کاتى بریاردا ئاسمان و ریسمان جیاوازى هەیە .
بۆنمومە لە ئەدەبیاتى پارتى سیاسى هیزە مارکسیەکان و سۆسیالەکان چەقى زەین ئەوەیە کە ئەرکى شۆرش گیرانە دەگۆرێت بۆ دەسەلاتى چینى پرۆلیتاریا ، کە ئامانجیان پیادەکردنى پرەنسپى عەدالەتى کۆمەلەیەتیە ، کەچى تا ئیستا نەمان بینیوە گۆرانیک بەرەو هاتنە ئاراى برەنسیپى عەدالەتى کۆمەلایەتى بکەن.لە لایەکى تر هیزە بەناو لیبرال و دیموکراتیخوازەکانى دونیاى ئیمە میشکى ئیمە کاسکردوە لە بوارى دروشم لە هینانەدى دەسەلاتى گەل بەرگرى کردن لە ماف وئازادیەگشتیەکانى تاک و کۆمەلگەکە،چى رۆژ نیە ئیمە ئینتیهاکات نەبینین بە ئازادیە گشتیەکان و هەولدان بۆ دامەزراندنى کۆمەلگایەکى دەمامکراو و لیوان لیو لە پاشکۆیەتى بۆ سەرکردایەتى پارتى سیاسى .، ئەم پارتانەى دونیاى ئیمە لە بەرنامە و کارى روالەتیاندا بەردەوام کار لەسەر بە سیکۆلاریکردنى کۆمەڵە و پرەنسپە عەلمانیەکان دەکەن ، کەچى لە ژیرەوە کارى ئەوان هەلدانە بۆ ناشیرنکردنى جوانیەکان و پرەنسپەکانى ئیسلام لەلاى کادیرانیان ، ئەمە جکە لە تیکەڵکردنى دروشمە ئاینەکان بە گۆوتارى روالەتى خۆیان بۆ هەلخەلەتاندنى تاکى ناو کۆمەڵگە تابزانن ئەوان چ بونەوەرێکى عەجیبن کە کار لەسەر سروشتى خەلک دەکەن.. ئەمەش دوورى و نیفاقێکى تەواوە بەناو چاوانى هیزە سیاسیە سیکۆلارەکان لە دونیاى ئیمە ، لــه مهملهکهتى ئێمه بارته ســیاسیهکان ههمـــیشه داواى دیــموکراتیزهکردنى کۆمهڵگهو دهسـهلاتى گــشتى دهکهن که نازانن لـه مهملـهکهتى کـــۆمـارى حیزبهکهى خۆیاندا جى دهگوزهرێت..نــاکرێت باوهرت بهدیموکراسی ههبێت و بت ههوێت دهسهلاتى دیموکراسى بهرزبکهیتهوه ، کهجى بێ دهسهلات بیت لــه بالادهست بوونــى ئــهو دروشــمهى کــه لــه ئهمــارهتى حــیزبى بکــهره سیاسیهکاندا ولاتدا دەوتریته وه ، بۆیە گوتارى هیزە سیاسیەکانى ئیمە لـە دەسەلات پریەتى لـە دوورووى سیاسى، هەلســوکــەوتـى سیاســیەکانـى ئیمە شتیکە و مـدیاو گوتارە چاواشــەکـارە ناراستیەکانیان کە هەناردەى دەرەوەى دەکەن شتیکى تر، هیزەسیاسیەکانى ئیمە دەیــانەوى بە وینە وەهـــمەیەکانیان گــوتاریکى خالى لـــەهەر نۆرمیکى ئەخــلاقى دروست کەن ، دەیـــیـانەوى پشتگیرى جەماوەر بەدەســت بینن بە دروستکردنى لۆجیکیکى ئاخیندراو ولیوان لیو لە پاساوى نادروسلە ناو خودى پارتە ئیسلامیەکانی دونیاى ئیمەشدا ئەم قەیرانە بوونى هەیە ورەگى داکوتاوە ، ئیسلامیەکان زۆر بەقولى کەوتونتە ناو قەیرانى شوناس ، ئیسلامیەکان جیهان بینى خۆیان لەسەر بنەرەتى تیگەیشتن لە قورئان و سونەت داکوتاوە دەیانەویت لە مامەلەى روالەتیاندا ئیسلامیانە بۆ سیاسەت و پرسى سیاسەت بوانن ، هەروەها جۆرى رەفتاریان جیاوازا بیت لە پارتەکانى تر ، بەلام لەگەل ئەوەشدا روانینیان بۆ هەردوو چەمکى سیاسەت و حیزبى سیاسى جیاوازە لە یەکتر ، یەکیکییان بەهەموو شیوەیەک پیکهیناو بارت و ئینتیما بۆ هیزیکى سیاسى ئیسلامى رەت دەکاتەوە کە بەبالى سەلەفیەکان ناسراون ، هەروەها جکەلە تیروانینى ترى ئیسلامیەکان کە جیاوازن لە جۆرى مامەلەیان لە کاردا ، قەیرانەکە لیرەدا دەردەکەویت کە پارتى ئیسلامیە و سەرچاوەى پەخشەکانى خۆى لە ئیسلامەوە وەرگرتووە کەچى دەبینین بەردەوام کار لەسەرئەو پرەنسیپانە دەکات کە هیزە سیکۆلار و لیبرالەکان لە ناو کۆمەلگە بەرزى دەکەنەوە ، هیزى ئیسلامى هەیە باسى دیموکراسى و ئیسلامى میانرەو دەکات کە ئەمە نازانریت لە کوى ئیسلام جێگەى دەبێتەوە کە ئایا شتیک هەیە لە ئیسلام بە ناوى میان رەوى ، میان رەوى بەماناى خۆ بى دەنگكردن لە ئاست هەندیک شت کە لە ئیسلامدا یەکلاى کراوەەتەوە بە تایبەت لەو بابەتانەى کە دژ دەوەستنەوە لە گەل بنەماکانى ئیسلام .
بۆیە هەرسى تەوژمى پارتى سیاسى(جه ب و ليبرال و ئيسلامى ) لە کۆمەلگەى ئیمە ناوەرۆکى گوتارەکەیان لەدەرەوەى سیاسەت دایە قسەو باس لە مەر کیشەو بابەتیک دەکەن کە لەدەرەوەى پەیەرو پرۆگرامیان دا یە ، پارتى سیاسى لە ناو دونیاى ئیمە بە کارە سەرەکیەکەى خۆى هەلناستیت لە دەور گیران و ئاراستەکردنى کۆى پرەنسپە نوسراوەکانى خۆیان چ بۆ دەسەلات چ بۆ ئاراستەى تاک لە کۆمەلگە.